نێچیرڤان بارزانی لە ئەنقەرەیە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆماری تورکیا گەیشتە ئەنقەرە.

بە سەردانێک نێچیرڤان بارزانی ٤ ڕۆژ پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئەنقەرە و لە لایەن ئیبراهیم کاڵن سەرۆکی میت و هاکان فیدانی وەزیری دەرەوەی تورکیا پێشوازی لێکرا. بڕیارە لەم سەردانەیەدا نێچیرڤان بارزانی چاوی بە ئەردۆغانی فاشیستی سەرۆککۆماری تورک بکەوێت.

ئەم سەردانەی بارزانی لە کاتێکدایە کە هێرشە داگیرکارییانی سوپای تورک لەسەر باشووری کوردستان بە پشتیوانی هێڵی خیانەتی پەدەکە بەردەوامە. ئاشكرایە کە نێچیرڤان بارزانی هاوکات جێگری یەکەمی سەرۆکی پەدەکەیە.

دوێنێ سەرۆکی یەنەکە باڤڵ تاڵەبانی لە میانەی کامپینی بانگەشەی هەڵبراردنەکاندا لە دهۆک باسی لە داگیرکارییەکانی سەر خاکی باشووری کوردستان کرد و ئاماژەی بەوەدا؛ تەنها لە هەرێمی بادینان زیاتر لە ٤٠٠ گوند بە هۆکاری هێرشی داگیرکاری دوژمنانی کورد (خینانەتی پەدەکە و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکەوە) چۆڵکراون.