شەهید زەلال عەفرین لە شەنگال یادکرایەوە
شەهید زەلال عەفرین کە لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ٩ ی تشرینی یەکەم لە شەهبا شەهیدبوو، لەلەلایەن تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی (تاژێ) بە مەراسیمێک یادکرایەوە.
شەهید زەلال عەفرین کە لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ٩ ی تشرینی یەکەم لە شەهبا شەهیدبوو، لەلەلایەن تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی (تاژێ) بە مەراسیمێک یادکرایەوە.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ٩ ی تشرینی یەکەم هێرشی کردە سەر پەنابەرانی عەفرین لە شەهبا، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکەدا ٣ ئەندای تەڤ_دەم زەلال عەفرین و مەزڵوم ئانتەپ و ئالاف موراد شەهیدبوون. زەلال عەفرین یەکێک بوو لەو ژنە پێشەنگانەی پاش فەرمانی ٣ ی ئابی ٢٠١٤ ڕوویکردە شەنگال و لە ڕێکخستنی جڤاکی ئێزدی جێی گرت.
تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی (تاژێ) بە بەشداری دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی جڤاکی ئێزدی لە گۆرستانی شەهید دڵگەش و شەهید بەرخۆدان مەراسیمێکی یادکردنەوەی بۆ شەهید زەلال ڕێکخست. پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، دایکان مۆمیان داگیرساند و قسەیان کرد.
شەهید زەلال ڕەنجێکی زۆری دا بۆ جڤاکی ئێزدی
لەسەر ناوی دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان، پاکیزە جەلال قسەی کرد و ڕایگەیاند شەهید زەلال وەک سەدان ژنی شۆڕشگێڕ ڕوویکردە شەنگال و لە ڕێکخستنی جڤاکی ئێزدی ڕەنجێکی زۆری دا، گوتی: "هەر کەسێک بۆ جڤاکی ئێمە ڕەنجی کێشابێت و شەهید بووبێت، شەهید ئێمەیە".
"ئێمە لەسایەی شەهیدەکانمان لەسەر خاکەکەمان دەژین"
لەسەر ناوی تاژێ، شەمێ ڕەمۆ تیشکی خستەسەر کار و خەباتی شەهید زەلال لە شەنگال، گوتی: "هەر کەس بۆ ئازادی گەلەکەی بەرخۆدان بکات، دەبێتە ئامانجی دوژمنی داگیرکەر، هەڤاڵەکانمان کە گیانی خۆیان فیدا کردووە لە ئەنجامی بەرخۆدان بۆ جڤاکی ئێزدی شەهیدبوون، سڵاو لە بەرخۆدانی هەموو شەهیدان دەکەین. ئەگەر ئەمڕۆ لەسەر خاکەکەمان دەژین، ئەوە لەسایەی ڕەنجی شەهیدانە".
"هەڤاڵ زەلال شەهیدی ئێزیدخانە"
هاوسەرۆکی مەجلیسی گەلی شەنگال عەمشە کۆرکۆرکی لەسەر ناوی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال، گوتی: "ڕاستە هەڤاڵ زەلال لە شەنگال شەهید نەبوو، بەڵام ئەو شەهیدی ئێزیدخانە. چونکە لەسایەی ئەو شەهیدانە ئێمە دەتوانین لەسەر خاکەکەمان بژین و کۆببینەوە. بۆ ئەوەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال مسۆگەر بکەین بەڵێن دەدەین بە درێژەدان بە ڕێگەی شەهید زەلال و دەست لە تێکۆشان هەڵناگرین".
پاشان سینڤزیۆنێک دەربارەی ژیان و تێکۆشانی شەهید زەلال پیشاندرا، یادەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.