ڕاگەیاندراو پەیوەست بە شەهید
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژا ستار پەیوەست بەو ٢ گەریلا ژنەی لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوون ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیاندراوەکەی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژا ستار بەم شێوەیە:
"هاوڕێیانمان وە میللیتانانی پارتی پەکەکە و پاژکمان، بەفرین ڕۆژ و تێکۆشین دڵگەش لە ٣٠ی تشرینی ٢٠٢٣دا لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوون. بە ڕێزدارییەوە یادی هەردوو شۆڕشگێڕی خەباتکاری تێکۆشانی ئازادی کوردستان و ئایدۆلۆژیایی ئازادی ژن، بەفرین و تێکۆشین دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین تێکۆشانیان بگەیەنین بە ئامانج.
هاوڕێیانمان بەفرین و تێکۆشین هەرچەندە ناچاربوون لە دووری کوردستان ژیان بکەن بەڵام هەموو کاتێک دڵییان لەگەڵ گەلەکەمان و تێکۆشانی بێوچانی گەریلادا بوو. هەربۆیە لە کەمترین ماوەدا و بە زووی بەشداری تێکۆشانی گەلەکەمان بوون و بەرپرسیارێتی خۆیان لەئەستۆگرت. هەردوو هاوڕێمان لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی کە لە کەسێتی ڕێبەرماندا لە دژی گەلەکەمان و مرۆڤایەتی پێکهێنرا، ڕوویان لە چیاکانی کوردستان کرد و بوون بە وەڵامدەرەوەی پیلانگێڕان. بەم تایبەتمەندیانەیانەوە هێڵی درووستی تێکۆشانیان پیشانی خەڵکەکەماندا کە ناچار بە ژیانکردن لە گەورەشارەکانی تورکیا ببوون. بە فیداکاری و بێ-دوودڵییەوە بەشداری تێکۆشانەکانی گەریلا بوون و وەک میللیتانی پاژک بە دڵخوازی ئازادییەوە لە هەر چوار بەشەکەی کوردستاندا شەڕیان کرد و بەشێوەیەکی بەهێز پەرەیان بە شەڕی ئازادی ژن و گەلەکەمان دا. هاوڕێیانمان لە هەمان کاتدا بە هەموو بوونی خۆیانەوە بەشداری ئایدۆلۆژی و پارادیمەکانی رێبەر ئاپۆ بوون و بە پێشەنگایەتی لە تێکۆشان، خۆشویستن، ئافراندان و ژیانی ژنانەوە بوون بە خاوەنی تێکۆشانێک کە لەدڵی هەموو ئەو ژنانەی بۆ ئازادی ژن تێدەکۆشن جێگەی خۆیان بگرنەوە. وەک هاوڕێیانی بەفرین و تێکۆشین سەرەخۆشی خۆمان بۆ بنەماڵەی هێژای هاوڕێیانمان، هەموو ئەو ژنانەی دڵیان بۆ ئازاد لێ دەدات و گەلی کوردستانی وڵاتپارێزمان دەربڕین.
زانیارییەکان دەربارەی ناسنامەی هاورێیانی شەهیدمان بەم شێوەیە:
ناسناو: بەفرین ڕۆژ
ناو و پاشناو: جایزە سەلبەر
شوێنی لە دایکبوون: سێرت
ناوی دایک و باوک: ساکینە – محمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.
ناسناو: تێکۆشین دڵگەشن
ناو و پاشناو: شیرڤان ئولاش
شوێنی لە دایکبوون: ئامەد
ناوی دایک و باوک: پەریخان – سلێمان
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا."
***
بەفرین ڕۆژ
***
تێکۆشین دڵگەش
***