لە مەریوان ئەشکەنجەی ٥ کۆڵبەر دراوە و دۆخی تەندروسی یەکێکیان ناجێگیرە

هێزەکانی دەوڵەتی ئێران بە شێوەەیەکی دڕندانە ئەشکەنجەی ٥ کۆڵبەرییان داوە و دۆخی تەندروستی یەکێکیان ناجێگیرە.

بە گوێرەی هەواڵی میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ١٣ی تشرینی یەکەم هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لەسەر سنوری مەریوان ئەشکەنجەی ٥ کۆڵبەریی کوردیان داوە کە خەڵکی مەریوانن.

ڕاگەیاندرا یەکێک لە کۆڵبەرەکان بە هۆکاری ئەشکەنجەدانەکەوە زۆر بە سەختی بریداربووە و ڕەوانی نەخۆشخانەی مەریوان کراوە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی. ئەمە ئەشکانجانە لە کاتێکدابووە کە ئەو کۆڵبەرانە هیچ کۆڵەبارێکییان پێنەبووە.

هاوكات، بە پێی ئامارەکانی کۆڵبەرنیوز، لە ٦ مانگی یەکەمی ئەمساڵ ١٤٢ کۆڵبەر لە ناوچەکانی سنووری و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران، سەرما، کەوتنەسەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزایی کوژران و برینداربوون، ١٠ کۆڵبەریان منداڵی خوار تەمەنی ١٨ ساڵن.