باڵیۆزی نوێی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سووریا ده‌ستبه‌كار بوو
باڵیۆزی نوێی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سووریا گایر پێده‌رشن ئه‌مڕۆ گه‌یشته شام-ی پایته‌ختی سووریا.
باڵیۆزی نوێی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سووریا گایر پێده‌رشن ئه‌مڕۆ گه‌یشته شام-ی پایته‌ختی سووریا.
دوای ئه‌وه‌ی ستیڤان دیمستۆرا باڵیۆزی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سووریا ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه، ڕۆژی ٧ی كانوونی دووه‌م\١٧ی به‌فرانبار دیپلۆماتكاری نه‌رویجی گایر پێده‌رشن له شوێنی ناوبراو دانرا.
پێده‌رشن بوو به چواره‌مین باڵیۆزی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سووریا دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی ٢٠١١ شه‌ڕی ناوخۆی سووریا ده‌ستی پێكرد. له ساڵی ٢٠١٤ تا كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨ ستیڤان دیمستۆرا ئه‌ركه‌كه‌ی جێبه‌جێ ده‌كرد.
دیمستۆرا به‌ر له‌وه‌ی ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه، له میانه‌ی گوته‌یه‌كدا كه له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پێشكه‌شی كرد، دانی به‌وه‌دانا كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه له دامه‌زراندنی كۆمیته‌یه‌كی نوێ بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری نوێ بۆ سووریا. هێشتا نازانرێت كه باڵیۆزی نوێی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان چ پڕۆژه‌یه‌كی پێیه بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخی سووریا.
s.m