سوپای عێراق قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند
سوپای عێراق لە شەوی ڕابردووەوە تا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لە بەغدای پایتەخت، قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند.
سوپای عێراق لە شەوی ڕابردووەوە تا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لە بەغدای پایتەخت، قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند.
لە بەغدای پایتەختی عێراق هەزاران کەس لە گۆڕەپانی تەحریر داوای دەستلەکارکێشانەوەی رژێم دەکەن، سوپای عێراقیش لە کاتژمێر ٠٠:٠٠ی شەوی ڕابردوەوە هەتا کاتژمێر ٦:٠٠ سەرلەبەیانی قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند. سوپا ڕایگەیاند کە بریاری قەدەغەی هاتوچۆ تا دەرچوونی بڕیارێکی دیکە لەو بارەیەوە کاری پێدەکرێت.
رۆژی دووشەممەی ڕابردوو وێڕای هۆشیاریی وەزارەتی پەروەردە، خوێندکاران لە عێراق پۆلەکانی خوێندنیان بایکۆت کرد و ڕژانە ناو شەقامەکان.
ز.ش