فەڕەنسا داوای کۆبوونەوەی بە پەلەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دەکات

فەڕەنسا داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دەکات، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئەگەری بەکارهێنانی داعش لە هێرشەکان بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا.

جان ئییف لودریان، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی فرانس٢٤، ئاماژەی بەوەکردووە پێویستە کۆبوونەوەی بەپەلەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ئەنجام بدرێت بەهۆی ئەو بارودۆخەی لە باکوری سوریاوە دروست بووە.

لودریان ڕایشیگەیاندووە: "پێویستە بزانین ئەمڕۆ چی پێویستە بیکەین، تورکیا چ هەنگاوێک بۆ پێشەوە دەنێت، چۆن دەتوانین گرەنتی ئاسایشی ئەو شوێنانە بکات کە چەکدارەکانی داعشی تێدایە".

ئەوەشی وت: "پێویستە هەموو شتێک لەسەرمێزی بێت بۆ ئەوەی روون بێت".

ک-ش