لە سوید یادی هەرسێ ژنە شۆڕشگێڕی کورد کرایەوە
لە شاری گاڤلەی سوید، یادی هەرسێ ژنە شۆڕشگێڕی کورد کرایەوە کە لە پاریس کۆمەڵکوژ کرابوون.
لە شاری گاڤلەی سوید، یادی هەرسێ ژنە شۆڕشگێڕی کورد کرایەوە کە لە پاریس کۆمەڵکوژ کرابوون.
ژنە شۆڕشگێرانی کورد ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز کە لە ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس کۆمەڵکوژ کران، لە شاری گاڤلەی سوید یادیان کرایەوە.
ئانا ژۆرگەنسدۆتەر، نووسەری سوێدی لە کۆبوونەوەدا قسەیکرد و ئەوەی بەبیرهێنایەوە کە شەهید ساکینە جانسز"سارا" یەکێکە لە دامەزرێنەرانی پەکەکە و بەدەستی میتی تورک شەهید کرا.
ژۆرگەنسدۆتەر باسی ژیان و تێکۆشانی جانسزی کرد و وتی: "دەبێت لەبیری نەکەین کە تێکۆشانی ژنان لەدژی سیستەمی باوکسالاری و کاپیتالیزمی نێونەتەوەیی، لەدژی فاشیزم و زۆرداریی دەبێت پشتیوانی خوشکانمان بکەین".
دوای پێشکەشکردنی وتەکان، ژیان و تێکۆشانی ساکینە جانسز"سارا" لە فیلمێکدا نیشان درا.