لە لەندەن وەقفی دیموکراسیى عەبدوڵا ئۆجالان دەکرێتەوە
لە کۆنفرانسى هەفتەى رابردووی ئەنجوومەنى لۆردانى پەرلەمانى بەریتانیادا بڕیاردار، کە وەقفی دیموکراسیى عەبدوڵا ئۆجالان لە لەندەنى پایتەختى بەریتانیا بکرێتەوە.
لە کۆنفرانسى هەفتەى رابردووی ئەنجوومەنى لۆردانى پەرلەمانى بەریتانیادا بڕیاردار، کە وەقفی دیموکراسیى عەبدوڵا ئۆجالان لە لەندەنى پایتەختى بەریتانیا بکرێتەوە.
لە ٢٠هەمین ساڵیادی پیلانگێڕى نێونەتەوەیى لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، ئەنجوومەنى لۆردانى پەرلەمانى بەریتانیا کۆنفرانسێکیان بە ناوی "چارەسەریى قەیرانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست: بیر و رامانەکانى عەبدوڵا ئۆجالان" بە بەشداریى چەندین سیاسەتمەدار، ئەکادیمیسیەن، چالاکوان و پەیامنێران بەڕێوەبرد.
موریس گلاسمان ئەندامى ئەنجوومەنى لۆردانى پەرلەمانى بەریتانیا، کریس هازارد پەرلەمانتاری شین فێن، هشیار ئۆزسۆی پەرلەمانتاری هەدەپە، پرۆفیسۆر دەیڤید گرابێر، پرۆفیسۆری ئەڵمان ئودۆ شتاین باخ، ئیبراهیم ئیسماعیل ئیبراهیم سیاسەتمەداری ئەفریقای باشوور، ئیلهام ئەحمەد سەرۆکى دەستەى بەڕێوەبەریى ئەنجوومەنى سوریاى دیموکراتیک (مەسەدە - MSD) و ئیبراهیم بیلمەز پارێزەری عەبدوڵا ئۆجالان ئامادە بوون و وتەیان پێشکەشکرد.
کارەکانى دامەزراندنى وەقفی عەبدوڵا ئۆجالان دەستیان پێکردووە. ئەو سەندیکا بەریتانیایانەى، کە هەڵمەتى 'ئازادی بۆ ئۆجالان' بەڕێوەدەبەن، بەشدارن لە ئامادەکارییەکان بۆ دامەزراندنى وقفەکە. هەروەها ئەندامانى ئەنجوومەنى لۆردان، پەرلەمانتاران و چالاکوانان بەشدارن لەکارەکانى دامەزراندنى وەقفەکەدا.
چاوەڕێ دەکرێت لە مانگى داهاتوودا وەقفی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاشتى لە شاری لەندەن بکرێتەوە و کاری وەقفەکەش بڵاوکردنەوەى بیر و رامانەکانى عەبدوڵا ئۆجالان دەبێت.
لە کۆنفرانسى 'چارەسەریى قەیرانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست: بیر و رامانى عەبدوڵا ئۆجالان' دا، بابەتەکانى کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک، قەیرانى دەوڵەت – نەتەوە لە تورکیا، ئێران، عێراق و سوریا. دژایەتییەکانى دەوڵەتى تورک بەرامبەر بە کوردانى تورکیا و سوریا و سیستمى ئەشکەنجەى ئیمراڵی گفتوگۆیان لەسەر کرابوو.
ر.م