ئه‌وڕۆ له ئۆسلۆی پایته‌ختی نۆروێژ، كوردستانیانی دانیشتووی ئه‌و ووڵاته، هاوشانی گه‌لانی تری ئێران و دۆستانیان، بۆ پشتیوانی له سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لی كورد له ڕژهه‌ڵاتی كوردستان و گه‌لانی ئێران، وه هه‌روه‌ها بۆ ڕیسواكردنی كۆمه‌ڵكوژیه‌كانی حکومەتی ئێران دژ به خه‌ڵكی سڤیل، له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی كاری ده‌ره‌وه‌ی نۆروێژ كۆبوونه‌وه.
دوای سروودی هاوبه‌ش بۆ شه‌هیدانی سه‌رهه‌ڵدان، گه‌ل به درووشمی نه‌مانی دیكتاتۆری سه‌ركوتكاری ئاخوندی، وه په‌یامی ئێمه هه‌موومان ڕۆژهه‌ڵاتین، یه‌كده‌نگیی خۆیان به گوێی كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی نۆروێژ گه‌یاند. له سه‌رجه‌م په‌یامه‌كاندا داوا كرا، كورد به یه‌كده‌نگی پشتگیری له ڕاپه‌ڕینی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بكات.
له په‌یامی خۆیدا، جه‌وانانی كورد بانگی دامه‌زراندنی به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتووی پارته‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و هێزێكی یه‌كگرتووی سه‌ربازیی كرد، بۆ پاراستنی گه‌له‌كه‌مان له ڕۆژژهه‌ڵاتی كوردستان.
كوردستانیانی ووڵاتپارێزیش، به هه‌مان شێوه بانگیان له پارته ڕۆژهه‌ڵاتیه‌كان كرد، كه به دوور له ناكۆكیی جیاوازیی فكری و سیاسی، له پێناو سه‌رخستنی شۆڕشی ڕژهه‌ڵات و گه‌لانی ئێران، یه‌كبگرن و و ده‌نگی یهكگتوویان بخه‌نه پاڵ ده‌نگی شۆڕشی ڕه‌وای گه‌لی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران.
چالاكیه‌كه به ووتنه‌وه‌ی درووشمی نه‌مان بۆ ڕژیمی ئێران، سه‌رخستنی شۆڕشی ئازادیخوازیی ڕۆژهه‌ڵات كۆتایی هات.