ڕه‌نجده‌رانی به‌ریتانیا داوای ئازادی بۆ ئۆجالان ده‌كه‌ن
بزووتنه‌وه‌ی ڕه‌نجی به‌ریتانیا هه‌موو ساڵێك فێستیڤاڵی شه‌هیدانی تۆلپه‌دل ساز ده‌كات. فێستیڤاڵه‌كه ئه‌مساڵ به‌فه‌رمی داوای ئازادیی ئۆجالان ده‌كات.
بزووتنه‌وه‌ی ڕه‌نجی به‌ریتانیا هه‌موو ساڵێك فێستیڤاڵی شه‌هیدانی تۆلپه‌دل ساز ده‌كات. فێستیڤاڵه‌كه ئه‌مساڵ به‌فه‌رمی داوای ئازادیی ئۆجالان ده‌كات.
بزووتنه‌وه‌ی ڕه‌نجی به‌ریتانیا هه‌موو ساڵێك فێستیڤاڵی شه‌هیدانی تۆلپه‌دل ساز ده‌كات. له فێستیڤاڵه‌كه‌دا پانێڵ، كۆنسێرت، پیشانگه و ڕێپێوان به‌ڕێوه‌ده‌چن. بڕیاره ئه‌مساڵ فێستیڤاڵه‌كه به‌فه‌رمی داوای ئازادیی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان بكات.
ئه‌نجومه‌نی گه‌لی كورد له له‌نده‌ن و ئه‌نجومه‌نی گه‌لی كورد له به‌ریتانیا بۆ به‌شداریكردن له فێستیڤاڵه‌كه بانگه‌وازێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه. تیایدا هاتووه:
كه‌مپینی «ئازادی بۆ ئۆجالان» كه له‌لایه‌ن سه‌ندیكاكانی به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌ده‌برێت، ڕۆژ به ڕۆژ گه‌وره‌تر ده‌بێت. ئه‌م سه‌ندیكایانه كه نوێنه‌رایه‌تیی ٦ ملیۆن كه‌س ده‌كه‌ن، بۆ گه‌یاندنی فكر و ڕامانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به گه‌ل، زۆر گرنگه.
له‌م فێستیڤاڵه‌دا داوای ئازادیی ئۆجالان ده‌كرێت. گه‌لی كوردیش له‌و ڕۆژه‌دا له‌وێ ئاماده ده‌بێت و ئاماده‌كارییه‌كانی ئێمه‌ش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌رده‌وامن. بانگی گه‌لی وه‌ڵاتپارێزی خۆمان ده‌كه‌ین به جۆشوخرۆشه‌وه به‌شداری بكه‌ن.
ڕێكه‌وت: ٢١ی ته‌مووز\یه‌كشه‌ممه
كاتژمێر: ٩:٠٠
شوێن: Topuddle Martyrs Museum
Dorchester road, Tolpuddle Dorset
DT2 7EH
s.m