ڕووسیا و ئەمریکا دژی پڕۆژە بڕیاری ڕاگرتنی شەڕن

ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبونەوەی نائاسایی سەبارەت بەهێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوا،باکوروڕۆژهەڵاتی سوریاو تێیدا ئەمریکا و ڕووسیا دژی پڕۆژە بڕیارێک وەستانەوە کە ڕێگە لەهێرشەکان بگرێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر داواکاری ٥ وڵاتی ئەوروپا، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکرگرتووەکان لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی سەبارەت بە هێرش و بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەندامانی ئەوروپی ئەنجومەنی ئاسایش لەگەڵ ئەمریکاو ڕوسیا ناکۆکن لەسەر ڕاگەیەندراوی کۆتایی .

ئەرووپییەکان لە ئەنجوومەنی ئاسایش داوای دەستبەجێ وەستانی هێرشەکان دەکەن و ڕووسیاش هەڵوێستی پێچەوانەیە، ئەمریکاش دەڵێت:" کاتی ئەوە نەهاتووە داوای وەستانی ئۆپەراسیۆن بکەین".

ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەوروپا وەکو ئەڵمانیا، فەرەنسا، بەریتانیا، پۆڵەند، ئیستۆنیاو بەلجیکا داوایان لە تورکیا کرد هێرشەکانی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا بوەستێنێت.