کوریای باکور تاقیکردنەوەیەکی گرنگی ئەنجامدا
ئەمڕۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوریای باکور لەسەر ئەو تاقیکردنەوە مووشەکییە کە دوێنێ ئەنجامدراوە، ڕاگەیاندراوێکی فەرمی بڵاو کردەوە و باسی لە گرنگی تاقیکردنەوەکە کرد.
ئەمڕۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوریای باکور لەسەر ئەو تاقیکردنەوە مووشەکییە کە دوێنێ ئەنجامدراوە، ڕاگەیاندراوێکی فەرمی بڵاو کردەوە و باسی لە گرنگی تاقیکردنەوەکە کرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئەکادیمیای زانستە بەرگرییەکانی کوریای باکور، ئەنجامە سەرکەوتووەکانی ئەم تاقیکردنەوە گرنگەی ڕادەستی کۆمیتەی ناوەندی حزبی کار کردووە،.
هەروەها باسی ئەوەشی کرد، ئەنجامەکانی ئەم تاقیکردنەوەیە لە داهاتوویەکی نزیک جارێکی دیکە دەتوانێت، کاریگەرییەکی بەرچاو لەسەر گۆڕینی پێگەی ستراتژی کوریای باکور دابنێت".
ف.ق