کۆنگرەی گەل بانگەوازی بۆ بەشداربوونی خۆپیشاندانی پاریس کرد

کۆنگرەی گەل کۆمەڵکوژی پاریسی ئیدانەکرد و ڕایگەیاند: لە خۆپیشاندانی ١١ی ئەم مانگەدا لە پاریس ئێمە دەبینە دەنگی سارا، ڕۆژبین و ڕۆناهی.

بەبۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژی پاریس، ئەمڕۆ دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

کۆنگرەی گەل کۆمەڵکوژیی پاریسی بەبیرهێناوەتەوەو ڕایگەیاندووە: لە ٩-١-٢٠١٣ لە پاریس ٣ژنە شۆڕشگێری کورد کۆمەڵکوژکران، ئێمە بە ڕێزدارییەوە، پێشەنگانی ژنانی کورد، ساکینە جانسز"سارا"، فیدان دۆغان"ڕۆژبین" و لەیلا شایلەمەز"ڕۆناهی" بەبیردەهێنینەوە.

هەروەها هاتووە: ئێمە بە توندی دەوڵەتی تورک ئیدانە دەکەین، هەرچەندە بەڵگە لەبەر دەستە کە میتی تورک ئەو کۆمەڵکوژییەی ئەنجامداوە بەڵام عەدالەتی فەرەنسا بەرپرسانی ئەو کۆمەڵکوژییە دیاری ناکات و سزایان نادات، ئێمە ئەمە قبوڵ ناکەین.

کۆنگرەی گەل بانگەوازی بۆ خۆپیشان کردووەو جەختی کردووەتەوە، کە ڕۆژی ١١ی ئەم مانگە لە پارس بەشداری خۆپیشاندان و میتینگ ببن.

ب.ش