کەجەکە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مەسیحییەکان کرد
کۆمیتەی گەل و باوەڕەکان-ی کەجەکە، بە ڕاگەیاندراوێک پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی کریستییانەکانی جیهانی کرد و چەژنی لەدایکبوونی مەسیحی لە هەموو مەسیحییەکانی جیهان پیرۆز کرد.
کۆمیتەی گەل و باوەڕەکان-ی کەجەکە، بە ڕاگەیاندراوێک پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی کریستییانەکانی جیهانی کرد و چەژنی لەدایکبوونی مەسیحی لە هەموو مەسیحییەکانی جیهان پیرۆز کرد.
کۆمیتەی گەل و باوەڕەکان-ی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە-KCK) لە ڕاگەیاندراوێکدا پیرۆزبایی جەژنی لەدایبوونی مەسییحی لە جیهانی مەسیحییەکان کرد.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:
"جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح لە جیهانی مەسیحییەکان پیرۆز دەکەین، هیوادارین کە ساڵی ٢٠٢٠ ئاشتی و ئارامی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت بۆ هەموو مرۆڤایەتی.
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست شوێنی دروستبوون و گەشەکردنی مەسیحییەتە، بەڵام ئەمڕۆ لە هەموو شوێنێکی شەڕ هەیە. هەندێک کەس ئاینی ئیسلام بەکاردەهێنن و گەلانی کریستیانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەنە ئامانج. لەو شەڕەدا زیاتر دەوڵەتی تورک لەگەڵ چەتەکانی هێرش دەکاتە سەر کوردستانییەکان.
لە ساڵی ٢٠١٩ بەهۆی هێرشە قڕکارییەکانی دەوڵەتی تورک، گەلەکەمان لە گرێ سپی و سەرێ کانی ئازاری زۆریان چەشت. دەوڵەتی تورکی قڕکەر مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر مەسیحییەکان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و هەموو گەلانی جیهان. ئەو دەسەڵاتە تەنیا دوژمنایەتی گەلی کیستیان ناکات، بەڵکو دوژمنایەتی ئێزدی، عەلەوی و هەموو بیر و باوەڕەکان دەکات. لە بەرامبەر ئەو هێرشانە دەبێت هەموو بیر و ڕباوەڕێک لەسەر هێڵی نەتەوەی دیموکراتیک یەکێتی خۆی بونیاد بنێت.
پیرۆزبایی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح لە گەلی سریان و ئەرمەنییەکانمان لە ڕۆژئاوا و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و لە جیهانی کریستیانەکان پیرۆز دەکەین. هیوادارین ساڵی ٢٠٢٠ ببێتە ساڵی کۆتاییهاتنی خراپی و سەرکەوتنی تێکۆشانی نەتەوەی دیموکراتیک".
ز.ش