٤٦ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە کاسێل پیرۆز کرا

ساڵیادی ٤٦ەمینی دامەزراندنی پەکەکە لە شاری کاسێلی ئەڵمانیا پیرۆز کرا.

مەراسیمەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد. دواتر هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی گەلی کورد بەخێرهاتنی بەشداربووانیان کرد و لە وتەکانیاندا هێرشەکانی سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریایان هەڵسەنگاند و ئەوەش خرایەڕوو کە ئەو نەمامەی بەر لە ٤٦ ساڵ لەلایەن بزوتنەوەی ئازادییەوە چێنراوە، ئەمڕۆ لە رۆژئاوا رەگی داکوتاوە.

هاوسەرۆکی کۆن-مەد کەرەم گۆکیش وتی، بزوتنەوەی ئازادی قوربانی زۆری بەخشیوە و لەسایەی ئەو قوربانیدانەیە ئەمرۆ پێکەوە کۆبوونەوە. گۆک سڵاوی ئاراستەی سەرجەم شەڕڤانان بەتایبەتی لە رۆژئاوا و سەرچیا کرد.

دواتر هاوسەرۆکی فەد-دەم سەباحەت ئەرگین وتاری پێشکەش کرد.

لە بەشی کولتوری مەراسیمەکەدا هۆزان سەرفراز، فارقین ئازاد، بەسەر شاهین و سلاڤا رۆژئاوا گۆرانیان پێشکەش کرد.

لە مەراسیمەکەدا کە هەڵپەڕکێ کرا، دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی پەکەکە" و "بژی بەرخودانی گەریلا" وترانەوە.