بۆ شەرمەزار کردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات دژی ڕێبەر ئاپۆ، گەلی کورد و دۆستانیان لە ستراسبۆرگی فەڕەنسا کۆبوونەوە و دەستیان بە ڕێپێوانی جەماوەری کرد.
لە میانی ڕێپێوانەکەدا پانکارتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری بۆ پرسی کورد" بەرز کرایەوە. چالاکوانانی ڕێپێوانی درێژمەودا پێشەنگایەتی ڕێپێوانەکە دەکەن. هەروەها لە پێشەوەی جەماوەری ڕێپێوانەکەوە وێنەیەکی گەورەی ڕێبەر ئاپۆ بەرز کراوەتەوە.
هاوکات پانکارتی 'داوا لە ئەوروپا دەکەین: کۆتایی بە ئەشکەنجە و گۆشەگیری ٢٦ ساڵە دژی عەبدوڵا ئۆجالان بێنن' هەڵکراوە.
جەماوەر پانکارتەکانی ڕێبەر ئاپۆیان بەرزکردووتەوە و بەردەوام دروشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێ"، "بژی بەرخۆدانی کۆبانێ" و "بژی بەرخۆدانی تشرین" دەڵێنەوە.
شایانی باسە ڕێپێوانەکە لە بۆلیڤار مێتز دەستی پێکردووە هەتا پارک دی ل ئتۆل بەردەوام دەبێت.