'بەرپرسانی دەوڵەتی تورک لەبەر تاوانی جەنگ و دژە مرۆڤایەتی دادگای بکرێن'

داواکاری گشتی لە دادگای گەلانی ڕۆژئاوا دوایان کرد بەرپرسانی دەوڵەتی تورک بە هۆکاری ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و دژە مرۆڤایەتی سزا بدرێن. دادگا کە دواتر بڕیارەکانی ڕادەگەیەنێت، بۆ ڕاگەیاندنی بۆچوونی خۆی ناوبڕێکی دا بە دانیشتنەکە.

دادگای گەلانی ڕۆژئاوا

دادگای گەلانی ڕۆژئاو کە بە هۆکاری تاوانە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی کە لە سووریا ئەنجامی داوە، لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا دەستپێکراوە، گەیشتە قۆناغی بڕیار دەکردن.

لە دانیشتنی کۆتایی دادگایەکەدا سەرەتا پارێزەر ڕەنگین ئەرگول مافی قسەکردنی وەرگرت و دەربارەی هێرشی دەوڵەتی تورک لەسەر قوتابخانەی شەمۆکە بەڵگەی خستەڕوو. ئەرگول هێنایە زمان قوتابخانەی گوندی شەمۆکەی تل تەمر لە ١٨ی ئابی ٢٠٢٢دا بە ئامانج گیرا و قوتابییەکانی کە لە حەوشەی قوتابخانەکەدا بوون لە لایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کرانە ئامانج. ڕەنگین خستییەڕوو لەو هێرشەدا ٥ قوتابی منداڵ شەهید بوون.


بۆردومانکردنی چاپخانەی سیماڤ

پاشان فلۆریان بۆهسونگ باسی لە هێرشکردنە سەر دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی سیماڤ کرد. فلۆریان بۆهسونگ ڕایگەیاند کە چاپخانەکە کاتژمێر ١١:٠٠ی ٢٥ی تشرینی یەکەم کراوەتە ئامانج و ئاماژەی بەوەشکرد هێرشەکە بە بیانووی پەکەکە ئەنجامدراوە.

دادگایکردنە بە لێکۆڵینەوە هێرشەکان لە دژی ڕۆژنامەوانان بەردەوام بوو.

پاشان پارێزەر جەرەن ئوسال لێدوانێکی دا و ڕایگەیاند کە تەیب ئەردۆغان بەرپرسیاری سەرەکییە لەو تاوانانەی کە ئەنجام دراون. ئوسال ئاماژەی بەوەشکرد، نەک هەر ئەردۆغان و هولوسی ئاکار و هاکان فیدان و ئیبراهیم کالن و بەرپرسانی سەربازی و چەتەکانی  SNAو ئەو بەرپرسانەی کە ئۆپەراسیۆنی سنوور بەزاندن ئەنجام دەدەن تاوانبار و وتی: تورکیا بە تەنیا تیرۆر ناکات، بەڵکو بە بێدەنگی و بە هاوکاری زلهێزە نێونەتەوەییەکانی وەک ئەمریکا و ڕووسیا ئەنجام دەدرێت. هاکان فیدان دان بەوەدا دەنێت، "کە ئەگەر ئێمە پشتگیری چەتەکانمان نەکردایە، واتە ئەگەر پشتیوانی ئاشکرا و شاراوەمان نەکردبایە، ئەوان نەیاندەتوانی سەرکەوتن بەدەست بهێنن".

خەڵکی ڕۆژئاوا بەها مرۆڤایەتییەکانیان پاراست

جەرەن ئوسال بە دادوەرەکانی ڕاگەیاند کە تاوانەکانی دەوڵەتی تورک سیستماتیکن و ئاماژەی بەوەشکرد، بە پشتبەستن بەو بەڵگانەی لە دۆسیەکە خراوەتەڕوو، دەبێت تورکیا بە پێی یاسا و ڕێککەوتنە نێونەتەوەییەکان لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت.

جەرەن ئوسال باسی لەوەشکرد، ئەو بڕیارەی ئەمڕۆ دەدرێت تەنها بۆ مرۆڤایەتی نابێت، بەڵکو بۆ ئاشتی و سروشت و مێژوو و ئایندەی ناوچەکەش دەبێت، وەبیری هێنایەوە کە خەڵکی ڕۆژائاوا شان بە شان لە پێناو ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکەدا دەجەنگن، و نەک تەنها بۆ خۆیان، بەڵکو بۆ هەموو مرۆڤایەتی و پاراستنی بەها مرۆڤایەتییەکان و ئەمەی گوت: "پێویستە گەلی ڕۆژئاوا بپارێزین". جەرەن ئوسال داوای سزادانی دەوڵەتی تورکی کرد.

بانگ لە تۆمەتباران کرا بۆ بەرگری

سەرۆکی دادگا جارێکی دیکە ناوی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، هاکان فیدان، یاشار گولەر و ئومید دوندار کە لە دادگا دادگایی دەکرێن خوێندەوە و پرسیاری ئەوەی کرد کە ئایا هاتوونەتە دادگا یان نا؟ دادوەر بۆ تۆمەتباران وتی "ئێمە قبوڵ دەکەین کە تۆمەتباران نەهاتوونەتە دادگا بۆ بەرگریکردن لە خۆیان".

'ئێمە دەمانەوێت دەوڵەتی تورک سزا بدرێت'

هەر لە دادگایکردنەکەدا جان فێرمۆن وتی: "ئێمە دەمانەوێت بەرپرسانی دەوڵەتی تورک سزا بدرێن لەسەر ئەو تاوانە جەنگی و تاوانانەی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجامیان داوە." جان فێرمۆن ئاماژەی بەوەدا کە گوازرشتەکانی 'تیرۆریستی' دەوڵەتی تورک بێ بنەمان، هەندێک بەشی لە لێدوانی شایەتحاڵەکانی خوێندەوە و ڕایگەیاند کە ئەم تاوانانە سیستماتیکن.

ژان فێرمۆن ڕایگەیاند کە بڕیارەکەی ئەمڕۆ دەتوانێت ڕێگری لە تاوانەکانی داهاتوو بکات و وتی کە ئەم دادگاییکردنە دەرفەتێکە بۆ پاراستنی بەها مرۆڤایەتییەکان.

سەرۆکی دادگا ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ بڕیاری کۆتایی نادەن، بەڵکو لەبری ئەوە بۆچوونی سەرەتایی خۆیان ئاشکرا دەکەن. سەرۆکی دادگا بۆ ڕاگەیاندراو کاتژمێرێک ناوبڕی دا.