ڕێپێوانی درێژ لە ١٧هەمین ڕۆژیدا بەردەوامە

ڕێپێوانکارانی ڕێپێوانی درێژ لە ١٧هەمین ڕۆژی چالاکییەکەیاندا لە شاری لیل 'بازنەیەکی ئازادی'یان درووستکرد و ئاماژەیان بەوەدا قۆناغی یەکەمی هەڵمەتی ئازادی جیهانی گۆشەگیری ڕەهای نەهێشت؛ لە قۆناغی دووەمیدا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەن.

ڕێپێوانی درێژ

ڕێپێوانی درێژ لە ٢١ی کانوونی دووەمەوە لە شاری لۆرینتی فەرەنسا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"دا دەستیپێکردووە، لە ١٧هەمین ڕۆژی چالاکییەکەدا لە شاری لیلی فەرەنسا بە جۆشێکی مەزنەوە درێژەی هەیە.

ڕێپێوانکاران لە گۆڕەپانی کۆماری شاری لیل لەگەڵ کوردستانیان و دۆسەتەکانیاندا کۆبوونەوە، هەر لەوێدا زانیاری و بڵاوکراوەیان داو و دواتر ڕاگەیاندراوێک خوێندرایەوە.

لە ڕاگەیانداوەکەدا باس لە لایەنە ئەرێنییەکانی هەڵمەتی جیهانی ئازادی کرا و جەختیان کردەوە لەوەی لە قۆناغی دووەمی هەڵمەتەکەدا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەن و گوترا: "لەو باوەڕەداین لە ماوەیەکی نزیکدا ڕێبەرێتیمان بە شێوەیەکی جەستەیی ئازاد دەبێت. چالاکییەکەمان لە ١٥ی شوباتدا لە شاری ستراسبۆرگ کۆتای دێت. لەو رۆژەدا ڕێبەرێتیمان پەیامێکی مێژووی دەدات. بانگێشتی هەموو کەسێک دەکەین بۆ بەشداری کۆتا ڕۆژی چالاکییەکە، کە لە ١٥ی شوباتدا لە شاری ستراسبۆرگ چالاکییەکەی گەورە ئەنجام دەدرێت."

ڕێپێوانکاران کە بازنەکەیەکی ئازادییان درووستکردبوو، بە وتنەوەی درووشم و گێڕانی ئاهەنگ بەردەوامییان دا بە ڕێپێوانەکەیان.