دادگای هەمیشەیی گەلان بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانە جەنگییەکانی تورکیا کۆدەبێتەوە

دادگای هەمیشەیی گەلان (PPT) سەبارەت بە تاوانە جەنگییەکانی دەوڵەت تورک و چەتەکانی لە ڕۆژئاوا، لە ڕۆژانی ٥-٦ی شوبات لە برۆکسل کۆدەبێتەوە.

دادگای هەمیشەیی گەلان (PPT) سەبارەت بە تاوانە جەنگییەکانی دەوڵەت تورک و چەتەکانی لە لە ڕۆژئاوا-باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ڕۆژانی 5-6ی شوبات لە برۆکسل کۆدەبێتەوە و لێکۆڵینەوە دەست پێدەکات دەکات. لە دانیشتنەکاندا کە لە زانکۆی ڤریژە بەڕێوە دەچێت، بە مەبەستی ڕێگریکردن لە کۆچی زۆرەملێ، تیرۆرکردن، بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو، ئەشکەنجەدان و لەناوبردنی ئاسەوارە کولتوورییەکان، ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی دەوڵەتی تورکیا کراون ڵێکوڵینەوەیان لەبارەوە دەکرێت.

ئەو بابەتانەی کە لە دادگادا دەخرێنەبەر باس و لێکوڵینەوەیان لەسەر دەکرێن ئەمانەن:

کۆچی زۆرەملێ

شایەتحاڵەکان باس لە کۆچی زۆرەملێی دانیشتوانی کورد لە عەفرین و سەرێکانی دەکەن. لە ماوەی ئەم داگیرکارییەدا گۆڕانکاری دیمۆگرافی لە ئاستێکی بەرچاودا ئەنجامدراوە و ڕاپۆرت لەسەر تاوانەکانی جەنگ وەک توندوتیژی رەگەزی لەخۆ دەگرێت.

بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو

هەروەها بەڵگە لەسەر ئەوە دەخرێتەڕوو کە دەوڵەتی تورک چەکی قەدەغەکراوی وەک فسفۆری سپی دژی قوتابخانە، نەخۆشخانە و هاوڵاتیانی مەدەنی و ژێرخانی ناوچەکان بەکارهێناوە.

تیرۆر و کوشتنی هاوڵاتی مەدەنی

بەدواداچوون بۆ کوشتنی هەڤرین خەلەف، یەکێک لە داکۆکیکارانی مافی مروڤ و ئاشتی و هەروەها توندوتیژی دژی کەسانی مەدەنی دەکرێت.

لەناوبردنی میراتی کولتووری

لەناوبردنی گۆڕە پیرۆزەکانی ئێزدییەکان، هەروەها لەناوبردنی سیستماتیکی شوێنە کولتووریەکان، تاڵانکردنی شوێنەکان، وەک پێشێلکردنی ڕێککەوتنە جیهانییەکان بۆ پاراستنی سەروەت و سامانی کولتووری، لێکوڵینەوە و هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت.

ئەشکەنجە و بەندکردنی نایاسایی

هەروەها ڕاپۆرتەکان لەسەر ئەشکەنجەدان و دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکی وەک بەشێک لە ستراتیژییەکی هەمەلایەنە بۆ سەرکوتکردنی ناسنامەی نەتەوەیی و کولتووری هاوڵاتیانی ناوچەکە لێکولینەوەی لەسەر دەکرێت.

دادگای هەمیشەیی گەلان لەسەر داوای فەرمی ڕێکخراوەکانی بواری یاسا و مافەکانی مرۆڤ لە ئەوروپا و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا دامەزراوە. ئەم ڕێکخراوانە هەوڵدەدەن پێشێلکارییەکان دژی مافی مرۆڤ لە ناوچەکەدا بەبەڵگە تومار بکەن و کۆتایی بە کردەوە دژە مروییەکان بهێنن. دادگا ئاماژە بەوە دەکات کە کردەوەکانی دەوڵەتی تورک هەوڵەکانی بە ئامانجی لەناوبردنی سیستەمی دیموکراتیکی شۆڕشی گەلان لە ڕۆژائاوا  بووە.

دادگایەک بەهەمان شێوە لە ساڵی ٢٠١٨دا هەڵسەنگاندنی بۆ پێشێلکارییە یاسایی و مرۆییە نێونەتەوییەکانی دەوڵەتی تورک دژ بە گەل و ڕێکخستنەکانی کورد کرد.

جێی ئاماژەیە دادگای هەمیشەیی گەلان لە ساڵی ١٩٧٩ لە ئیتاڵیا دامەزراوە.

دەتوانن زانیاری وردتر لە ماڵپەڕی دادگاکەوە وەربگرن: (https://rojavapeoplestribunal.org)