ناڕەزایەتییەکان بەردەوامە لە دژی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەوانان جیهان بیلگین و نازم داشتان لە لایەن تورکیایی داگیرکەرەوە. لەو چوارچێوەیەدا سەرۆکی فیدراسیۆنی ڕۆژنامەوانانی نێونەتەوەیی (IFJ) دۆمینیک پرادالی لە دژی ئەو تاوانانە وەستایەوە و بۆ ئاژانسمان قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا تیرۆرکردنی هەردوو ڕۆژنامەوان جێگەی نیگەرانینانە و پێشێلکردنی مافە نێونەتەوەییەکانە. پرادالی ئاماژەی بەوەدا ڕۆژنامەوانانی هەرێمەکە کارەکتەر نین بەڵکو چاودێری دۆخەکە دەکەن و بۆ ڕای گشتی دەیگوازنەوە.
پرادالی لە قسەکانییدا پرسە و سەرەخۆشی فیدراسیۆنەکەیان بۆ بنەماڵەی هەردوو شەهید دەبڕی و ئەمەی وت: "ئەوەی دڵتەنگمان دەکات ئەوەیە، کە ئیدی هەموو کەسێک وا بیردەکاتەوە مافی کوشتی ڕۆژنامەوانانی هەیە و دەتوانێت بیکات. بۆچی؟ چونکە سزانەدانی کوشتنی ڕۆژنامەوانان لە ئارادایە. هاوپشتی و پشتگیری خۆمان بۆ هاوپیشە و کەسوکاری ڕۆژنامەوانان دووپاتەکەینەوە. بە دەڵنیاییەوە دەبێت لێپرسینەوە لەم کارانە بکرێتەوە."
'کوشتنی ڕۆژنامەوانان بۆ شاردەنەوەی تاوانەکانیانە'
پرادالی ئاماژەی بەوەدا هۆکاری بنەڕەتی تیرۆکردنی ڕۆژنامەوان لە لایەن ئەو دەوڵەتانەوە بۆ پەردەپۆشکردنی تاوانە جەنگییەکانیانە، ڕاشیگەیاند هاوشێوەی تورکیا، ئیسرائیلش لە ئاڵۆزییەکانی غەززەدا نزیکەی ١٣٠ ڕۆژنامەوای تیرۆر کردووە، هەموو ئەمانەش بۆ ئەوەیە نایانەوێت تاوانە جەنگیەکانیان ئاشکرا ببێت.
'یاسای پاراستنی ڕۆژنامەوانان بەس نییە'
پرادالی دەستنیشانیکرد ڕۆژنامەوانان بە یاسا نێونەتەوەییەکان دەپارێزرێن و هێرشکردنە سەریان تاوانە و وتی: "چەندین پەیمانی پاراستنی ڕۆژنامەوانان هەیە وەک پەیمانی جنێف، بەڵام وا دەردەکەوێت هێشتا بەس نییە بۆ پاراستنی ڕۆژنامەوانان."
'دەوڵەتی تورک وەک مافیا بەردەبێتە گیانی ڕۆژنامەوانان'
پرادالی کارەکانی دەوڵەتی تورکی لە دژی ڕۆژنامەوانان چواند بە پەلاماری مافیایایی و ئەمەی وت: "سوپای دەوڵەتی تورک وەک مافییەکانی مەکسیک ڕۆژنامەوانان دەکاتە ئامانج. ئەمە ئامانجییانە. خواستییانە ڕێگری لە کاری ڕۆژنامەوانان بکەن و ڕای گشتی ئاگادار نەکەنەوە. دەبێت هەموو کەسێک باش بزانێک گەر ڕۆنامەوانی نەبێت ئەوا دیموکراسی بوونی نابێت. کوشتنی ڕۆژنامەوانان تاوانی جەنگە. گەر ڕێگە لەمە نەگیرێت ئەوا لە داهاتوودا کوشتنی زۆرتر دەکەوێتەوە. بۆیە دەبێت پەیمانە نێونەتەوەییەکان جێبەجێ بکرێن."
'ڕۆژنامەوانانی کورد نموونەیەکن بۆ جیهان'
سەرۆکی فیدراسیۆنی ڕۆژنامەوانانی نێونەتەوەیی (IFJ) دۆمینیک پرادالی جەختی لەوەکردەوە دەبێت بکوژانی ڕۆژنامەوانان نازم داشتان و جیهان بیلگین دادگایی بکرێن و بەم شێوەیە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: "لەو وڵاتانەی کە لێپرسینەوەی کوشتنی ڕۆژنامەوانانی تێدا ئەنجام نادرێت، دەبێت لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ و نێونەتەوەیی لە لایەن کەسانی پسپۆری یاساییەوە دەستپێبکرێت. لای خۆمانەوە بە ڕۆژنامەوانە کوردە هاوپیشەکانمان دەڵێین ئەرکەکەتان پیرۆزە. ئێوە لێگەڕی حەقیقەتن. وێڕای هەموو مەترسییەکان ئێوە لە تێکۆشانی پیشەکانتانن. ئێوە نمویەکن بۆ تەواوی جیهان."