دوورزییەکان کە لە سووریا داوای ژیانێکی خۆبەڕێوەبەری دەکەن، کێن؟

دوورزییەکان یەکەیەکی بەرگری خۆیان هەیە کە لە سێ لیوا پێکهاتوون و لە هەموو گوند و گەڕەکێکدا ڕێکخراون. توانای وەڵامدانەوەیان لە هەر ئەگەرێکدا لە بەرانبەر دەستوەردانەکانی هەتەشە هەیە. هەرگیز تەسلیمی هیچ دەسەڵاتێک نەبوون و ویستوویانە سەربەخۆ بژین.

دوورزییەکان لە بنەڕەتدا نەوەی دەوڵەتی فاتمی، واتە ئیسماعیلییەکانن، هەربۆیە جیاوازییان لەگەڵ حەوت ئیمامەکان بەم شێوەیەیە: خەلیفەی فاتیمی میسر، ئەل حەکیم بی-ئەمیریڵا، وەک خودا و یاریدەدەرەکەی حەمزە بن عەلی، وەک پێغەمبەر قبوڵ دەکەن.

بنەچەیان بە مەزدەکی، ماد، یان پارس ناسراوە. زۆر دەنگۆیی جدی هەیە کە کوردن و لە شەنگالەوە هاتوونەتە هەرێمەکە، بەڵام ئەوان خۆیان بە عەرەبی ڕەسەن پێناسە دەکەن. ئاڵاکەیان هێمای باوەڕە ئایینییەکەیانە و تەنیا لە ساتەوەختە گرنگەکاندا هەڵدەدرێت؛ هەڵکردنی ئاڵا واتای ڕاپەڕینە. کۆمەڵگەیەکی شەڕکەر و بەرخۆدێرەن.

تایبەتمەندییە بنەڕەتییەکانی باوەڕی دوورزی

پشتیووانی یەکترن و پەیوەندی نێوان ژن و پیاو لە تایبەتمەندییەکانی عەلەوییەکان دەچێت. فێرگەیان هەیە کە پەروەردەی ئایینی تێدا دەوترێتەوە. فەلسەفەی ناوەوە بە بنەما دەگرن. لە زۆر ڕووەوە لە عەلەوییەکان دەچن. باوەڕییان بە بە یەک خودا هەیە.

خواردنی گۆشتی بەراز، خواردنەوە کحولییەکان، جگەرەکێشان، هاوسەرگیری لەگەڵ چەند ژنێک، هاوسەرگیری لەگەڵ کەسانی غەیرە دوورز لە ئایینی دوورزدا حەرامە.

بە گوێرەی دوورزییەکان، ڕۆح دوای مردن جەستە دەگۆڕێت. لە جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی ناوین

کە باوەڕمەندی تیایدا تێکەڵاون، دوورزییەکان بە باوەڕ و تایبەتمەندی خۆی کۆمەڵگەیی لە کۆمەڵگە گرتووە.

نفوس و شوێنی مانەوەی دوورزییەکان

لە سووریا نزیکەی ٧٠٠ هەزار دوورز هەیە. لە لوبنان نزیکەی ١٦٠ هەزار دوورز هەیە. سێ گوندیان لە ئیسرائیل هەیە و ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی ١٥-٢٠ هەزار مرۆڤە. ئەوانەی لێرە دەمێننەوە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەوان عەرەب نین، بەڵکو خزمی جولەکەکانن. هەروەها یەکەیەکی تایبەتی دوورز لە ناو سوپای ئیسرائیلدا هەیە. لە چیاکانی جۆلان نزیکەی ١٢٠ هەزار دوورزی هەیە.

لە سەردەمی ئەسەد دۆخی دوورزییەکان

هەرگیز نە لەگەڵ ئەسەدی باوک و نە لەگەڵ ئەسەدی کوڕ ڕێکنەکەوتن. هەمیشە داوای خۆبەڕێوەبەرییان دەکرد. کوڕەکەی ئەسەد لە ڕێگەی فشار و زۆرەوە هەوڵیدا ناچاریان بکات خۆیان ڕادەست بکەن. دوای ئەوەی سەدان دوورزی لە هێرشی داعشدا کۆمەڵکوژ کران، دوورزییەکان هێزی بەرگری لە خۆیان پێکهێنا. هەمیشە لە بەرانبەر هەوڵەکانی ئێران بۆ شیعەکردن وەستاونەتەوە.

لە ساڵی لە٢٠٢٣ لەو هەرێمانەی لێی دەمانەوە دەستیان بە ڕاپەڕینێکی گەورە کرد. لەگەڵ هێزەکانی ڕژێمی ئەسەد شەڕیان کرد و داوای خۆبەڕێوەبەرییان کرد. دوای ڕووخانی ئەسەد، هەمان داواکارییان دەربڕی، واتە داوای خۆبەڕێوەبەری، لە دەسەڵاتداری نوێی شام و زلهێزە نێونەتەوەییەکان ڕاگەیاند. حیکمەت هیجری، شێخی شێخەکانی دوورزی لە ڕاگەیاندراوێکدا دەڵێت، 'ناتوانین لەگەڵ ئایدۆلۆژیایەکی جیهادیستی ئاوا یەکبگرین' و ڕایگەیاند کە ئەوان لەگەڵ هەتەشە یەکناگرن.

هێزی سەربازی دوورزییەکان

یەکەیەکی بەرگری خۆیان هەیە کە لە ٣ لیوا پێکهاتوون و لە هەموو گوند و گەڕەکێکی دوورزی خۆیان ڕێکخستووە. توانای وەڵامدانەوەیان لە هەر ئەگەرێکدا لە بەرانبەر دەستوەردانەکانی هەتەشە هەیە. بە درێژایی مێژوو تەسلیمی هیچ دەسەڵاتێک نەبوون و هەوڵیان داوە سەربەخۆ بژین. قەڵای دوورزییەکان چیای جۆلانە و چیای دوورزی. ئەو هەرێمانەی کە لێی دەمێننەوە چیای ستراتیژین. لە سەردەمی نوێدا، هەر وەک پێشوو هێشتا داوای خۆبەڕێوەبەری دەکەن.

بۆ یەکسانی ژن و پیاو خاوەن هەڵوێستن

دوورزییەکان گرنگی بە یەکسانی نێوان ژن و پیاو دەدەن. ژنان دەتوانن ببنە ئەرکداری ئایینی، هەروەها دەتوانن بگەنە ئاستی باڵا، و مەرج نییە خۆیان داپۆشن.قەدەغەیە  ژن پێش تەمەنی ١٧ ساڵی و پیاوان پێش تەمەنی ١٨ ساڵی هاوسەرگیری بکەن. هەر ماڵێک نابێت لە ٤ منداڵ زیاتر نەبێت و ٤-٥ ساڵ لە نێوان هەر منداڵێکدا هەبێت.

بە تایبەتی بەهۆی هەڵوێستیان لەبارەی یەکسانی ژن و پیاوە سەرنج ڕاکێشن. چیرۆکەکەیان نموونەیەکە بۆ ئەوەی کە چۆن باوەڕی کۆمەڵگە دادەمەزرێنێت و چۆن ناسنامەی کەلتووری دەگوازرێتەوە بۆ نەوەی داهاتوو.