دیسۆسکی: لە دژی داگیرکارییەکانی تورکیادا بێدەنگ مەبن!

پەڕلەمانتاری نەمسا، میری دیسۆسکی بانگەوازی بۆ پشتگیرکردنی کوردان کرد و داوایکرد لە بەرانبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا کۆتایی بە بێدەنگییەکان بهێندرێت.

وتەبێژی سیاسەتی دەرەوە  و کاروباری ئەوروپایی پارتی سەوزی نەمسا و پەڕلەمانتار میری دۆسیسکی ئاماژەی بە گرنگی پشتیوانی کردن لە کوردانی ڕۆژئاوا کرد لەم دۆخەدا و دەستنیشانیکرد دەبێت هەمووان سەرنجیان لەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بێت کە بە هەموو شێوەیەک لە هێرشی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادان.

'هێرشەکانی تورکیا پێشێلکارییە'

ئەو پەڕلەمانتارە جەختیکردوەتەوە لە پشتیوانی پارتەکەی لە خواستەکانی کورد و دەڵێت: "بە گوێری کۆتا ڕاپۆرتەکان، دەبێت پەیامێکی ڕوون لە لایەن تورکیاوە بدرێت. هێرشەکانی تورکیا بۆسەر کوردانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە ڕوونی پێشێلکردنی مافە نێونەتەوەییەکانە و دەبێت ئاوا تەماشا بکرێن."

'نابێت یەکێتی ئەوروپا ڕێگە بەو هێرشە بدات'

دیسۆسکی دەسنیشانیکرد لە چاوەڕوانی ئەوەدان کۆنسەی یەکێتی ئەوروپا لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک هەڵوێستی ڕوونی هەبێت و گوتی: "لە بەرانبەر ڕژاندنی خوێن، چاوەڕێی وەرگرتنی هەڵوێست و قسەیی ڕوونین لە سەرۆکانی یەکێتی ئەوروپا و کۆنسەی ئەوروپا. ئەم پایامەم بۆ سەرۆکوەزیرانی نەمسایشە کە پێش چەند رۆژێک بە تەلەفون لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیادا قسەیکرد. نابێت یەکێتی ئەوروپا ببێتە تەماشاکەری هێرشی دەوڵەتێکی ئەندامی ناتۆ کە هێرشی سەر یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکات."