گەنجانی کەتەلۆنیا بانگەوازی خاوەندارییان لە هەڵمەتی ئازادی کرد
رێکخراوی گەنجانی وڵاتپارێزی کەتەلۆنیا (BATZAC) دوایان لە خەباتکار و چالاکوانانی خۆیانکرد خاوەنداری و بەشداری لە هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' بکەن.
رێکخراوی گەنجانی وڵاتپارێزی کەتەلۆنیا (BATZAC) دوایان لە خەباتکار و چالاکوانانی خۆیانکرد خاوەنداری و بەشداری لە هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' بکەن.
رێکخراوی گەنجانی وڵاتپارێزی کەتەلۆنیا (BATZAC) کە لە کەتەلۆنیادا بە شێوەیەکی چالاک خەباتیان بەڕێوەدەبن، پەیوەست بە قۆناغێ دووەمی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' بە ڕاگەیاندراوێک بانگەوازییان بۆ هەموو ئەندامانی خۆیان کرد.
BATZAC لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاشکرایکرد پشتگیری دەدەنە ئەو کامپینیە نێونەتەوەییەی کە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستپێکراوە و بەشداری کامپینەکە دەبن. ئاماژەی بەوەداوە بێدەنگ بوونی هێزە نێونەتەوەییەکان بەرامبەر سیستەمی ئیمراڵی بە مانای پشتگیردانە بە تورکیا و هاوبەشبوون لە تاوان دێت و هاتووە: "گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان بە هەموو شێوەیەک ئەشكەنجەیە لە دژی مرۆڤایەتی."
'ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان بەمانای دەستەبەرکردنی ئاشتی و ئازادییە'
لە بەردەوامی بانگەوازییەکەی خۆیاندا BATZAC سەرنج دەخاتە سەر پراکتیزەکردنی پارادایمی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک لە ڕۆژئاوا و هاتووە: "گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان بە مانای هێرشی سەر ئیرادەی هەموو گەلی کورد دێت، ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان بەمانای دەستەبەرکردنی ئاشتی و ئازادییە. بۆیە ئێمە وەک گەنجانی ئەنارشیست پێشنیاری ئازادکردن بۆ خۆبەڕێوەبەرانی کوردان دەکەین و لە دژی لاوازکردنی ئازادی دەوەستینەوە و شەڕدەکەین. پەیوەست بەمەوە بەشداری کامپینی ئازادی جەستەی سەرۆکی گەلی کورد دەبین و داوا لە هەموو هاوڕێیانمان دەکەین لە چالاکیەکاندا بەشداربن."
* رێکخراوی گەنجانی وڵاتپارێزی کەتەلۆنیا (BATZAC) ڕێکخستنێکی گەنجانی ئەنارشیست و دژە-سەرمایەدارییە و لە کەتەلۆنیا خەبات دەکات. لە هاوبەشیکردنی خەباتی کورداندا بەشێوەیەکی چالاک بەشدرایان هەیە.