هەپەگە یادی شەهیدانی ئاڤاشینی بەرزڕاگرت

هەپەگە ٣ گەریلای بەرێزەوە یادکردەوە کە لە ئاڤاشین شەهیدبوون و رایگەیاند، "هاورێیانمان ئازاد، دەلیلا و لۆرین بە گیانبازی و ئازایەتیەوە تێکۆشان، بوونە ناوی بڕوا، دڵسۆزی بێبەرامبەر و تێکۆشان قارەمانانە".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ٣ گەریلای بەرێزەوە یادکردەوە کە لە ئاڤاشین شەهیدبوون و رایگەیاند: "جەنگاوەرانی قارەمانی دۆزی ئازادیی گەلەکەمان هاوڕێیانمان ئازاد، دەلیلا و لۆرین لە ٢ و ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە ئاڤاشین تا کۆتا هەناسەیان پارێزگارییان لە دڵسۆزی خۆیان بۆ بەهاکانی ئازاد کرد و چوونە کاروانی شەهیدانەوە. ئێمە لە ساڵیادی شەهیدبوونیاندا هاوڕێیانمان ئازاد، دەلیلا و لۆرین بە رێز و پێزانینەوە یاددەکەینەوە و بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە دڵسۆزی یادی ئەوان بین".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:

"هاورێمان ئازاد لە ناوچەی قەلقەلی سەرحەد کە بە وڵاتپارێزی دەناسرێتەوە، بەشداری لە ریزەکانی ئازادیدا کرد. لە یەکەم رۆژی بەشداربوونیەوە لە ناو تێکۆشانی ئازادیماندا بە جۆش و خرۆشێکی بێهاوتاوە بەشداربوو، تا کاتی شەهیدبوونی ئەو جۆش و خرۆشەی دانەبەزی. هاوڕێمان کە بە هۆی ئەو تایبەتمەندییەیەوە جێگەی لە دڵی هەموو هاورێیانماندا کردەوە، بە حەزکردنی لە گەریلایەتی و بە توڕەیی قۆڵیی بەرامبەر بە دوژمن، بووە یەک لە هاوڕێیانمان کە لە زاگرۆس داستانی تۆمار کرد. هاورێمان ئازاد کە تا کۆتا هەناسەی سازشی لەسەر فەلسەفەی ئازادیی ئاپۆیی نەکرد، بە کەسایەتی دروست و لەخۆبووردەی خۆی هەموو کاتێک لە تێکۆشانماندا دەژی.

هاوڕێمان دەلیلا کە بە بەشداری تێگەیشتووانەی خۆی لە دژوارترین گۆڕەپانەکاندا بە تامەزرۆیی زۆرەوە ئامێزی بۆ ژیان کردبووەوە، لە هێڵی ئازادی ژنادا هەموو کات خۆبەرەوپێشبردنی بە ئامانج گرتبوو و بووە جەنگاوەری هێڵی پاژک. هاورێمان کە بە کەسایەتی گەورە، تێگەیشتوو و پێداگر و پێگەیشتوو لە هەموو گۆڕەپانێکدا خاوەن بەشداربوونێکی گیانبازیبوو، بە زانابوونی ئەوەی کە تەنیا بەشداربوونێکی لەو جۆرە دەتوانێت شایەنی رێبەرایەتی و شەهیدان بێت، بەو جۆرە جوڵایەوە. هاوڕێمان دەلیلا کە هەموو کات بووە دڵسۆزی بەهاکانی ئازادیی گەلەکەمان، هەستیاری خۆی لەو بابەتەدا لە تەواوی ژیانی تێکۆشانیدا پاراست. لەبەر ئەوەش ویستی بۆ هەموو هێرشێکی دوژمن ببێتە وەڵا و بووە یەک لە نمونە بژاردەکانی رۆحی ئاپۆیی. هاوڕێمان کە بە کەسایەتی زیندووی خۆی و لەخۆبوردەی لە هەموو گۆڕەپانێکی تێکۆشاندا بۆ هاوڕییانی بووە سەرچاوەی ورە، بەردەوامیش رێنیشاندەرمان دەبێت.

هاوڕێمان لۆرین کە لە یەکەم رۆژی بەشداربوونی لە ناو ریزەکانی گەریلادا بە بڕیاردارییەکی گەورە ئامێزی بۆ ژیانی گەریلایەتی و چیا کردەوە، لە هەموو ئەو گۆڕەپانانەی تیایدابوو هەوڵەکانی خستەگەڕ و کاری بۆ جوانتر کردنی ئەو شوێنەکرد. هاورێمان کە بەناسینی ئایدۆلۆژیای رزگاری ژن تێگەیشتووتر بوو، لە کەسایەتی خۆیدا گۆڕانکاری ریشەیی ئەنجامدا و بووە جەنگاوەرێکی ئاپۆیی و گەریلایەکی پاژک. هاوڕێمان کە ویستی هەموو ساتێکی ژیانی واتادار بکات، بە ئاستی قووڵبوونەوەی خۆی هەموو کات ویستی لە بەرەکان پێشەوە تێکۆشاندا بەشداربێت. هاوڕێمان لۆرین تا شەهیدبوونی خۆی سازشی لەسەر ئەو هەڵوێستە نەکرد. ئێمە وەک هاوڕێیانی بەڵێن دەدەین کە ئێمە تێکۆشانی هاورێمان لۆرین لە هەموو هەنگاوێکی تێکۆشاندا یادبکەینەوە و بە زیندوویی رایبگرین.

هاوڕێیانمان ئازاد، دەلیلا و لۆرین کە لەو قۆناغەیدا کە هێرشە قڕکارییەکان بۆ سەر گەلەکەمان زیاتر دەبوون بە بێ ئەوەی ساتێک دوودڵ بن لە پێناو ئازادیی گەلەکەماندا تێکۆشان، بەو بژاردەشیان بوونە جەنگاوەرانی ئاپۆیی کە دەبێت گەنجان ئەوان بۆخۆیان بکەنە نمونە. هاوڕێیانی هێژامان کە بەهەموو خودبوونیانەوە بڕوایان هەبوو کە تێکۆشانی گەریلا سەردەکەوێت و لەبەر ئەوەش لە هەر ساتێکی خۆیاندا بە گیانبازی و ئازایەتیەوە تێکۆشان، بوونە ناوی بڕوا، دڵسۆزی بێبەرامبەر و تێکۆشانی قارەمانانە.

لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە وەک هاوڕێیانی ئازاد، دەلیلا و لۆرین کە ئەو بەختەمان هەبوو لەگەڵ ئەو جەنگاوەرە ئاپۆییانەدا لە یەک سەنگەردا شەڕ بکەین و هەمان هەناسەی ئازادی بکێشین، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەنرخی هاوڕێیانمان و سەرجەم گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هاورێ شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: ئازاد ئۆزگور

ناو و پاشناو: ئەمراه گونارا

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک- باوک: زاهیدە- عیسمەت

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩/ ئاڤاشین

ناسناو: دەلیلا رۆژەڤین گارزان

ناو و پاشناو: فاتمە کلیچئارسلان

شوێنی لەدایکبوون: بەدلیس

ناوی دایک- باوک: سورەیا- ئیکرام

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩/ ئاڤاشین

ناسناو: لۆرین بیشەنگ

ناو و پاشناو: نەزاهەت چاپان

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

ناوی دایک- باوک: تایبەت- یاسین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩/ ئاڤاشین