لە ئەوروپا لە دژی گۆشەگیری لە ئیمراڵی چالاکی ئەنجامدرا

لە شاری دویسبورگ و دۆرتمۆندی ئەڵمانیا لە دژی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی ئەنجامدرا. لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارکیش پانێلێک سازکرا.

لە شاری دویسبورگی ئەڵمانیا لە سەروبەندی ساڵیادی پیلانگێری نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ و دەربارەی گۆشەگیری رەها لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ستاندێک دانرا. ستاندەکە لە وێستگەی ناوەندی شەمەندەفەر و بە وێنەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رازێندرایەوە.  

لە ستاندەکەدا راگەیەندراو بە زمانی ئاڵمانی لەبارەی گۆشەگیریی سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خوێندرایەوە، هەروەها کتێبەکانی رێبەری گەلی کوردیش دانرابوون و لەبارەی پرسی پیلانگێڕیی نێونەتوەیی و گۆشەگیری رەها لە ئیمراڵی زانیاری بەو کەسانە درا کە سەردانی ستاندەکەیان دەکرد.

دۆرتمۆند

لە شاری دۆرتمۆندی ئەڵمانیاش کوردان و دۆستانیان کۆبوونەوە و چالاکییەکیان ئەنجامدا.

لە چالاکییەکەدا پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم و گۆشەگیری رەها لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزارکرا.

کۆپنهاگن

لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارکیش بە مەبەستی ئاشناکردنی رای گشتی دانیمارکی بە ئەندێشەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پانێلێک بە ناونیشانی ئیکۆلۆژی و ژنۆلۆژی سازکرا. پانێلەکە لەلایەن ئەندامانی پلاتفۆرمی پشتیوانی کوردستانەوە بەڕێوەبرا. لە پانێلەکەدا ئاماژە بە گۆشەگیری و رەهەندەکانی خەباتی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا و گفتوگۆی لەبارەوە ئەنجامدرا.