" کۆمیتەی وەزیرانی ئەوروپا بەرپرسیارە لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤ"

پارێزەر ئیبراهیم بیلمەز لە ئەنجومەنی کۆنسەی ئەوروپا کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا، دوپاتیکردوە کە کۆمیتەی وەزیران بەرپرسیارە لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا و داوایکرد لەو ڕوەوە فشار لە تورکیا بکرێت.

شاندی دەم پارتی و پارێزەری نوسینگەی یاسای سەدە ئێبراهیم بیلمەز کە لە ئەنجومەنی پەرلەمانتارانی کۆنسەی ئەوروپا (MPKE) بۆ بەشدرابوون لە کۆبوونەوەکانی نێوان ٣٠ ئەیلول و ٤ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤دا لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسان، ژمارەیەک چاوپێکەوتنیان ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەکاندا هەڵسەنگاندن بۆ پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە تورکیا، کردەوەی دژە-دیموکراتیکی و کێشەکانی گۆرەپانی یاسای لە تورکیا کرا. پارێزەر ئیبراهیم بیلمەز کە لەگەڵ سی پی تیدا چاوپێکەوتنی ئەنجامداوە، پەیوەست بە سیستەمی گۆشەگیری، ئەشکەنجە و قڕکردن لە ئیمراڵی، گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دۆسیەکی ڕادەستی بەرپرسان کرد.

لە کۆتا ڕۆژی چاوپێکەوتنەکاندا لە کۆنسەی ئەوروپا بە ناونیشانی 'دۆخی زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی تورکیا' کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدرا.

پارێزەری نوسینگەی یاسای سەدە ئێبراهیم بیلمەز، پەرلەمانتاری کۆمەڵەی چەپ د. دییپا گۆڤینداراژن و پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی ئامەد بەدران ئۆزتورک وەک قسەکەر بەشداربوون.

دوای ئەوەی بەدران ئۆزتورک سیستەمی قڕکردن، گۆشەگیر و ئەشکەنجەی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی هەڵسەنگاند، پارێزەری نوسینگەی یاسای سەدە ئێبراهیم بیلمەز قسەیکرد.

ئیبراهیم بیلمەز قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا گرتووخانەکان و دۆخی زیندانیانی سیاسی برینێکە بە جەستەی تورکیاوە، زیندانیکراو هەیە لە دوای ٣٠ ساڵ زیندانیکردن وێڕای ئەوەی نەخۆشیشە کەچێ هێشتا ئازاد ناکرێت و وتی: "لە ئێستادا کێشەی زۆر هەیە، بەڵام ئەو شوێنەی کە زۆرترین کێشەی لێیە گرتووخانەی ئیمراڵییە. ماوەی ٤٣ مانگە ناتوانرێت هیچ زانیارییەک لە ئیمراڵییەوە وەربگیرێت. کە زیندانی وڵاتێکی ئەندامی کۆنسەی ئەوروپایە."

'سزای هەتاهەتای هەر سزای لە سێدارەدانە'

ئیبراهیم بیلمەز تیشکی خستەسەر سزای هەتاهەتای و وتی: "لە تورکیادا سزایەکی لەم شێوەیە نەبوو. بەڕێز ئۆجالان دادگایکرا و سزای لە سێدارەدانیان بۆ بڕیەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەوە تورکیا لە لایەن دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا (DMME) لێپرسینەوەی لێنەکرێت، سزاکە لابرا. بەڵام هەموو پسپۆرانی یاسای لەسەر هەمان بڕوای ئێمەن، کە سزای زیندانیکردنی هەتاهەتای سزایەکی هاوشێوەی لە سێدارەدانە." ئاماژەی بەوەشکرد کە خودی ئەم سزایە بۆ کوشتنی لەسەرخۆی سزادراوە و لەمڕۆدا بەسەر هەزارن مرۆڤدا سەپێنراوە. هەرچەندە کۆمیتەی وەزیرانی ئەوروپا پرسیاریی لەبارەوە دەکات، بەڵام تورکیا ژمارەکان ئاشکراناکات. ئەو پارێزەرە وتیشی؛ دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا سزای قورسی هەتاهەتای بە پێچەوانەی خاڵی ٣هەمینی پەیمانی مافەکانی مرۆڤی داناوە و بە سزای "ئەشکەنجە'ی پێناسەکردووە. بەڵام بەداخەوە کۆمیتەی وەزیرانی ئەرکی خۆی لە جێبەجێکردنی یاساکانی لە بەرامبەر تورکیادا لە کەموکوڕیدایە و جێبەجێیناکات.

'نزیکبوونەوەی دەوڵەتی تورک لە ئیمراڵی بەمانای ناچارەسەریی پرسی کوردە'

بیلمەز تیشکی خستەسەر ئەو کاتەی بەدەوڵەتی تورک دراوە سەبارەت بە سزای هەتاهەتایی و وتی: "پێگەی بەڕێز ئۆجالان تەنها پەیوەست نیە بە ئێمەی پارێزەرانەوە، هاوکات هەڵوێستێکی سیاسی هەیە. چونکە دەربارەی مژرای کورد خاوەن قسە و پێگەیە. لە لایەن تورکیاوە لەبارەی مژاری کوردەوە وەک موخاتیب بینراوە. بۆیە نزیکبوونەوەی دەوڵەتی تورک لە ئیمراڵی بەمانای ناچارەسەریی پرسی کوردە. ئاستەنگییەکی گەورەی پێش دیموکراتیکبوونی تورکیا مژاری کورد و گۆشەگیری ئیمراڵییە."

'تورکیا لە مژرای پرسەکانی کورددا ناچارەسەری کردووە بە بنەما'

د. دییپا گۆڤینداراژن باسی لەوەکرد دەستی زۆرێک لە وڵاتان لە پیلانگێڕی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا هەبوو و ئاماژەی بەوەدا مێزی چارەسەری کە لە نێوان دەوڵەتی تورک و کورداندا هەبوو لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە لەباربرا و وتی: "تورکیا لە مژرای پرسەکانی کورددا ناچارەسەری کردووە بە بنەما. گۆشەگیری ئیمراڵی بەردەوامە. پێویستە لە چوارچێوەی سەروەری مافەکانی مرۆڤ، یاسای و دیموکراسیدا دامەزراوەکانی ئەوروپا ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێبکەن."