هێرشە داگیرکارییەکان لە هانۆڤەر ئیدانە کرا
لە شاری هانۆڤەر، کوردستانیان و دۆستانیان هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیان شەرمەزار کرد و سڵاویان لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا کرد.
لە شاری هانۆڤەر، کوردستانیان و دۆستانیان هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیان شەرمەزار کرد و سڵاویان لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا کرد.
لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا گردبوونەوە و ڕێپێوان بەڕێوەچوو. لەم چالاکییەدا هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرا.
کوردستانیان و دۆستانیان لە بەردەم وێستگەی شەمەندەفەر گردبوونەوە. دوای خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدان، لەلایەن پەیەدەی هانۆڤەر،تەڤ چاند، بنەماڵەی شەهیدانی هانۆڤەر و یەپەژەی هانۆڤەر وتار پێشکەش کرا. لەوتارەکاندا بەگشتی شەهیدان بە تایبەت شەهیدانی تشرین بەبیر هێنرانەوە باس لە پاراستنی دەسکەوتەکانی گەلی کورد کرا. لە هەمان کاتدا هێرشەکانی داگیرکەران و بێدەنگی زلهێزە نێودەوڵەتییەکان شەرمەزار کرا.
هەروەها لە چالاکییەدا بەرخۆدانی گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە تشرین بەرز نرخێندرا و ڕاگەیەندرا کە کوردستانیان و دۆستانیان دەبێت بەردەوامی بە چالاکییەکانیان بدەن هەتا بەدیهاتنی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ.
لە چالاکیەکەدا بەردەوام دروشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا"، "بژی بەرخۆدانی یەپەگە/یەپەژە"، "بژی بەرخۆدانی گەریلا"، "ژن، ژیان، ئازادی"، "بژی بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ" و "شەهید نامرن" لە چالاکیەکەدا وترانەوە.
چالاکی ڕێپێوانەکە لە بەردەم وێستگەی شەمەندەفەر دەستی پێکرد، بە وتنەوەی دروشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ" لە گۆڕەپانی شتاینتۆر کۆتایی هات.