ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە دوران کاڵکان بەشداری لە بەرنامەی تایبەتی تەلەڤزیۆنی مەدیا خەبەردا کرد و هەڵسەنگاندنی بۆ پرسەکانی وەک گۆشەگیری و دۆخی سوریا و چەندین بابەتی تر کرد. هەڵسەنگاندنەکانی دوران کاڵکان بەم جۆرەن:
"لەسەرەتادا بە رێزەوە سڵاو لە رێبەر ئاپۆ دەکەم و بە بۆنەی ساڵی نوێی زایینییەوە پیرۆزبایی لێدەکەم. لە ئیمراڵی هیچ دۆخێکی نوێ لە ئارادا نییە، هیچ گۆڕانکارییەک بوونی نییە. گۆشەگیری بەردەوامە، رێبەر ئاپۆش ئەوەی خستەڕوو کە گۆشەگیری بەردەوامە. بێگومان لە بەرامبەر سیستمی ئەشکەنجە، گۆشەگیری و قڕکرردنی ئیمراڵی تێکۆشانی گەردونی کە ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بە بنەما دەگرێت لە هەموو شوێنێک بەردەوامە. بە رێبازی دەوڵەمەند و جیاجیا بەردەوامە. دەزانرێت کە سەرلەنوێ پلانی بۆدانراوەتەوە و بە شێوەی بەهێز بەرەوپێش دەچێت. لەو رووە ئەنجامەکانی ساڵی یەکەم هەڵسەنگێندرا. لە دووەم ساڵدا ئامانجەکە بریتیە لە دەستەبەرکردنی ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ. لە کۆتایی ساڵەکەدا لە ٢٣ی تشرینی دووەمدا دیدار لە ئیمراڵی ئەنجامدرا. حکومەتی ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست تەنگەتاو بووە و لە ئەنجامدا دیدارەکە ئەنجامدرا. لەبەر هۆکاری جیاواز نەبوو. تێکۆشان گوشاری خستە سەر ئەوان و رێگەی بۆ دیدار کردەوە. ئەوە دەریخست کە تێکۆشان بەرهەمی دەبێت. سیستمی گۆشەگیری، ئەشکەنجە و قڕکردنی ئیمراڵی هەڵدەوەشێتەوە، دیوارەکانی ئیمراڵی دەڕوخێن وئازادی رێبەر ئاپۆ دەستەبەر دەکرێت. بەڵێ ئەوە رێی تێدەچێت، بەڵام بە تێکۆشان دێتەدی. بە تێکۆشان ساز دەبێت. لە دووەم ساڵدا ئامانجەکە پێشخستنی تێکۆشانە لەو ئاستەدا. ئەوانەی هەڵمەتەکە ساز دەکەن، لە چوار پارچەی کوردستان، بە گشتی لە جیهان بە پێشەنگایەتی ژنانو گەنجان بە بەشداربوونی هەموو لایەنەکان درێژە بە تێکۆشان دەدەن. لەوە زیاتر رۆژەڤی نوێ دێنە بەرباس. بە دەوری ئەو رۆژەڤانەوە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی بەڕێوەدەبرێت. ئەوانەشی کە ئەو تێکۆشانە بەڕێوەدەبەن تێکۆشانی خۆیان بە تێکۆشانی ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆوە ئاوێتە دەکەن. هەموو پرسەکانی ئازادی و دیموکراسی بە ئازادی رێبەر ئاپۆ بەستراونەتەوە. ئازادی رێبەر ئاپۆ پەیوەندی بە هەموو بەرەوپێشچوونەکانی ئازادی و دیموکراسییەوە هەیە. وەک گۆشت و نینۆک لەناویەکدا تەنراون. لەبەر ئەوە هەموو تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی دەکەنە پارچەیەک لە تێکۆسانی ئازادیی رێبەر ئاپۆ. پێویستە زیاتر بکرێت. پێویستە تێکۆشان زیاتر پەرەی پێبدرێت، فراوان بکرێت و لەم دووەم ساڵەدا لە رووی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆوە بە دڵنیاییەوە ئامانجی هەمیشەیی بەدەستبهێنین. ئەوە بە ئامانج دەگرین و لەوپێناوەشدا لە هەموو گۆڕەپانێکدا پێویستە تێکۆشان گەورەتر بکەین. پێویستە ژنان و گەنجان، کرێکاران و رەنجدەران، گەلی کورد و دۆستانی لە چوار لای جیهان و سەرتاسەری جیهانەوە تێکۆشانی گەورەتر و کاریگەرتر بەڕێوەببەن. لەو رووەوە با کەس گوێ لە بەڵێنی درۆ نەگرێت و نەخەڵەتێندرێت. ئەو قسانە بێ بنەما و بۆشن. بەمەبەستی رێگری دەکرێن. لەبەر ئەوەی تەنگیان پێهەڵچنراوە تووشی شڵەژانی دەرونی بوون. لەبەر تێکۆشانی ئێمە و ئەنجامەکانی شەڕی سێهەمی جیهانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست باخچەڵی لەپێناو مانەوەی دەوڵەت هەندێک قسەی کرد و کەوتە ناو هەوڵدانەوە. بەڵام هیچ شتێک لە ئارادا نییە. قسەی بێ بنەما دەکات. دەڵێت دروست دەبێت و دەیەوێت هیوا ساز بکات. واتە بە راستی لە کەسێکی جددی دەچێت، ئێمەش وتمان ئایا دەتوانین بە هەندی وەربگرین، بەڵام وادەرنەچوو. بە راستیش وەک دەردەکەوێت نییە، یان ئەوەتا تەیب ئەردۆغان رێگری لێدەکات، ئەوە نازانرێت. هەندێک دەڵێن ئەردۆغان دژبەرە، لەبەر ئەوە باخچەلی درێژەی پێدەدات. بەڵام بەهۆی ئەوەی جێبەجێکردنی بە دەست ئەوانەوەیە، ناتوانن جێبەجێی بکەن. ئاگاداری ئەوانە نین. ئێمە لەوە دەڕوانین کە دیارە. لەبەر ئەوەی گەلی کورد ئەو هەموو کۆمەڵکوژییەی بینی. ئەو هەموو ئەشکەنجەیەی بینی، کە ئیتر گوێی نابیستێت، قسە نابیستێت، تەنیا چاوەکانی دەبینن. واتە ئەو قسانە نابیستێت، باوەڕیان پێناکات. ئەمە روودەدات، ئەوەش رووبدات بڕوا بە شتی لەو جۆرە ناکات، تەنیا باوەڕی بەو شتانە هەیە کەدەیانبینێت. گەیشتووەتە ئەو دۆخە. شتێکی روون و بەرچاو بوونی نییە. هیچ شتێک رووینەداوە. کەواتە پێویستە ئەو قسانە نەبیستن. هەڤاڵان زۆر ئەوەیان هەڵسەنگاند. هەندێکیش وەک شەڕی تایبەت و دەروونی بەکاریدەهێنن. هەندێکیش وتیان ئەو شەڕە تایبەتە چییە، شەڕی دەرونی چییە، ئێمە لەوە تێناگەین. ئەمە چییە، بۆ ئەوەی بەرامبەرەکە بخەڵەتێنن درێژەی پێدەدەن. درۆ دەکەن، چاوەڕوانی سازدەکەن. واتە، دیدار ئەنجام دەدرێت، نازانم چی روودەدات، دەڵێن و دەیانەوێت تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ لاواز بکەن. دەیانەوت هەڵمەتەکە ئاستەنگ بکەن، رێکخستن سست بکەن. ئەوەی دەکرێت بە دڵنیاییەوە ئەوەیە. تا هەنگاوی بەرچاو نەنرێت، تا رێبەر ئاپۆ لێدوان نەدات، تا رێکخستنەکەمان بە فەرمی لێدوان نەدا، تا هەنگاوێک کە هەمووان بە چاوی خۆیان دەیبینن نەنرێت، پێویستە هەرگیز نەبیستین. کێ چی دەڵێت نابێت بەلامانەوە گرنگ بێت و سەیری کاری خۆمان بکەین. کارەکەمان چییە؟ بەڕێووەبردنی تێکۆشانە لە پێناو چارەسەرکردنی پرسی کورد و ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ. ئەو تێکۆشانە بە رێبازی دەوڵەمەندتر بەڕێوەدەبەن. واتە لە هەموو شوێنێک بەڕێوەببەن و زیاتر گەورەی پێبدرێت و بەردەوام بکرێت. واتە ئەو سیستمە فاشیستیە، کۆلۆنیالیست و قڕکەرە بهێننە ئاستێکی لەو جۆرە کە نەتوانێت درێژە بە سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمراڵی بدات. پێویستە دیوارەکانی ئیمراڵی بروخێنێت و بەر بە ئەشکەنجە بگرن. پێویستە رێگە لەبەردەم ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بکەنەوە و دەرگای ئیمراڵی بکرێنەوە. پێویستە هەڵوێست ئەوە بێت و گوێ لە شتێکی جیاواز نەگیرێت. هەندێک لایەنی جیاوازیش پێویستە نەبنە کەستەی ئەو بابەتە خەڵەتێنەرانە. پێویستە هیچ کەسێک لە ناو کۆمەڵگەدا چاوەڕوانی دروست نەکات. بە گوێرەی خۆی وەک ئەوەی گوایە شتێک دەزانێت نەبێتە ئامێر و دەسکەلای کەس. بەو جۆرە پرۆسەیەک دروست دبێت و بە شێوەی جیاجیا گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت. لە رێگەی ئەو پرۆسەیەوە دەیانەوێت هەڵمەتەکە سست و لاواز بکەن. دەیانەوێت هەندێک هێزی جیاجیا لەنا وچاوەڕوانیدا رابگرن. پێویستە هیچ چاوەڕوانیەک نەبێت. پێویستە زیاتر تێبکۆشن، بە رێبازی دەوڵەمەندتر، یەکپارچە تێبکۆشن. پێویستە هەمووان تێبکۆشن و بە دڵنیاییەوە سیستمی گۆشەگیری، ئەشکەنجە و قڕکردنی ئیمراڵی تێکدەشکێت و ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دەستەبەر دەبێت. ئامانجەکە ئەمەیە. ئەوەی ئێمە دەیڵێین ئەمەیە. جگەلەوە دەبێت گەلەکەمان، ژنان و گەنجانی کورد، مرۆڤە وڵاتپارێزەکان و دۆستانمان باوەڕ بە قسەی تر نەکەن. جاری پێشووش وتم. بەڵام دەبینرێت کە کەسانی دژبەر زیاتر هەڵدەکوتنە سەر مرۆڤ، بە درۆ و فێڵ دەجوڵێنەوە، هەر لەخۆیدا ئەوەی دەیڵێن درۆیە و ئەوەی دەیخۆن حەرامە. مەگەر ئێمە نازانین ئەوانە کێن؟ بە هەزاران گەمە دەیانەوێت ئێمە بێ تێکۆشان بکەن. پێویستە نەکەوینە ناو ئەو گەمەیەوە و لە خشتە نەبرێن. پێویستە ئەوە باس بیبینن و تێبگەن. لەبەر ئەوە بە گوێرەی ئامانجەکانیان تێکۆشانیان بە پلان و رێکخراوی بەرەوپێش ببەن، ئامانجەکەیان بپێکن. لە رووی ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆوە هەنگاوی هەمیشەیی لەم ساڵەی داهاتووماندا بە دڵنیاییەوە دەنرێت.
بەڵێ، لە کۆتایی تشرینی دووەمدا لە سووریادا گۆڕانکارییەکی گرنگ درووست بوو. یانی، لە ئێستادا هەمووان مشتومڕی ئەوە دەکەن. بەڵام لە زمانی تورکی-دا قسەیەکەی پێشنینان هەیە دەڵێت، ئیشەڵا مرۆڤ خۆزگە بەوەی پێشوو نەخوازێت'. بۆ ئێستا مرۆڤ دەتوانێت ئەوە بڵێت. بۆیە ئەوەی کە ڕۆشت دەزانین چییە. لە بنەماشدا هەندێک شت دەزانین لەسەر ئەوەی ئێستادا هاتووە. یانی، دەستی چەندین هێزی تێدایە. بە گوێرەی بەرژەوەندی خۆیان هەندێک بەڵێنیان داوە. چاوەڕوانییەک لەو مژارەدا درووستەبێت. گوایە دەبێت سووریایەکی نوێی دیموکراتیک درووستەبێت. بۆ ئێمەیش ئیشەڵا وەک پەندەکە نابێت. هەرخۆی ئێمە بۆ ئەمە تێکۆشان دەکەین. تێکۆشانی کوردان، هەتا تێکۆشانی پەکەکە لەم بابەتەدا کەم نییە. بەڵام بەراستی چی درووستدەبێت هیچ دیار نییە. لە ئێستادا چی ڕوویدا؟ ئەم دۆخە دەرنجامی شەڕی جیهانییە و گرێدراوی ئەوەیە. ئەم پرۆسە لە عێراق بە ڕووخانی ڕژێمی بەعس دەستیپێکرد. لە ئێستاشدا بە ڕووخاندنی ڕژێمی بەعسی ٦١ی ساڵەی سووریا، پرۆسەکە ڕۆشتە ئاستێکی نوێوە. هاوکات زۆر ڕوونە ئەم دۆخە دەرنجامی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ی شەڕی غەززەیە. ئەمە چل جار ئەمەمان هەڵسەنگاند. پێویستە باشتر بگوترێت. دۆخێک نییە جێگەی تێگەشتن نەبێت. نایانەوێت تێبگەن. ئاشکرا ئەمەمان گوت، لە دوای غەززە نۆرەی لوبنان، لە دوای لوبنان نۆرەی سووریایە، لە دوای سووریا نۆرە قوبرسە. یانی، ئەو دۆخەی لە ئێستادا لە سووریا دەگوزەرێت بە پێشەنگایەتی تورکیا ئەنجام دەدرێت. هەندێک بازنە ستایشی ئەردۆغان دەکەن و پشتیوانی لێ دەکەن، نازانم دەڵێن 'بەم شێوەیە سەرکەوتووە' و نازانم چی. مەبەستم ئەوەیە یانی ترەمپ هێشتا لە کۆشکی سپی دانەنیشتووە ستایشی ئەو دەکات. ئەویش شانازی بەخۆیەوە دەکات. بەڵام بەڕاستی چی کرد؟ بۆ سوودی تورکیا چی کرد، مەبەستم ئەوەیە بۆ سوودی هەندێکی دیکە ئەمەی کرد، یان بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی دەسەڵاتداری خۆی ئەمەی کرد؟ یانیش بە شەخسی بەرژەوەندییەکانی خۆی پاراست، قۆناغەکانی داهاتوو ئەوە یەکلای دەکاتەوە. لە ئێستادا ئەم هاتوهاواری سەرکەووتنە بێ مانایە. دەیانەوێت وەک بۆق فووی تێ بکەنەوە. ئەوەیش خۆی فش کردەوە. ئێمەیش بەمەمان وت سەرکەوتنی پروس (سەرکەوتنێک بەتامی شکست). یانی سەرکەوتنێکی درۆیینەیە. سەدام لە کوەیت سەرکەوتنێکی لەم شێوەیەیی بەدەستهێنابوو. ئەمەیان بەرامبەر بە زۆر لایەن کرد. ئەردۆغانیش بەو شێوەیە کاردەکات. لە شەڕی غەززەدا بەکارهێنرا. لەگەڵ حەماسدا شەڕییان دەستپێکرد. هانی حیزبوڵایان دا بۆ شەڕ. لە ئێستاشدا لە سووریا فەرمانداری شەڕیان داوە بە ئەردۆغان. لەبەرئەوەی زۆر باش کاری دەکرد، دەڵێن ئەمە چەندە لە بەرژەوەندی تورکیادایە؟ هەندێک لایەن و نووسەر پەسنی ئەمە دەدەن، بەڵام ئەمە پرە لە کەموکوڕی. پروپاگەندەی خۆگیڤکردنەوەی ئاکەپە-مەهەپە و شەڕی دەروونییان ئەوەندە زۆرە کە ئەوانی دیکە نابیسترێن. هەموویان سەرکووت دەکەن. لە بنەمادا دۆخێکی لەم شێوەیە نەبوو. ئەردۆغان هەوڵیدا بۆئەوەی لەگەڵ ئەسەددا قسەکات. هەموو کاتێک بە ئاشکرا و شاراوا لەو هەوڵانەدا بوو. چەندین جار هەوڵیدا بۆ ئەوەی پۆتین نێوەندگیری بکات. بە هەموو کەسێکی دەگوت. ئەمریکا دەیویست لەگەڵ ئەسەددا بڕوات. بەڕاستی ئەمانە تەنها قسە نەبوو. بەڵام جارێکی دیکە هەندێک پێشهات ئەمەی ئاوەژۆ کردەوە. کەس گریمانەی ئەوەی نەدەکرد و لە چاوەڕوانی ئەوەدا نەبوو کە حیزبوڵا ئەوەندە بە خێرای گورز بخوات و زووتر نۆرەی سووریا بێت. یانی ڕۆڵ و پشتگیری حیزبوڵا لە مانەوەی ڕژێمی سووریادا زۆر بوو. کاتێک گورزی خوارد سووریاش لاواز بوو. دەرنجامەکانی شەڕی غەززە و لوبنان ئەم دۆخەی ئافراند. بینرا زوو نۆرەی سووریا هات و پاڵپشتی ئیدارەی ئەسەد زۆر لاوازە. تەنها ڕووسیا مابوو. ڕووسیاش پۆتینی هێنایە سەر بەڕێوەبەری، ٦ی تشرینی دووەم گوتی، ڕێککەوتننامە دەکەم. بەهەرحاڵ ڕێککەوتنیان کرد و لە دوای ئەوەوە هیچ پاڵپشتییەک بۆ ئیدارەی ئەسەد نەما. لە کۆتاییدا هەر ئەوە مایەوە کە کێ ئەم کارە بەڕێوەبەرێت. لە غەززە، لوبنان لە بەرانبەر حەماس و حیزبووڵادا بە ئیسرائیل شەڕەکانیان کرد. یانی، ئیدارەی ئەسەد دەوڵەتێک بوو، وە لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا بوو. سیستەم نەیدەویست ئەوەی دەیروخێنێت ئیسرائیل بێت. هەرەوەها دیسان بە ئەردۆغان ئەمەیان کرد. ئیدارەیەک کە گرێدراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو، بە زۆرداری بە ئەردۆغان ڕووخاندیان و ئەویش دڵخۆشە و دەڵێت من ڕووخاندم.
دڵخۆشە وەک ئەوەی سەرکەوتنی بەدەست هێنابێت. بەڵام خودا دەزانێت سبەی چی بەسەر دێت. بۆیە پێویست ناکات ئەوەندە خێرا دڵخۆش بیت. لەم کارەدا یارمەتیدەر بوون. ئەوان بە ڕوونی بینیویانە کە زۆر داواکارن و تا ئێستاش ئەمریکا و ناتۆ دژایەتی هەندێک لە نەیارەکانیان دەکەن کە بەشدارییان لە سووریادا نەکردووە. لە ماوەیەکی کورتدا کۆبوونەوەیان هەبوو. سکرتێری ناتۆ چوو، لە ئیدلیبەوە هێرشیان کردە سەر و ئەمەش ئەنجامەکەی بوو. ئێستا ئەم ئەنجامە دەرکەوتووە، بەڵام ئەمە ئەنجام نییە. ئەوەی ئێستا لەناوچووە، چی جێگەی دەگرێتەوە، لەمەودوا چی ڕوودەدات، ئەمانە ڕوون نین. تا ئێستا ڕوون نییە جێگرەوەی چی دەکات. ئەوانەی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی حسابیان بۆ دەکرا، ئەوانەی بڕیار دەدەن بە تیرۆریست دەستگیریان بکەن، ئێستا بڕیارە بەشداری کۆبوونەوەکان بکەن، باوەش بە یەکتر دەکەن، بۆینباخ و چاکەتێکیان پێ پۆشیوە وەک ئەوەی هەوڵی دروستکردنی ئیدارەیەک بدەن بە گوێرەی خۆیان . بەڵام هەموو کەسێک دووڕوویی دەکات، ئەوانەی بەڕێوەی دەبەن دەیکەن، هێزەکانی پشتی ئەو کارە دەیکەن، خۆیان دەیکەن. لە بازنەکانی ئیسلامیدا دووڕوویی زۆر هەیە.
بەڵام بەو شێوەیە ڕوویدا. گروپەکانی وەک ئەمانە زۆر شت دەکەن. ئێستا بەم شێوەیە دەیکات، بۆیە دەتوانین بڵێین دۆخی سووریا ڕوون نییە. دروستکردنی ئیدارەیەکی نوێ لە سووریا ئەستەمە. لە غەززە و لوبنان ڕووی نەدا، لە عێراقیش ڕووی نەدا، کۆنەکە لەناو دەبەن، تازەکە لەسەر ئاستی ناوچەیی دەبێت. ئەو شتانەی ئێستا دروست دەبن هەمیشەیی نین. لە سووریا شتگەلێکی کاتی دروست دەکەن کە ئەگەر بتوانن بونیادی بنێن. چونکە لە سووریا ململانێکان زۆرن. چەندین نەتەوە و زمان و مەزهەبی جیاواز هەن. کەسی جیاواز زۆرن. سیستەمی دیموکراتی، کۆنفیدراڵی، فیدراڵی تەنیا دەتوانێت ئەم بازنانە کۆبکاتەوە. سیستەمە نادیموکراتیکەکان ناتوانن خۆیان بپارێزن، ناتوانن هیچ شتێکی باش دروست بکەن، بۆیە ئەم دۆخە بەردەوام دەبێت. سووریا هەنگاوێک بوو. لەدوای سووریا دەگوترێ لە عێراق هێز هەیە دژی سیستمی تاکلایەنە و دەیانکەنە ئامانج. لە لایەک بێگومان ئێران دەکرێتە ئامانج، گەمارۆ لەسەر ئێران هەیە. فشارەکان لەسەر ئێران زیاتر دەبن، بەڵام ئەوەی دواتر تورکیایە. ئەوان دەیانەوێت کۆنتڕۆڵ لە ڕۆژهەڵاتی دەریای سپیدا دروست بکەن، سیستەمێکی سەرمایەی قۆرخکاری لەسەر بنەمای وزە و بازرگانی. بۆیە ڕێگاکە ئامادە دەکات. ئەمە ڕێگای پاککردنەوەیە، سووریاش ڕێگای پاککردنەوەیە. نۆرەی قوبرس دەبێت. تورکیا ناوەندی شەڕە. هەر بۆیە قسەکانی وەک تورکیا شەڕی کرد، تەیب ئەردۆغان سەرکەوت، نازانم سەرکردەیەکی لەو شێوەیە چۆن دەتوانێت ئەوەندە کاریگەر بێت، بەتاڵە. تەنها قسەی فریودانن. بەم شێوەیە ڕای گشتی تورکیا فریو دەدەن. ئیدارەی تەیب ئەردۆغان زۆر لاواز بوو، لە لێواری داڕماندا بوو، بۆ بۆ هێشتنەوەی ئەم کارە دەکەن. بە بینینی ئەوەی کە پێویستە بیهڵنەوە، لە ڕووداوەکانی وەک ئەمدا بەکاریان دەهێنن. ئاشکرایە کە ئەوان دەیانەوێت زیاتر بەکاری بهێنن. سەرکەوتنێکی بچووکیان پێ بەخشی بۆئەوەی بمێنێتەوە. بەڵام لەسەر سنووری تورکیا چی ڕوودەدات، شەڕەکە لە تورکیا نزیکتر بوو، دیار نییە تورکیا چی بەسەر دێت. وتمان تورکیا نابێت کات بەفیڕۆ بدات. ئەوانەی بەرانبەر دیدارەکان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا وەک شەڕێکی تایبەت مامەڵەی دەکەن، سبەی درک بەوە دەکەن کە زۆر درەنگ کەوتوون. تورکیا ئەو دەرفەتە لەدەست دەدات. ئەوانەی تورکیایان خۆشدەوێت بۆ ئەمە تێناگەن و نایبینن، هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن، پارتە دیموکراسیەکان، هێزی چەپ و سۆسیالیستی، ڕێکخراوەکانی ژنان و گەنجان دەبێت قیامەت هەستێنن. بە پشتبەستن بە حکومەتی ئێستای ئاکەپە-مەهەپە، دیار نییە دۆخی سووریا چی بۆ تورکیا هێناوە، دواتر چی ڕوودەدات. وتمان ڕێبەر ئاپۆ تاکە ڕزگارکەرە. تاکە رێگەی ڕزگاری تورکیا بە دیموکراسیکردنی تورکیایە لەسەر بنەمای ئازادی کورد. ئەگەر ئەمە نەکرێت، ئەوا لەژێر سیستمی ئێستادا هیچ ئایندەیەک بۆ تورکیا نییە. تاکە کەس کە دەتوانێت ئەم کارە بکات ڕێبەر ئاپۆیە. ئێستا شەمەندەفەرەکە دەڕوات، ئێوارە دەیکەن چاوەڕێی سبەی یان ڕۆژی دواترن و یارییەک دەکەن. کاتەکە بە فێڵ و تەڵەکە تێدەپەڕێنن، بەڵام دەرفەتەکە لەدەست دەدەن، ڕەنگە سبەی زۆر درەنگ بێت بۆیان. بۆ ئێستا دەتوانم ئەمە بڵێم.
بە واتایەکی تر دۆخەکە ئەوە نەبوو کە تورکیا و ئیدارەی تەیب ئەردۆغان دەریان دەخست. واتە ئەو شەڕەی لە غەززە دەستی پێکرد تا ئەو شەڕەی کە لە کەنداو دەستی پێکرد تا ساڵی ٩٠، کێ دەستپێکرد و لە سووریا و ئەنجامەکەی بەڕێوەبرد، ئەوان سەرکەوتنیان بەدەستهێنا. لەسەر بنەمای پلانەکانیان ڕوویدا. تورکیا وەک تای بەشار ئەسەد بەکارهێنرا. پێویستە بەو شێوەیە سەیر بکرێت. واتە سەرکەوتنی ئەو نییە. بەکاریانهێنا. ئەو زلهێزانەی کە کردییان هێزەکانی ئیدارەدانی شەڕی پێشوون. ئەمە ڕوونە. ئەوان لە پشت ئەو هێزانەن کە ئێستا لە دیمەشق دانیشتوون. ئەوان هێشتا دەیانەوێت تورکیاش بگرێتەوە و دەیانەوێت بەو شێوەیە ئەو دۆخەی کە دەیانەوێت بیهێنن، واتە دەیانەوێت بە تەواوی کۆنترۆڵی بکەن. ئیدارەی ئێستا لە بەرامبەر مانەوە لە دەسەڵاتدا هەموو داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکات. بەڵام بێگومان ڕوون نییە کە دواتر تورکیا چی بەسەر دێت. ئێستا ئەگەر سووریای نوێ دروست ببێت چی ڕوودەدات؟ تورکیایان خستە نێو پلانەکەیان بۆ فشارخستنە سەر کورد. وەک شمشێری دیموکراسی هەموو ڕۆژێک گورزی لە کورد دەدات. یەکەم ئەرکی ئەرکی هێرشکردنە سەر کۆمەڵگەی کوردی بوو لە تل ڕەفعەتی عەفرین. پاشان هێرشیان کردە سەر مەنبەج و ئیدارەی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا. ئەم هێرشانە لە لایەن تورکیاوە سەرکردایەتی دەکرێن. دەڵێن سوپای نەتەوەیی سووریا سوپایەکی لەو شێوەیەی نییە. ڕێکخراوێکی بەرگرییە کە لە ژێر ناوی ڕێکخراوە جیاوازەکان پێکهاتووە، هەموویان ڕێکخراوەکانی تورکیان. هەموو کەسێک ئەمە دەزانێت. وە لە بناغەی ئەمەدا سووپای ئازادی سووریا(ئۆسۆ) بوونی هەیە. ئەوان ئیخوان موسلیمنن، هاوسەرۆکییان ئەردۆغانی ئیخوان موسلمینە. ئیخوان موسلیمینە نەک ڕێکخستنی هێزێکی تر. واتە ڕاستەوخۆ ڕێکخستنی ئەوانن. وە ئەگەر بەم شێوەیە بەکاری دەهێنن، ئێستا هێرش دەکەن. گوایە هەموو ڕۆژێک هەڕەشە دەکەن و کۆمەڵکوژی و فشار دەکەن. کەس دەنگی لێوە نایەت. سووریای داهاتوو چۆن دەبێت؟ ڕۆڵی کورد و پێکهاتەکان چی دەبێت؟ ئەمانە دۆخگەلێکن کە دەبێت هەڵسەنگاندنیان بۆ بکرێت. ڕاستە حکومەتی ئێستا لە سووریا ڕووخێنرا، بەڵام دامەزراندنی حکومەتێکی نوێ ئاسان نییە. وەک پێشوو دروست ناکرێتەوە. کەس قبوڵ ناکات. هەموو کەسێک لەم پرۆسەیەدا هەندێک هۆشیاری و ڕێکخستنی هەبوو. نەتەوەکان زۆرن، هەموو ئایینەکان هەن. مەزهەبی جیاواز زۆرن، کۆمەڵە و گرووپی جیاواز هەیە. واتە تەنها عەرەب ناژین، هەم سوننە و هەم عەلەوی هەیە و لە یەک مەزهەب نین. عەرەبی مەسیحیش هەن. واتە ئەندامەکانیش لە ئایینە جیاوازەکانەوە هەن. پێکهاتەی تریش هەن وەک ئاشووری، سریانی، ئەرمەنی، تورکمان، واتە هەموو کەسێک. ئێستا بە گوشارەکانی سووریای نوێ چۆن دەبێت، دەیانەوێت فشار و هەڕەشە بخەنە سەر ئیدارەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا. بەڵام دۆخێکی وا نییە. ئەگەر هەندێک بەرخۆدان هەبێت، ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هێزێکی بەهێزترە لە سووریا، کاریگەرترە، دەسەڵاتی هەیە. زۆرن ئەوانەی پشت بەخۆیان دەبەستن، زۆرن بەرخۆدان و ڕێکخستنیان هەیە. سڵاو و پێشوازی لەو بەرخۆدانە دەکەم. بە ڕێز و پێزانیینەوە یادی شەهیدانیان دەکەمەوە. قارەمانانە بەرخۆدانیان کرد، تا ئێستاش بەرەنگاری دەبنەوە. شەڕی تشرین، قرەقۆزاق، کۆبانێ داعش و یەپەگە لە سەردەمی خۆیاندا شەڕیان کرد، شەڕی هەمان هێز بەردەوامە. دۆخی ئێستا بەم شێوەیە. ئێستا لەم بابەتەدا مۆدێل و ئەزموونی ئیدارەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دۆخێکە کە دەتوانێت مۆدێلێک بۆ هەموو سووریا دروست بکات. سیستەمێکی دیموکراتیکییان دروستکرد کە بتوانێت ئەوەندە نەتەوە کۆبکاتەوە. نەریت و ئەزموونێکیان هێنایە ئاراوە. لە بنەڕەتدا ڕێگەی خۆشکرد بۆ ئەوەی ئیدارەی نوێ لە سووریا چۆن دەبێت. وەڵامی ئەوەیان دایەوە. پێویست ناکات زۆر نیگەران بن لەم بابەتە. ئەگەر خۆڕاگری نیشان بدەن، ئەوا بەهێزترین و ڕێکخراوترین لایەنن. بە واتایەکی تر چۆن بە بەرەنگاربوونەوەی داعش پشتیوانی هەموو گەلانی جیهان و بازنەکانی دیموکراسییان بەدەست هێنا، پشتیوانی گەلی کوردیان هەیە، پشتیوانی هەموو گەلان، ژنان، گەنجان و بازنەی دیموکراتیکییان لەگەڵیاندایە. زیاتریش دەبێت. واتە دیار نییە هێزی بەرامبەر چی دەکات. واتە ئەگەر هەوڵی ئەوە بدەن وەک ئەفغانستان، بێگومان ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە سووریا مۆدێلی بنەڕەتی سووریای نوێی دیموکراتیکە. پشتگیری دەکرێت. هەموو کەسێک دەیەوێت کاریگەری هەبێت لەوەدا. ئەوانەی ئازادی ژنان و ئازادی گەلیان دەوێت، ئەوانەی دیموکراسییان دەوێت، ئەوانەی ئازادی بیرکردنەوە و ڕێکخستنیان دەوێت لە ئێستاوە خۆیان لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا دەبیننەوە. لە هێڵی نیشتمانی دیموکراسیدا مۆدێلی ئیدارەی دیموکراسی لەم جۆرەیان دەرخست. مۆدێلی ئەوەی کە چۆن سووریا ببێتە سیستەمێکی کۆنفیدراڵی دیموکراتیک. لە بنەڕەتدا ئەگەر دیموکراسییەک دروست بێت، ئەزموونی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەتوانێت مۆدێلێک بێت بۆ هەموو سووریا. بە سوود وەرگرتن دەتوانن لە سووریاش ئەم کارە بکەن. ئەوان ئەم دەسەڵاتەیان هەیە، بۆیە لە بەهێزترین پێگەدان. نابێت هەست بە لاوازی بکەن. بەتایبەت گەلی کورد و هەموو گەلی تورکمان، ئاشووری، سریانی، ئەرمەنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کۆبوونەتەوە. با زیاتر لە یەکتر کۆببنەوە و یەکگرتووبن. با لە پێناو خۆیان بەرخۆدان بکەن. تەوای گەل، پیر، گەنج، ژن، هەمووان مۆدێلەکەیان دەپارێزن، چەکیان هەڵگرتووە. ئەمە بەرخۆدانی گەلە. دەبێتە مایەی ئیلهام بۆ هەموو ستەملێکراوان. وەک ئەستێرەیەک هەموو ئەوانە ڕووناک دەکاتەوە کە لە ژێر فشاردان. هەر بۆیە پاڵپشتی هەمووانیان هەیە. هەمیشە پشتگیری دەکەن، با باوەڕیان بە خۆیان هەبێ. کۆمەڵکوژی دەکرێت، دەبێت لە دژی بوەستنەوە. سەرکەوتن بەبێ بەرخۆدان مەحاڵە. دیسان نابێ بە پەلە پرسە جیاوازەکان بخرێنە ڕۆژەڤەوە. با بەم بۆنەوەیەوە ڕوونی بکەمەوە، لە هەموو هەنگاوێکدا دەڵێن کێشەکە پەکەکەیە، کردوویانە بە زمانی خۆیان، بۆ مەگەر ئەوانەی لە هەتەشەدان کێن. کۆمەڵەیەکی کۆکراوەن، نازانم لە کوێی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، نازانم لە کوێی جیهانەوە هاتوون. سوپای نەتەوەیی سووریاش وەک ئەوانە زۆرینەیان کۆمەڵەکەیەی کۆکراوەن. مەبەستم ئەوەیە ئەوانەی لەوێ کوردن، بۆ ئەوەی فشار بخەنە سەر ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەمە دەڵێن. مەبەستم ئەوەیە هاوڕێ جەمال ڕایگەیاند کە ئێمە پەیوەندی ڕاستەوخۆمان نییە، بەڵام ئەمە دۆخێک نییە ئاوا ببێتە کێشە. واتە هەندێک کەس هەن وەک ڕاوێژکارێک هەندێک کار دەکەن. گەر کوردانێک هەبن و خەڵکی سووریا نەبن و پەیوەندییان بە پەکەکەوە بێت، گەر ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بڕیاری دەرکردنییان بدات ئەوا دەڕۆن. یانی بە تایبەت هیچ کێشەیەک بۆ پەکەکەیەکان نییە و چەکی خۆیان هەڵدەگرن دەڕۆنە باکووری کوردستان. هەرخۆی ئەوان پێشتر لە باکووری کوردستانەوە بە چەکەکانیانەوە لە دژی داعش ڕوویان لە ڕۆژئاوا کرد. ئەردۆغان لە هەموو کەسێک باشتر بەمە دەزانێت. کەواتە هیچ کێشەیەک نییە. هیچ کێشەیەک نییە کە ئیدارەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تووشی لاوازی بکات. بەم شێوەیە ناتوانن تەنگیان پێهەڵبچنن. گەر کەسێک هەبووبێت و تەنگەتاوبووبێت ئەوا ئیدارەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نییە. سڵاو لەبەرخۆدانی گەلانی باکوور و ڕژهەڵات دەکەم بە تایبەب بەرخۆدانی گەلی کورد. بە ڕێز و پێزانینەوە شەهیدانیان یاد دەکەمەوە و هیوای سەرکەووتنیان بۆ دەخوازم لە تێکۆشانی مێژووی ئازادیاندا.
بە تایبەت بە ڕێزداری و خۆشەویستییەوە یادی شەهید نازم داشتان و شەهید جیهان بیلگین دەکەمەوە. بە ڕاستی شەڕڤانی ڕووناکی لە بەرانبەر تاریکییدا، حەقیقەت لە بەرانبەر ستەمدا، جوانی لە بەرانبەر ناشیریینیدا، ئازادی لە بەرانبەر کۆیلایەتییدا بوون. شەڕڤانانە خەباتی حەقیقەتییان کرد. بۆ دەرخستنی ڕاستییەکان بوونە شەڕڤانی حەقیقەت.
هەمووان لە نازم و جیهانەوە زانیان لە منبج، قەرەقۆزاق و تشرین چی ڕوودەدات. گەرنا کارەکانی ئەوان نەبووایە، ئەوا درۆ و چەواشەکارییەکانی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک وەک ڕاستیییەک پیشانی هەموو کەسێک دەدرا. مێشکی هەموو کەسێک پڕ دەکرا لە درۆکانی دەوڵەتی تورک. کارێک دەکرا کە درۆکانیان ببێتە جێگەی باوەڕ. ئەم فیداکارانە ماسکی درۆکانی هێنایە خوارەوە. حەقیقەتییان ڕووناک کردەوە. بوونە نموونەیەکی مەزنی بوێری و فیدایەتی. دەتوانم بە ڕوونی ئەمە دەربڕم.
بۆیە لەم ڕووەوە زۆر بە تایبەت بە ئامانج گیران. هێرشێکی پلان داڕێژراوە، تاوانێکی پلان دارێژراوە. ئەم تاوانەی کە دەڵەتی تورک و ئیدارەی ئەردۆغان پلان ڕێژییان بۆکرد. کۆمەڵکوژییەکە. کۆمەڵکوژییەکە کە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە. لە ڕەهەندی یاسایشەوە بە کوشتنی پلان بۆ داڕێژراو دادەنرێت. لەبەرئەوەی ماسکەکانیانی لابرد بە ئامانجیان گرتن. بە کینەوە و توڕەییەوە هێرشێ سەر شەڕڤانانی ڕووناکییان کرد. بەڵام ئەوان بە قارەمانێتی خەباتییان کرد. گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایش بە قارەمانێتییەوە شەڕییان کرد. وەک تەیب ئەردۆغان و دۆستە ساختەکانیان نەکرد. ئەوەی پێشووتر ئیدارەی بەشار ئەسەد دەیکرد ئەمە بوو. وەک ئەم ماوانەی کۆتایی شەڕی نامەردی نەکرد. کورد و ئەوانەی لەگەڵ کورددا یەکیان گرت، هەموو کاتێک بە جوامێرانەوە لەسەر هێڵێکی دیموکراتیکی لە دژی ئیدارەی بەعس بە قارەمانێتییەوە ڕاوەستانەوە. تێکۆشانێکی کاریگەر و بەرهەمدارییان بەڕێوەبرد. وەک ڕۆژنامەوان بوونەتە ڕۆژشنگەری خەباتگێڕی و قارەمانی دیموکراتیکی. پەیڕەوێکی گەورەیان بەجێ گەیاند. بۆیە جارێکی دیکە بە ڕێزدارییەوە یادیان بەرزڕادەگرم.
هاوبەشی خەم و ئازاری خۆشەویستانیان، بنەماڵەیان و کۆمەڵگەی ڕاگەیاندنی ئازادم. لە هەموو گۆڕەپانێکدا خاوەندارییان لێ دەکرێت. دەبێت باشتر خاوەندارییان لێ بکرێت. چونکە ئەمە بەمانای خاوەنداریکردنە لە دۆزێکی ڕەوا. هەر کۆمەڵگەیەک پشتگیری لەم کەسانە نەکات ئەوا ناتوانێت درێژە بە خۆی بدات. لە هەموو جێگەیەک هاواری 'ڕاگەیاندنی ئازاد بێ دەنگ ناکرێت' بەرز دەبێتەوە. بەڕاستیش بێدەنگ ناکرێت. لە دڵەوە باوەڕمان بەمەیە.
چونکە بناغەکە زۆر تۆکمەیە. مەزڵوم دۆغانەکان، غوربەتلی ئەرسۆزانان و ئاپێ موسا ئەم بناغەیەیان داڕشتووە. بناغەیەکی تۆکمەیە. بە هێرش، کۆمەڵکوژی و شەهیدکردنی جەنگاوەرانی ئەم تێکۆشانە ڕاناوەستێنرێت. ئەم ڕاگەیاندنە بێدەنگ ناکرێت.
٥٠ ساڵە هەموو شتێکییان کرد نەیانتوانی بێدەنگی بکەن. ئەم هێڵە بە تێپەڕاندنی هەموو ئاستەنگی و نیشاندنی هەموو بوێرییەکەوە بە فیدارکاری و قوربانیدانەوە بەردەوامە. بۆ هەمیشەش بەردەوام دەبێت. شەهید نازم و شەهید جیهان دەبنە سیمبوڵی تێکۆشانی ئازادی ڕاگەیاندن و تێکۆشانی ڕاگەیاندنی ئازاد.
کۆتایی مانگی کانوونی یەکەم وەک قۆناغی کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورکە. بە ڕاستی سەرتاپاکی مێژووی دەوڵەتی تورک کۆمەڵکوژییە. نابێت ئەمە تەنها پەیوەست بکەین بە دەوڵەتی تورکەوە. بەڵام هەبوونی دەوڵەتی تورک لە کوردستاندا ڕێک بەمانایی کۆمەڵکوژی دێت. کۆتاییەکانی مانگی کانوونی یەکەم ڕێک بەم شێوەیە.
کاریگەرترین کۆمەڵکوژیی لەم مانگەدا کۆمەڵکوژیی مەرەشە کە ١٩-٢٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٨ ئەنجامدرا. ئەم کۆمەڵکوژییە مانگێک دوای دامەزراندنی پەکەکە ئەنجامدرا. کۆمەڵگەی کوردانی عەلەوی کۆمەڵکوژ کران. بە ڕێز و پێزانینەوە شەهیدانی ئەو کۆمەڵکوژییە یاد دەکەمەوە.
٤٦ ساڵە پەکەکە بۆ تۆڵەکردنەوەی ئەو کۆمەڵکوژییانە لە تێکۆشاندایە. تێکۆشانی تۆڵەسەندنەوەی بەڕێوەبرد. دەبێت هەموو کەسێک ئەمە بزانێت. چەندین جار تۆڵەی ئەوانەی کردووەتەوە و زیاتریشی دەکات.
کۆمەڵکوژی مەرەش بە ئامانجی کۆتایهێنان بە کورد لە ڕۆژئاوای ڕووباری فورات ئەنجامدرا. ٤٦ ساڵ پێش ئێستا بۆ کۆتایهێنان بە کوردایەتی لە ڕۆژئاوای فورات هێرش و کۆمەڵکوژی ئەنجامدرا. لە ئێستادا لە ٤٦ـەمین ساڵوەگەڕیی ئەو کۆمەڵکوژییەدا لە منبج کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدرێت. دوێنی مەرەش، ئەمرۆ منبج. ئامانجی لەناوبردنی کوردایەتی لە ڕۆژئاوای فورات لە ئارادایە. ئەم عەقڵیەتە فاشیستە دژە کوردانە بۆ ئەوەی ژینگەی دیموکراتیکی کوردان لەباربەرێت، لەسەر بنەمایی کۆمەڵکوژیی تاوانی دژە مرۆڤایەتی هێرش دەکات. دەبێت ئەمە ڕابوەستێنرێت. ئەرێ، بە تێکۆشانمان لێپرسینەوە لەمە دەکەینەوە، بەڵام ڕۆژێک دێت کە ئەنجامدەرانی ئەم کۆمەڵکوژیانە لە بەردەم مێژوو و مرۆڤایەتییدا لێپرسینەوەیان لێ بکرێت.
هەروەها لە ٢٨ی کانوونی یەکەمدا کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی ڕوویدا. یادی شەهیدانی ڕۆبۆسکی لە ١٣هەمین ساڵوەگەڕیدا بە ڕێز و منەتدارییەوە بەبیر دێنمەوە. ئەو کۆمەڵکوژییە بەتەواوی بە فەرمانی تەیب ئەردۆغان ئەنجامدرا. وتی: "تیرۆریستانمان گولـلەباران کرد، باهۆز ئەرداڵ دەهات". ئەوانەی گولـلەباران کران، منداڵی تەمەن ١٣-١٤ ساڵی ڕۆبۆسکی بوون کە سەرقاڵی کەسابەت بوون و بژێوی بنەماڵەکەیان دابین دەکرد. بەم شێوەیە دەستی لە خوێنی ئەو منداڵانەدایە. هەر بۆیە تاوانەکەی جددیتر و گەورەتر بوو.
هەروەها لە ١٩ی کانوونی یەکەمیش کۆمەڵکوژی زیندانەکان هەیە. ساڵی ٢٠٠١ بەدەیان شۆڕشگێڕ بە شێوەیەکی دڕندانە کوژران. بە ڕێز و منەتدارییەوە هەموویان بەبیر دێنمەوە. ئێستا کۆمەڵکوژییەکانی پاریسی پێ زیاد بووە. ٢٣ی کانوونی یەکەم ٢هەمین ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژی دووەمی پاریسە. ٩ی کانوونی دووەم،١١هەمین ساڵوەگەڕی یەکەمین کۆمەڵکوژیی پاریسە. بەم بۆنەیەوە شەهیدانی دوو کۆمەڵکوژییەکەی پاریس، سارا، ڕۆژبین، ڕۆناهی و ئەڤین گۆیی، عەبدولڕەحمان کزل و میر پەروەر بە ڕێزداری و پێزانینەوە بە بیر دێنمەوە. پێویستە گەلەکەمان لە دەرەوەی وڵات و وڵاتپارێزان لەسەر بنەمای خاوەنداری لە یادەوەری شەهیدان تێکۆشانیان بەهێزتر بکەن. من تێکۆشان و بەرخۆدانیان سڵاو دەکەم ولە هەمان کاتدا بانگەوازی بەرفراوانکردنی تێکۆشان دەکەم.
بەڵام چەند قسەیەکمان بۆ ئیدارەی فەرەنسا هەیە. بکوژەکان ناسراون، هاندەرانیش ناسراون. بەڵگەی پێویست زۆرە. بەڕێوەبەرانی فەرەنسا دەڵێن خاوەنداری لە کوردەکانی ڕۆژئاوا بکەن."
هەر چەندەش لاوازیش بێت، هەڵوێستی وەهاش هەیە. هەندێک جار ستایشی شەڕڤانانی یەپەژە دەکەن، بەڵام لە لایەکی دیکەوە سەرەنج ناخەنە سەر کۆمەڵکوژییەکانی دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە، کە دەستی لە کۆمەڵکوژی پاریس دا هەیە. ڵێپرسینەوە لە تاوانباران ناکەن. بۆیە هیچ جددی بوونێک لە قسەکانیاندا نییە. پێویستە بەڕێوەبەرانی فەرەنسا بزانن کە بە تیشک خستنە سەر ئەم دوو کۆمەڵکوژییەی پاریس و سزادانی تاوانباران، لێدوانەکانیان لای گەلی کورد زۆر گرنگ دەبێت. ئەوکات کوردان باشتر باوەڕ بە قسەکانیان دەکەن.
گەلی پاریس و کۆمەڵگای فەرەنسا کاردانەوەیەکی جددییان نیشان دا. دۆستایەتییەکی بەهێز هەیە و دۆستایەتی گەلی کوردن. پێویستە ئەمە زیاتر پەرە بستێنێ. پێویستە گوشاری زیاتر بخەرێتە سەر حکومەتی فەرەنسا. چونکە پێویستە لە ئێستاوە لێپرسینەوە لە تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی و کۆمەڵکوژییەکانی ئاکەپە بکرێت. لەم پرۆسەیەدا پێویستە هەموو کەسێک یەکگرتوو بن و لێپرسینەوە لە تاوانباران بکرێت.
کۆمەڵگای فەرەنسا پێویستە گوشاری زیاتر بخاتە سەر بەڕێوەبەرانی. چونکە ئەوان لەڕووی بەرەنگاربوونەوە لەئاست ئەم کۆمەڵکوژییە فاشیستییەدا لاوازن. قەد نابێت بگوترێ تورکیا دەستی لە کۆمەڵکوژیی دووەمدا نییە. ئەمە بە دڵنیاییەوە کاری میتە. ئێمە زۆر باش دەزانین. ئاخر تەنیا کاری ئەو ئەوەیە کە دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی تورک بە ئاشکرا خویان دەڵێن کە ئێمە بووین. پێویست ناکات بۆ ئەوەی بزانین ئەمە کاری ئەوانە زۆر شارەزا بین لەبەر ئەوەی خۆیان ئاشکرا باسی دەکەن. دەوڵەتی تورک هەموو دەرفەتێک بۆ کوشتنی کوردان بەکار دێنێت. بەم بۆنەوە پێویستە هەوڵبدەین ڕاستییەکان شی بکەینەوە و بۆ لێپرسینەوە لە کۆمەڵکوژییەکان تێکۆشانمان بەرز بکەینەوە.
ئاستی شەڕی ئێستا هەتا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ گرنگە. جارێکی تر پلانەکانی دەوڵەتی تورک پووچەڵ کرایەوە. شەڕ لە هەموو بەرەکاندا بەردەوامە. ناوەندی شەڕی ٢٠٢٤ بوو بە ڕۆژئاوای زاپ و مەتینا. لە ڕاستیدا ئەو ڕێککەوتنەی لە ٢٢ی نیسان لەگەڵ حکومەتی عێراق واژۆیان کردبوو، لە ١٥ی ئابدا نوێکرایەوە. مەبەست لەم ڕێککەوتنە ئاستەنگ کردن و بەدەست هێنانی سەرکەوتن بوو. بە گوتەی تەیب ئەردۆغان هیچ شتێک بەناوی پەکەکەوە لە باکوری عێراق نامێنێت. ئێستا لە مەتینا بەرخۆدان بەردەوامە. شەڕ و چالاکییەکان بەردەوامن. شەوانە هەواڵی چالاکییەکان بڵاو دەبێتەوە، بەرخۆدانیش بە هەمان شێوە لە ڕۆژئاوی زاپ بەردەوامە. لە شاخی جودی، ئامێدی، شاخی بەهار. لە سەرجەم بنار و لوتکەکانی مەتینا بەرخۆدان و چالاکییەکانی گەریلا بەردەوامە.
هەڵە نەبم، ٣ی تەمموز بوو؛ دەوڵەتی تورک لەگەڵ دەوڵەتی عێراق ڕێککەوتبوو و یەکینە زرێپۆشەکانی لە ئامێدی و دێرەلووک و تەنانەت شیلادزێ لەسەر ڕێگاکانی باشوور جێگیر کردبوو و ڕایگەیاند ئیتر سەردەکەوین. بەڵام لە کەمترین کاتدا هەموو پلانەکانیان شکستی هێنا و لە هەرێمەکەدا چەقین. هەندێک جار دەڵێن ئاستەنگمان کردن، با بڵێت کێ ئاستەنگ بووە؟ ئەگەر پشتیوانیەکانی پەدەکە و عێراق نەبێت، تەنانەت بۆ خولەکێکیش ناتوانن لەو شوێنانە بمێننەوە. پێویستە لەبیرمان نەچێت هەموو شتێک بە سایەی ئەم پاڵپشتیانەی پەدەکە و دەوڵەتی عێراقەوە بووە.
لەمڕۆژانەدا لە هەواڵەکاندا بڵاوکرایەوە کە پەدەکە تیمێکی هەپەگەیان خستووەتە کەمینەوە و تەقەیان لێکردووە. پەدەکە نابێت یاری بە ئاگر بکات. واتا پرۆسەکە لەبەر چاوانە، تەنها ئێستا دەتوانم ئەمە بڵێم. بەڵام پێویستە ئەوەش بزانرێت کە هێزەکانی دەوڵەتی تورک و سوپاکەی لە سایەی پشتیوانی و هاوکارییەکانی پەدەکە لەو ناوچانە توانیویانە بمێننەوە. ئەمە هێزی ئەوان نییە. بارودۆخەکە وەهایە.
ئێستا لەم چوارچێوەیەدا بەو کەسانەی کە دەرگاکانیان بەڕووی دەوڵەتی تورکدا کردۆتەوە، ئەم شوێنانەیان فرۆشتووە، واتە ئەوانەی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، ئەو جوگرافیا بێوێنەیە کە بەشێکە لە عێراق و باشووری کوردستان، بۆ هێرش و داگیرکاری بەکار دێنن و هێرش دەکەن و پێشەنگایەتی ئەم کارە قیزەونە دەکەن، چی دەڵێن پێویستە سەرنجمان لەسەریان بێت. پەدەکە چی کرد؟ ئایا قەد سەیری کارەکانی دەکات؟ حکومەتی عێراق هەروەها چی کرد؟ هەروەها حکومەتی سودانی؟ هەڤاڵانمان زۆر جار هۆشدارییان داوە. من زۆر لەسەری ڕانەوەستام. لە سەرەوە فەرمانیان بۆ هات، بە پێی بەرژەوەندی خۆیان مامەڵە دەکەن. بەڵام ئێمەش قسەی خۆمان هەیە.
چی هەیە؟ دەتوانین بەو کەسانەی کە لە بەغداد دانیشتوون بڵێین سەیری بەشار ئەسەد بکەن و هۆشیان بە خۆیاندا بێتەوە.گوایە ئیتر چی بڵێین؟ ئەسەد برایان بوو؛ دوو دەوڵەت و بەڕێوەبەریەک بوون. تەیب ئەردۆغان کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی لەگەڵ بەشار ئەسەد لە دیمەشق ئەنجامدا. ئێستا بەردەوام باس لەوە دەکات کە چۆن بەشێوەیەکی نامەردانە ئەسەدی ڕووخاندووە. دەڵێت: "من داوام لێکرد بەڵام بە قسەی نەکردم، بۆیە ئەمەی بەسەردا هات. بەم شێوەیە پارێزوانی لە کردەوەکانی دەکات. ئێستا با باش بزانن هاوکاری و پشتیوانی لەکێ دەکەن. با باش بزانن چاوەڕوانی دۆستایەتی لە کێ دەکەن. پەکەکە حکومەتی عێراقی لە دژی داعش پاراست. پەکەکە کەرکوکی پاراست، پەکەکە هەولێری پاراست هەروەها پەکەکە شەنگاڵی پاراست. سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبەردەم ڕۆژنامەنووسان و جەماوەردا سوپاسی پەکەکەی کرد.
بەڵێ مەسعوود بارزانیش چووە مەخموور و لەگەڵ فەرماندەکانی گەریلا دانیشت و سوپاس و پێزانینی پێ ڕاگەیاندن و وتی: "ئێوە دەسەڵاتداری ئێمەتان پاراست". ئەگەر هەڤاڵان مەخمووریان نەپاراستبایە، دەسەڵاتداری بارزانی لە هەولێر دەڕووخا. چیان بەسەردا دەهات دیار نەبوو. ئێمە پێش هەموو شتێک هەستمان بە مەترسیەکە کرد. بارزانی دێتە سەر ڕێگای ڕاستی یان نا، ئێمە نازانین. چونکە هاوکاری، خیانەت شتێکە تا زیاتر تێدا بچەقیت خراپتر و دەرچوون لێی ئەستەمە. ئێستا بتوانن خۆیان ڕزگار بکەن یان نا، ناتوانین هیچ لەو بارەیەوە بڵێین. بەڵام بە هەندێک ئامراز بۆ نموونە ئاویان لەسەر ڕانەگرن...ئایا ئاویان پێدان؟ نەیاندا، حکومەتی عێراق هیچی نەدا. ئێستا دەوترێت نۆبەی عێراقە. بەڵێ ئەوە دەسەڵاتداری تەیب ئەردۆغان بوو وەهای لە سوریا کرد، لە عێراقیش هەمان شت دەکات. ئەمەش بە پشتبەستن بەو پێگە سەربازییانەی دەیکات کە لە عێراق بە پێشەنگایەتی حکومەتی سودانی کراوە، ئەنجام دەدات. بەو هێزەی لێیان وەرگیراوە دەیکات. ئەوان دەیبینن کە چییان بەسەر دێنێت. ئێمە نەماندەویست ئەمەیە بڵێین. لەو کاتەدا بەڕێوەبەری ئێمە زۆر جار ئاگاداری بە حکومەتی عێراق دا، بەڵام گوێیان لە ئێمە نەگرت. لەبە ئەوە ئێمە باش دەیانناسین، دەزانین دەیانەوێت چی بکەن، هیچ کردەوەیەکی باش و دوستانە لەوانەوە بەدی نایەت. ئەگەر بانگەوازییەکانی ئێمەیان لەبەر چاو بگرتبا بۆ ئەوان باشتر بوو و بەپێی بەرژەوەندی هەرزان مامەڵەیان نەکردبا. ئیتر چی بڵێین؟ ئێستا با سەرنجیان لەسەر ئەوە بێت لەو دۆخە چۆن خۆیان ڕزگار بکەن. بەڵام ئێمە دیسان تێکۆشانمان بەردەوامە و باجەکەی چی دەبێت باببێت. ئازایەتی و فیداکاری نیشان دەدەین و درێژە بە تێکۆشانی خۆمان دەدەین. ئێمە لە بەرامبەر داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکدا، هەرێمەکانی پاراستنی میدیامان پاراست، ئەمە تا ڕادەیەک بە واتای پاراستنی باشووری کوردستان و عێراقیش بوو. پەکەکە لە خەتی خۆیدا بە هێزی خۆی بەردەوام دەبێت و درێژە بە تێکۆشانی خۆی دەدات. بەڵام پێویستە هەر کەسێک بەراوەردی خۆی بکات. پێویستە حکومەتی ئێستا، بەڕاستی لە خۆی بپرسێت ئەو هاوپەیمانییە دژی پەکەکە کردی ئایا بەڕاستی دژی پەکەکەبوو یان تەڵەیەک بوو لە دژی خۆیان؟ بەڕێوەبەری ئێمە بە ڕوونی وتی؛ ئەمە تەڵەیەکە بۆ عێراق دانراوە، پێویست نەکەونە ناو تەڵەوە، دوا ڕۆژ باجەکەی قورس دەبێت. ئێستا دەڵێن لە بەغداد و عێراق مەترسی هەیە، لە هەموو شوێنێک جموجۆڵ دەستی پێکردووە. دۆخی سوریا بە خێراییەوە کاریگەری لەسەر دۆخی عێراق داناوە. هیوادارین لەو دۆخە وانە وەربگرن. بەتایبەت ئەوانەی هەڵەیان کردووە باجی هەڵەکانیان دەدەن، بەڵام هیوادارین هێزە دیموکراتیک و ئازادیخوازەکانی عێراق لە ڕاستی پەکەکە تێبگەن و بێنە سەر هێڵی ڕاست. بانگەوازی و چاوەڕوانیمان لەسەر ئەم بنەمایەیە.
بەڵێ ساڵی نوێ ٢٠٢٥ی میلادی لە پێشە. سەرەتا هیوای ساڵی نوێ لە هەموو ئەو کەسانەی کە تێکۆشانی بۆ دیموکراسی و ئازادی دەکەن پیرۆز دەکەم. لە تێکۆشانی ٢٠٢٥دا هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. هەڵسەنگاندن لەسەر ساڵ دەکرێت، ئێمەش وەک بزووتنەوەکەمان دەیکەین. لە ڕاگەیاندنەکاندا بڵاوی دەکەینەوە، لە کۆبوونەوەکاندا هەروەها دەیکەین. ئێمە بەردەوام ئامادەین، زیاتر شیکردنەوەمان بۆ پرۆسەکە کردووە، ساڵی نوێ بە هێز و پلانەوە دەست پێدەکەین. ساڵی ٢٠٢٤ لەسەر ئاستی نەتەوەیی و نێونەتەوەییدا ٢ شتمان کردە مەرج. ئەوەی لە ئاستی نێونەتەوەییدا کردمان بە مەرج چی بوو؟ شەڕی غەززە لە٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی پێکرد. مەرجی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروستکرد، بەڵام ئەمە تەنها بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەبوو. بەڵكوو کاریگەری جیهانیشی لێکەوتەوە. شەڕی جیهانی سێیەم لەوێەوە دەستی پێکرد. شەڕی غەززە شەڕێکی گەرم و بەشێکی کاریگەر بوو لە شەڕی جیهانی. ماوەیەکی زۆری خایاند، بەڵام غەززە سەرو بن کرا بە دەیان هەزار کەس کوژران. گەلی فەلەستین کۆمەڵکوژ کران. شەڕ لەوێشەوە بەرەو لوبنان تەشەنەی کرد. شەڕی ئیسرائیل و حەماس ڕوویدا. بەڕاستی کۆمەڵگای شیعەی لوبنان باجێکی قورسیان دا. دواجار دەسەڵاتی ٦٠ساڵەی بەعس لە سوریا ڕووخا. ئێستا بەدوای بەڕێوەبەریەکی نوێدان. شەڕ بە سەختی بەردەوام بوو. لە لایەکی ترەوە ئەم شەڕە لە ئۆکرانیا بەردەوام بوو. لیرەدا پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان شەڕی ئۆکرانیا و غەززەدا هەیە. بەشێک لە شەڕی جیهانی سێیەم بەهەژمار دێن. بۆ ئەوەی دەسەڵاتی ئەسەد بە ئاسانی لەگەڵ ڕوسیا ڕێککەوتن بکات، پەیوەندی بە شەڕی ئۆکرانیاوە هەیە. لەوێیش ڕوو دەدەن. سیاسەتەکانی ترەمپ ئەم پروسەیە ڕووبەڕووی گۆڕانکاری دەکات و لەوانەیە شەڕی ئۆکرانیا لاواز بێت یان بەیەکجاری کۆتایی پێ بێت. سیستەمی سەرمایەداری بە دەسەڵاتداری بایدن سەبارەت بە شەڕی ئۆکرانیا و شەڕی غەززەوە تا سوریا شەڕەکەی بەربڵاو کردەوە، ئێستا بە سیاسەتەکانی ترەمپ، ئەم پرۆسەیە گۆڕانکاری نوێیدا بەسەردا دێت. نازانین شەڕی نوێ لە بوارە جیاوازەکاندا دەست پێدەکات یان نا. ناوچەی کێشەدار زۆرە، بەڵام ناوەندی سەرەکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. ئیتر ئایا شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەڕی هەرێمی دەبێت؟ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئێستا بووەتە گۆڕەپانی شەڕی زلهێزەکانە و شەڕی جیهانی سێیەمی تێدا بەرێوە دەچێت، هەرێمیە و ناوەندی شارستانییە. شەڕی سیستەمی دەسەڵات و دەوڵەت بەتەواوی کاریگەری لەسەر سیستەم هەیە. بەڵام لێرەدا شەڕ بەردەوام دەبێت و تەشەنە دەکات. لەوانەیە قووڵتریش بێت. لە ڕاستیدا ئاستی ساڵی ٢٠٢٤گرنگ بوو، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٥دا سیستەمی سەرمایەداری درێژە بە هێرش و شەڕەکانی دەدات. بەڵام سەرەنج لە سەر ئێران و تورکیا هەیە، چونکە دۆخی دەوڵەت نەتەوە ماوەی سەد ساڵە لەئێران و تورکیا بەردەوامە. پێشتر هەژمونەکانی ناوچەکە ئێران و تورکیان بوون، ئێستا هەژموونێکی نوێی ناوچەیی دروست دەبێت. ئیسرائیل بە پاڵپشتی سیستەمی سەرمایەداری هەوڵ دەدات ببێتە هێزێکی هەژموونی ناوچەکە. میسر بە ڕێککەوتن لەگەڵ عەرەبەکان و بە ڕێککەوتن لەگەڵ سعودییە دەیەوێت سیستەمێکی نوێی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی عەرەبی و ئیسرائیلی لە دەوروبەری ڕێگای بازرگانی وزە بنیات بنێت. سیستەمێکە کە ستاتۆی دەوڵەت نەتەوە تێدا هەڵگیراوە، سەرمایەداری بە خێرایی و بە ئازادی لە هەوڵداندایە، بۆیە لەم هەرێمەدا کە لە ڕووی سەرچاوەی وزەوە ناوەندییە، دەیانەوێت لە پێناو گەشەدان و زیادکردنی قازانجی سەرمایە ڕێکخراوێکی نوێ بنیات بنێن. بۆیە ستاتۆی دەوڵەت نەتەوە لەبەردەم ئەم پڕۆژەیە بەربەستە. لە بەرامبەر ئەم بەکارهێنانە تاڵانکارییەدا بەربەستە. بۆیە هەوڵی لابردنی دەدەن. هەروەها بەو شێوەیە شەڕەکە بۆ ناوەندە هەرێمیەکان تەشەنەی دەکات و پرۆسەکە دەگوازرێتەوە بۆ تورکیا و ئێران. دەیبینین ئێران و تورکیا چیان بەسەر دێت. لەوانەیە لە هەموو شوێنێک وەک یەک نابێت. لە تورکیا جیاواز دەبێت. تورکیا بۆخۆی لەلایەن سیستەمەوە کەوتووتە گەمارۆە. دەتوانرێت لە ڕێگەی سیاسەت، ئابووری، زۆر شتەوە بگۆڕدرێت. ڕێبەر ئاپۆ وتی ئەگەر نەگۆڕێت پارچەی دەکەن. ڕێبەر ئاپۆ لەم دواییانەدا دیسانەوە هۆشداری دا. وتی: "لە ئەنادۆڵ دەیخەنە داوەوە." بە واتایەکی تر تەنانەت لە ئەنقەرەش زیاتر دەیخەنە ئاستەنگییەوە. چونکە زۆری نەماوە تورکیا بخرێتە بەرنامەی کارییانەوە. بۆچی ڕۆشنبیران و سیاسەتمەدارانی تورکیا لەمە تێناگەن؟ بۆ ناوەندەکانی دیموکراسی لەو ئاستەدا تێناگەن و دەست بە هەوڵدان ناکەن؟ مرۆڤ بەرامبەر ئەم دۆخەدا سەری سوڕماوە. دۆخەکە وەها نییە کە دڵی مرۆڤ پێی ئاسوودە بێت. بە سایەی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپەوە، تورکیا بەرەو کارەسات دەڕوات، بۆچی ئەمە نابینن؟ مرۆڤ دەپرسێت ئایا ئەوەندە بێ فکر و تەدبیرن؟ کێشەکە لە بنەڕەتدا لێرەیە.
بە دڵنیاییەوە هەندێک شت لە ئێراندا بنیات دەنێن. هێزەکانی ئێران لە دەرەوەی سنوورەکانی زۆر کاریگەرییان هەبوو. دیارە ئەوان زیاتر سنووردار بکەن. ئێران مەیلی ڕێککەوتنی نیشان دا. شەڕی نەکرد. ئەوان دەیانەوێت بە گوشارەکانیان ئەنجام بەدەست بهێنن.
بۆیە شەڕی جیهانی سێیەم لە ساڵی٢٠٢٤، شەڕی غەززەی ساڵی ٢٠٢٣ بە میرات وەرگرتووە، وەک شەڕی لوبنان و سوریا گەیشتە ئاستێکی بەرزتر، ئێستاش دەچێتە ساڵی ٢٠٢٥. ساڵی ٢٠٢٥ بەهەمان ئاستی بەرز و خێراتر تێدەپەڕێت. هەندێک دەڵێن ساڵی ٢٠٢٥ ساڵێکی باش دەبێت لەبەر ئەوەی تێیدا گۆڕانکاریی بنەڕەتی و خێرا دەکرێت. دەوترا ساڵی٢٠٢٤ ساڵی هەڵبژاردنە و ساڵی ٢٠٢٥دەبیتە ساڵی شەڕ و گۆڕانکارییەکان. لە ساڵی ٢٠٢٤ هەڵبژاردن ئەنجامدرا، بەڵام لە ڕووی شەڕ و گۆڕانکارییەوە ساڵێکی لاواز نەبوو. لە ساڵی ٢٠٢٥دا شەڕ قووڵتر دەبێت، پێویستە هەر کەسێک ئەمە بزانێت.
ئێمە لەسەر ئاستی نەتەوەییدا ساڵی ٢٠٢٤مان بە هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری دیموکراتیک بۆ پرسی کورد' دەست پێکرد کە لە١٠ی تشرینی یەکەمی٢٠٢٣ ڕاگەیەندرا. وەک بزووتنەوەکەمان و گەل ساڵی ٢٠٢٤ بە هەڵمەتێکی وەها تێکۆشان تێپەڕی. بە پێشەنگایەتی بەرخۆدانی ئیمرالی و بە تێکۆشانی قارەمانانەی گەریلاکان لە زاپ و مەتینا، ئەم بەخۆدانە بە چالاکیی هەڤاڵانی توساش ئاسیا عەلی و ڕۆژگەر هێلین دا گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی. هەروەها بە تێکۆشانی هەر چواربەشی کوردستان، ساڵێکی مەزنی تێکۆشانی ئازادیخوازی بەڕێوە چوو. گەلی کورد بەو شێوەیە لە ڕاستی ڕێبەر تێگەیشت، خۆی پەروەردە کرد و پارادایمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی و ئازادی ژنان و تێکۆشانی گەلی کورد لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەوە. بۆ کورد ساڵێکی باش بوو بۆ ئەوەی هێڵی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک لە جیهاندا بڵاوبێتەوە. ئێمە ئەنجامەکانمان هەڵسەنگاندووە. لە ٢٣ی تشرینی یەکەم ناچار بوون لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دیدار بکەن. فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە تووشی شۆک بووە. هەمووان دەیانگوت لەوانەیە بڕوخێت، دەیانەوێت بە دەستوەردان لە ڕووداوەکانی سوریا کەمێک زیاتر بمێننەوە. بەڵام بۆ ڕزگارکردنیان لەو دۆخە ئەو کارە ناکەن. ڕۆژێک دەبێت ئەوانەی تا ئێستا پشتگیریان ڵێکردووە، لێپرسینەوەی لێبکەن؛ 'ئەم تاوانەت بۆچی کردووە'. هەمووان ئەمە دەزانن کە سەیری بارودۆخی سوریا و بەشار ئەسەد بکەن، وەک ئەوەی لە ئاوێنەدا سەیری خۆیان بکەن، خۆتانی تێدا دەبیننەوە کە چییان بەسەر دێت.
ئەم بەرخۆدانەگەورە و هەمەلایەنەی ئازادییە وەک میراتێک بۆ ساڵی ٢٠٢٥ دەمێنێت. بەم شێوەیە ساڵی ٢٠٢٥دەست پێدەکەین. بوو بە ساڵێکی ڕاستی هەڵمەتی پێشکەوتن، تێکۆشانمان بۆ ئازادی دۆستایەتیەکی گەورەی بەدەستهێنا. ئازادی ڕێبەر ئاپۆ گۆڕا بۆ ئازادی هەموو بندەستان. تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی لە کوردستان بوو بە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی بۆ هەمووان. لە ساڵی ٢٠٢٥ئەم تێکۆشانە لە هەموو بوارەکاندا بەڕێوە دەچێت، بە زۆر شێوە و ڕێباز و ساڵێکی باش دەبێت کە ئەنجامی کۆتایی بەدەست دەهێنن. لە سەرەتاوە گوتمان ئەم پرۆسەیە بە ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ تا وەرگرتنی ئەنجامێکی بنەڕەتی لە چارەسەری پرسی کورد بەردەوام دەبێت. لە باشوور و ڕۆژئاوا و باکور و ڕۆژهەڵاتیش بەردەوام دەبێت. پێشهاتی نوێ ڕوودەدەن.
ڕاستییەکە ئەوەیە کە ساڵی ٢٠٢٤ ساڵێک بوو شەڕی قورس و گۆڕانکاری و گەشەسەندنەکان بوو. ساڵی ٢٠٢٥ دەتوانێت ساڵێکی باش بێت و تێکۆشان قووڵتر بێتەوە و بۆ ئەوەی ئەنجامی کۆتایی بەدەست بهێنرێت. بێگومان ئەنجامەکانی لە لایەن هێزە تێکۆشەرەکانەوە دیاری ده کرێت. تێکۆشان و هەوڵدانەکانی ئەوان دەرئەنجامەکان دیاری دەکات. وەک گەل و بزووتنەوەکەمان هەرچی لە تواناماندا بێت دەیکەین بۆ ئەوەی ساڵی ٢٠٢٥ بکەینە ساڵی ئازادی و دیموکراسی. له سەر بنەمای هەڵمەتی نێونەتەوەیی ئازادی ڕێبە ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد له هەموو بوارەکاندا به هێزترین میتۆد تێکۆشانی خۆمان بەڕێوەدەبەین و ئەنجامی مەزن بەدەست دەهێنین. ئەمە بڕیاری ئێمەیە، هێزی ئەوەمان هەیە ئەمە بکەین. ئێمە ساڵی ٢٠٢٥ بە شێوەیەکی ئامادەکراو و پلان بۆ داڕێژراو و ڕێکخستنی دەست پێدەکەین. لەو باوەڕەداین لە ساڵی داهاتوودا سەرکەوتنی مەزن بەدەست دێنین.
لە کۆتاییدا هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو ئەو کەسانە دەخوازم کە لە ساڵی ٢٠٢٥دا بۆ بەدیهاتنی دیموکراسی و ئازادی تێکۆشان دەکەن، هەروەها جارێکی تر ساڵی نوێی میلادی لە هێزەکانی دیموکراسی و ئازادی پیرۆز دەکەم."