یەکینەکانی یەجەوەکە لە دژی پۆلیسەکان چالاکییان ئەنجامدا

یەکینەکانی یەجەوەکە لە وان لە دژی ئۆتۆمبێلی پۆلیس چالاکییان ئەنجامدا.

یەکینەکانی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان (یەجەوەکە)ی وان، لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئێمە بە تێکۆشان یەکدەگرین و لەگەڵ رێبەر ئاپۆ ئازاد دەبین' بەردەوامن لە چالاکییەکانیان.

لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بە چالاکیەکە هاتووە:

"یەکینەکانمان شەوی ٢٥ی کانونی یەکەم لە وان لە دژی ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی پۆلی چالاکیەکیان بۆ مۆلۆتۆف ئەنجامدا. لە ئاکامی چالاکیەکەدا ئۆتۆمبێلی زرێپۆش سوتا. ئەو چالاکیە بە مەبەستی پشتیوانی لە تێکۆشانی مێژوویی رۆژئاوا ئەنجامدرا.

لەپێناو پاراستن و خاوەنداری لە شۆڕش و دەستکەوتەکانی شۆڕش لە هەموو گۆڕەپانەکاندا چالاکانە ئامادە دەبین".