ئەحمەد کاراموس، هاوسەرۆکی کەنەکە، پشتیوانی لە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە ژێر ناوی "ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک"کرد و لەو بارەوە لە گەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و ڕایگەیاند: "ئامانجی سەرەکی ئەم بانگەوازییە، دابینکردنی داواکارییە سیاسییەکانی بزووتنەوەی کوردە، داننان بە شوناسە جیاوازەکانە، هەروەها بەرفراوانکردنی دەرفەتەکانی ئازادی و گۆڕنکاری دیموکراتیک، مافی یەکسان و دادپەروەرانەیە لە چوارچێوە یاساییەکاندا.
ئەحمەد کاراموس ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەوەی تورکیا ئەم پرۆسەیە لەسەر بنەمایەکی یاسایی و دیموکراتیک دەستپێبکات، پێویستە هەنگاوی پێویست بنێت، تورکیا دەبێت دان بە مافەکانی گەلی کورددا بنێت، وەک مافی کولتووری و ناسنامە و مەرجی یاسایی و کۆمەڵایەتی بۆ بڕەخسێنێ، ئەم هەنگاوە نەک تەنها بۆ گەلی کورد، بەڵکوو بۆ هەموو گەلانی تورکیا دەرفەتێک دەبێت بۆ پێکەوە ژیان لەسەر بنەمای یەکسانی و دیموکراسی."
کاراموس ئاماژەی بەوەدا کە ئەم بانگەوازییە نەک تەنها بۆ تورکیا بەڵکوو بۆ هەموو گەلی کورد لە ناوچەکەش گرنگی خۆی دەبێت، هەروەها ڕایگەیاند کە بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسەیە پێویستە حکومەت و کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بە ڕوونی ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان بەجێبهێنن و وتی، مافی ناسنامە، زمان، کولتوور و داواکارییەکان سەبارەت بە پێگەی ناوچەیی کوردان ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە دیموکراتیزەکردنی تورکیا و گۆڕانکاری یاسایی. بۆیە پێویستە ئەم پرسە لە پێوەندی لەگەڵ پرۆسەی دیموکراتیزەکردنی تورکیە و داننان بە مافەکانی گەلی کورد لەسەر بنەمای یەکسانی و پێکەوە ژیان چارەسەر بکرێت."
تەڤگەری کورد هەرچی بکەوێتە ئەستۆی جێبەجێی دەکات
کاراموس ئاماژەی بەوەدا تەڤگەری سیاسی کورد لە هەموو بەشەکان پشتگیری بانگەوازییەکە دەکەن و گوتی: "ئەم پڕۆسەیە تەنها پەیوەست بە باکووری کوردستانەوە نییە. کاریگەری لە باشوور، ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتیش دەکات. دەبێت تەڤگەری کورد لە دەوری چارەسەری کۆببنەوە و بە شێوەیەکی بە هێزتر بەشداری پێشکەوتنی پڕۆسەکە بکەن. بە تایبەتی دەمانەوێت پارتە سیاسیەکانمان و سەرجەم و چین و توێژەکانی کۆمەڵگە خاوەندارێتی لە پڕۆسەکە بکەن. با کەس بێ هیوا نەبێت. دەبیت بە مۆڕاڵێکی مەزنەوە خاوەندارێتی لەم پڕۆسەیە بکەین. وادەیبنین کە ئەمە بانگەوازی ڕوانگەی ئاشتیی و چارەسەرییە. ئامانجی سەرەکی چارەسەرکردنی پرسی کوردە، دابینکردنی دیالۆگ و ئاشتیی، دامەزرندانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و ڕەخساندنی دەرفەتی سیاسەتی دیموکراتیکە.
هەڵوێستی یەکێتی ئەوروپا و ئەکتەرە نێونەتەوەییەکان
کاراموس هەڵوێستی یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بەم بابەتە هەڵسەنگاند و گوتی: "یەکێتی ئەوروپا ڕاگەیاندراوێکی فەرمی نەداوە، بەڵام چەندین ئەندامی یەکێتی ئەوروپا ئاماژەیان بەوەکردوە کە پشتگیری ئەم پڕۆسەیە دەکەن. بۆ ئەوەی تورکیا پرسەکان بە شێوەی دیموکراتیک چارەسەر بکات، پشتگیری کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی زۆر گرنگە. بۆ ئەوەی پڕۆسەکە بگۆڕدێرێتە سەر زەمینەیەکی یاسایی و دیموکراتیک، میکانیزمەکانی فشاری کارکتەرانی نێونەتەوەیی زۆر گرنگە کە دەتوانێت ڕێگەکە بکاتەوە".
کاراموس ئاماژەی بەوەدا دەبێت دامەزراوەکانی یەکێتی ئەوروپا و نەتەوەیەکگرتووەکان فشاری پێویست لە تورکیا بکەن و گوتی: "ئەمە تەنها بابەتی ناوخۆی تورکیا نییە، گۆڕانکاری بابەتی گەردونییە. لە چوارچێوەی یاسایی نێونەتەوەییدایە، بۆ دانان بە مافی کورد دەبێت هەنگاوی پێویست بنرێت".
دەبێت پەیوەست بە دیموکراسی و یاسا هەنگاو بنرێت
کاراموس ئاماژەی بەوەکرد دەبێت تورکیا لە بابەتی پرسی کوردا گۆڕانکاری دیموکراتیک جێبەجێ بکات و ئاماژەی بەوەکرد، دەبێت پەرلەمان سەبارەت بە داننان بە مافی گەلی کورد و دیموکراتیکبوونی کۆمەڵگە ڕیفۆرم بکات و گوتی: "ئەم پڕۆسەیە تەنها بۆ گەلانی تورکیا نییە، بۆ هەموو گەلانی ناوچەکە سوودمەندە، دەتوانێت پڕۆسەکە بەرەو مۆدێل و ئاشتیی خۆبەڕێوەبەری ببات".