بە دیمەن

لە بەرلین چالاکی پشتیوانی بۆ ڕۆژئاوا بەڕێوەچوو

لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان چالاکییەک ئەنجامدرا. لە چالاکییەدا بانگەوازی خاوەندارێتی کردن لە ڕۆژئاوا کرا.

لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی گروپی سیمورگی تەڤگەری هونەری ژنانی مزگینی ئەوروپا لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا چالاکی بەڕێوەچوو.

هونەرمەند و چالاکوانان کە لە گۆڕەپانی ئەلێکساندەرپلاتز کۆبوونەوە، کەلتووری کوردیان ناساند و بانگەوازی پشتگیرییان لە گەلی ڕۆژئاوا کرد.

ئەم چالاکییە کە لە ئەلێکساندەرپلاتز کە یەکێکە لە قەرەباڵغترین ناوچەکانی بەرلینە، لەوێ گۆرانی کوردی بەڕێوەچوو و  سەرنجێکی زۆری بە خۆیەوە ڕاکێشا.

لە چوارچێوەی چالاکییەکەدا ستاندێک بە ناوی مانگی سوور دانرا. لە ستاندەکەدا ئاماژە بە ئەنجامی هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرا و ئاماژەش بە گرنگی پشتیوانیکردن درا. خۆبەخشانی مانگی سوور کوردستان داوای هاوکارییان کرد و گرنگی پاڵپشتیکردنی گەلی ڕۆژائاوا بۆ ئەو کەسانە ڕاگەیاند کە سەردانی ستاندەکەیان دەکرد.