بە دیمەن

لە هێلسنکی ٨ـی ئادار پیرۆز کرا

بە بۆنەی ٨ـی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار، لە هێلسنکی پایتەختی فیلەندا ڕێپێوان و گردبوونەوەیەک ئەنجام درا.

پیرۆزبای ٨ـی ئادار

لە چوارچێوەی پیرۆزکردنی ٨ـی ئاداردا بە ڕێپێوانێکی جەماوەری لە شاری هێلسنکی ئەو ڕۆژە پیرۆز کرا، لە ڕێپیوانەکە ئاڵای بە وێنەی ژنانی شەهیدی ڕێگەی تێکۆشانی ئازادی ژنان و یەپەژە بەرزکرانەوە و بەر بەردەوامی درووشم دەگوترانەوە.

چالاکییەکە کە لە لایەن چەندین ڕێکخراوی فیمنیستی و چەپاکەنەوە بە بەشداری نەجەدەکە ڕێکخرابوو، لە گۆڕەپانی سیناتۆران بە ڕێپێوان دەستیپێکرد.

لە گۆڕەپانەکەدا لە لایەن ڕێکخراوەکانەوە ڕاگەیاندراو خوێندرایەوە و میوزیکی هونەری پێشکەشکرا. یەک لەو کەسانەی لە گۆڕەپانەکەدا قسەی کرد سەرۆککۆماری پێشووی فیلەندا تارژا هالۆنین بوو.

دواتر چالاکییەکەران درێژەیان دا بە ڕێپێوانەکەیان و تا گۆڕەپانی گەل بەردەوام بوون. لەوێ چەندین ڕاگەیاندراو لە لایەن ڕێکخراوە بەشداربووەکان و کەسایەتی چالاکوانەوە درا.