لە ساربرۆکن هێرشە داگیرکارییەکان شەرمەزار کرا

لە ساربرۆکن ‌هێرشە داگیرکارییەکان شەرمەزار کران و بۆ ڕوونکردنەوەی کۆمەڵکووژییەکانی پاریس بانگەوازی بەشداری کردن لە ڕێپێوانی جەماوەری ١١ی کانوونی دووەم کرا کە لە پاریس بەڕێوەدەچێت.

هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بە مانگ لە دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجام دەدرێت، لە شاری ساربرۆکنی ئەڵمانیا بە گردبوونەوەیەک شەرمەزار کرا.

کوردستانیان دوێنێ لە کاتژمێر ١٨:٠٠ لە ناوەندی شار کۆبوونەوە و ئاماژەیان بەوەکرد کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کۆمەڵکووژی ئەنجام دەدات، ژن و منداڵ قوربانی سەرەکین.

لە قسەکاندا سڵاو لە بەرخۆدانی قەسەدە و گەلی ڕۆژئاوا کرا، بانگەوازی بەشدار بوون لە ڕێپێوانی پاریس کە لە ١١ی کانوونی دووەم بۆ شەرمەزارکردنی کۆمەڵکووژییەکانی پاریس بەڕێوەدەچێت، کرا.

لە چالاکییەکەدا دروشمی "بژی بەرخۆدانی قەسەدە"، "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا"، "ژن ژیان ئازادی، سارا ڕۆژبین ڕوناهی"، "بکوژ ئەردۆگان" و "بەڵی بۆ پشتیوانی نێونەتەوەیی" بەرز کرایەوە.