لە ستۆکهۆڵم کۆمەڵکوژییەکانی پاریس شەرمەزار کران
ئەو کۆمەڵکوژیانەی کە دەوڵەتی تورک لە پاریس ئەنجامی داون، لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید شەرمەزار کرا.
ئەو کۆمەڵکوژیانەی کە دەوڵەتی تورک لە پاریس ئەنجامی داون، لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید شەرمەزار کرا.
لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید لە چالاکیی ئەنجوومەنی ژناندا، ساکینە جانسز، لەیلا شایلمەز، فیدان دۆغان، ئەڤین گۆیی، میر پەروەر، عەبدولڕەحمان کزڵ لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ و ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە پاریس لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە شەهید کران، یادکرانەوە.
ڕاگەیاندراوەکە کە لە لایەن ئەنجوومەنی ژنانی ئامارا خوێندراوەیەوە لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە هاوکاری فەڕەنسا لە تاوانەکەدا کرا و ڕایانگەیاند تاکو بکوژانی کۆمەڵکوژییەکان نە درێنە دادگا، گەل و ژنانی کورد لێپرسینەوە دەکەن و بەردەوام دەبن لە تێکۆشان.
لە چالاکییەکەدا دروشمی "سارا، ڕۆژبین، روناهی"، "ژن، ژیان، ئازادی"، "بکوژ ئەردۆگان، هاوبەش فەڕەنسا" بەرزکرایەوە.
لە چالاکییەکەدا تاجەگولینەی ڕەش لە پێش کونسوڵخانەی باڵایی فەرەنسا لە ستۆکهۆڵم دانرا.