بە دیمەن

لە ئەڵمانیا بەچەندین چالاکی ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز کرا

لە پیرۆزباییەکانی ٤ی نیسان لە ئەڵمانیا کە بە پێشەنگایەتی ژنان لە چەندین شار ئەنجام دران، پەیامی "خاوەنداری لە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" درا و کۆمەڵێک چالاکی هونەری و ژینگەیی ئەنجام درا.

پیرۆزکردنی ٤ی نیسان لە ئەڵمانیا

لە چوارچێوەی پیرۆزکردنی ٤ی نیسان ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی ڕێبەر ئاپۆدا لە شارەکانی دارمشتاد، فرایبۆرگ، دەرسدەن، کۆڵن، برێمەن، سارسبۆرگ، هامبۆرگ، ئەرفورت و بەرلین، بە ئەنجامدانی چەندین چالاکی هونەری و ژینگەی و گێڕانی ئاهەنگ، ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز کرا.

لە چالاکییەکاندا درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "ڕۆژبوونت پیرۆز سەرۆک ئاپۆ" و "ئازادی رێبەر ئاپۆ ئازادی ئێمەیە" گوترایەوە.

دارمشتاد: بە چاندنی داری زەیتوون لە باخچەی ئەنجوومەنی ژنانی ڕۆزیا لە لایەن منداڵان و ژنانەوە پێرۆزبایەکە ئەنجام درا و جەخت لەسەر تێکۆشان لەسەر بنەمای پارادایمی ئیکۆلۆژی، نەتەوەیی دیموکراتیک و ئازادی ژنی ڕێبەر ئاپۆ کرایەوە.

فرایبۆرگ: لە پیرۆزکردنی ٤ی نیساندا لە فرایبۆرگ بە گێڕانی ئاهەنگ و درووشمی خاوەنداریکردنی لە پەیامەکانی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز کرا.

دەرسدەن: لە پیرۆزبایەکەدا وێنەی ڕێبەر ئاپۆ وەک دیاری بەخشرایەوە. سەرنج خرایەسەر ماناداری ڕۆژی ٤ی نیسان بۆ ئازادی گەلان و ژن.

کۆڵن: لە پیرۆزبایەکەدا لە باخچەی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیک کورد (دەکتەم) نەمام چێندرا و دواتر بە گوتنەوەی درووشمی خاوەنداری لە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ و ئاهەنگ گێڕان ٤ی نیسان پیرۆز کرا.

برێمەن: لە پیرۆزبایەکەدا پێشبڕکێکیەکی هونەری ئەنجام درا، دواتر ژنان بۆ ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ هەڵبەستییان خوێندەوە. پیرۆزبایەکە بە گێڕانی ئاهەنگ کۆتای هات.

ساربرۆکن: لە هۆڵێکی گەورەدا پیرۆزبایی ٤ی نیسان ڕێکخرا، کوردستانیان بە گێڕانی ئاهەنگ و گوتنەوەی درووشم ٤ی نیسانیان پیرۆز کرد.

هامبۆرگ: پیرۆزبای ٤ی نیسان بە پێشەنگایەتی ژنان لە شانزین پارک ئەنجام درا، لە پیرۆزباییەکەدا بڵاوکراوە و وێنەی ڕێبەر ئاپۆ بڵاوکرایەوە. پیرۆزبایەکە بە گێڕانی ئاهەنگ کۆتای هات.

ئەرفورت: پیرۆزبایەکە لە بیانی دەکتەم ئەنجام درا و تێیدا سینەڤیزیۆنێک لەسەر ژیانی ڕێبەر ئاپۆ نمایش کرا و ئاهەنگەکە بە گێڕانی هەڵپەڕکێ کۆتای هات.

بەرلین: لە پیرۆزبای ٤ی نیساندا لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا چالاکییەکی ژینگەی ڕێکخرا، لە چالاکییەدا ژمارەیەکی زۆر نەمام لە باخچەی هەڤرین خەلەف چێندرا.