بە دیمەن

لە ئێریڤان پیلانگێڕی ١٥ی شوبات شەرمەزار کرا

بە ئەنجامدانی ڕێپێوانێک لە ئێریڤان پیلانگێڕی نێونەتەوەیی شەرمەزار کرا و بانگەوازی لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرا بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بە ئەرکی خۆی هەستێت.

لە ئێریڤانی پایتەخی ئەرمینیا بە ئەنجامدانی ڕێپێوانێک پیلانگێڕی نێونەتەوەیی سەر ڕێبەر ئاپۆ شەرمەزار کرا.

ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی ئازادییەوە دەستیپێکرد و تا بینای نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام بوو، لەوێ گۆڕدرا بۆ گربوونەوە و لە لایەن ڕۆژنامەوان لیاننا میهۆیان و هاوسەرۆکی کۆمیتەی کوردستانی، سیلۆ دیربۆیانەوە پەیام خوێندرایەوە.

ڕۆژنامەوان لیاننا میهۆیان لە پەیامەکەییدا لە دوای شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ئاماژەی بە نایاسایی گۆشەگیری ئیمراڵی کرد و بانگەوازی لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و نەتەوە یەکگرتووەکان کرد بەرپرسیارێتی خۆیان بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ بەجێ گەیەنن.

دواتر هاوسەرۆکی کۆمیتەی کوردستانی سیلۆ دیربۆیان قسەیکرد و پیلانگێڕی نێونەتەوەیی و هێزە پلانگێڕەکانی شەرمەزار کرد.

لە بەردەوامییدا دیربۆیان سەرنجی خستەسەر هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر گەلی کورد و ئاماژەی بەوەدا ئامانجی پیلانگێڕی بۆ لەناوبردنی تێکۆشانی تەڤگەری ئازادی کورستان بوو، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ بە بەرخۆدانییەکانییەوە ئامانجەکانی پیلانگێڕی پوچەڵ کردەوە و وتی: "ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە تێکۆشانمان بەردەوام دەبین، بە دڵنییانەوە سەرکەووتن بۆ گەلە."

چالاکییەکە بە ڕادەستکردنی نامەیەک دەربارەی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، بە نەتەوە یەکگرتووەکان کۆتای هات.