شەرع ئامادەیە بۆ ئاسایبوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە سەرۆکی کاتی سوریا ئەحمەد شەرع پێی گوتووە کە ئامادەیە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە ئیسرائیل.
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە سەرۆکی کاتی سوریا ئەحمەد شەرع پێی گوتووە کە ئامادەیە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە ئیسرائیل.
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ پاش سەردانەکەی بۆ سعودیە، لە فڕۆکەکەیدا بەرەو قەتەڕ، وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە، ترەمپ ڕایگەیاند بە ئەحمەد شەرعی گوتی: "پاش چارەسەری کێشە ناوخۆییەکان" سوریا بەشداربێت لە ڕێککەوتننامەی ئەبراهام.
ترەمپ گوتی: "ئەویش گوتی "باشە" بەڵام هێشتا کاری زۆر ماوە بکرێت".
سەرۆکی ئەمریکا پاش هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر سوریا، ڕۆژی دواتر، ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبووەوە و داوای کرد پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە.
کۆبوونەوەکە لەلایەن واشنتۆنەوە وەک کۆبوونەوەیەکی کورت و نافەرمی ڕاگەیاندرا، تێیدا شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلمان ئامادەبوو، سەرۆککۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەڕێگەی ئۆنلاینەوە بەشداربوو، کۆبوونەوەکە نزیکەی نیو کاتژمێری خایاند.
بەگوێرەی کۆشکی سپی، ترەمپ داوای لە شەرع کردووە "تیرۆریستە فەڵەستینییەکان" لە سوریا دەربکات و "بەرپرسیارێتی" بەڕێوەبردنی ئەو زیندانانە بگرێتەئەستۆ کە ئەندامانی داعشی تێدایە.
ئەم بڕیارە بەتایبەت لەلایەن سعودیە و تورکیاوە داوا کرابوو.