ترەمپ هەڕەشەی لە ئێران کرد: دەبێت بێ‌مەرج تەسلیم ببێت

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند ئەوان دەزانن ڕێبەری ئایینی ئێران خامەنەیی لەکوێیە، بەڵام ئێستە نایکوژن و داوای کرد ئێران بەبێ مەرج تەسلیم ببێت.

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لە پەیامی ئەمڕۆیدا ڕایگەیاند ئەمریکا دەزانێت کە ڕێبەری ئایینی ئێران ئایەتوڵڵا خامەنەیی لەکوێ خۆی حەشارداوە، بەڵام نایانەوێت ئێستە بکوژرێت.

ترەمپ سەبارەت بەو شەڕەی کە ٥ ڕۆژە بەردەوامە لە میدیای دیجیتاڵی (Truth social) پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوای کرد ئێران بەبێ مەرج تەسلیم ببێت.

ترەمپ گوتی: "من دەزانم بەناو ڕێبەری باڵا لەکوێ خۆی حەشارداوە. ئامانجێکی ئاسانە، بەڵام ئەو شوێنە سەلامەتە. ئێمە ئەو ناکوژین، لانی کەم لە ئێستەدا. نامانەوێت مووشەک بە خەڵکی سڤیل یان سەربازانی ئەمریکاوە بنرێت. سەبرمان نەماوە".

ترەمپ لەنیوەدا کۆبوونەوەی لوتکەی نێونەتەوەیی بەجێهێشت و بۆ کۆبوونەوەی بەپەلە لەگەڵ گرووپی ئاسایشی نیشتیمانی گەڕایەوە بۆ واشینتۆن.