ئیدی کاتی ئازادییە!

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە هێلین ئومید پیرۆزبایی ئاراستەی چالاکییەکانی ئێلیح و کۆڵن کرد و رایگەیاند، "ئێمە لە سەردەمی ئازادیداین. نابێت هەڵوێستێک بگرینە بەر کە لەدواتر و نەگونجاو بەم سەردەمە بێت".

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە هێلین ئومید لە بەرنامەی تایبەتی تەلەڤزیۆنی مەدیا خەبەردا قسەی کرد و لە سەر پرسە هەنووکەییەکان هەڵسەنگاندنی کرد. هێلی ئومید سڵاوی ئاراستەی خۆپیشاندانەکەی کۆڵن لە پێناو ئازادیی رێبەر ئاپۆ و گردبوونەوەکەی ئێلیح لە دژی زەوت کردنی ئیرادە کرد و وتی، "گەر تێبکۆشین و بە پێداگرییەوە لە هەموو گۆڕەپانەکاندا هێزمان نیشان بدەین، گەر هەنگاو بۆ دواوە نەنێین، بە شێوەی دروست بجوڵێینەوە، دەتوانین سیستمی قڕکردنی ئیمراڵی هەڵبوەشێنینەوە. ئێمە لە سەردەمی ئازادیداین. نابێت هەڵوێستێک بگرینەبەر کە نەگونجاو و لەدواتر بێت لەم سەردەمە".

هێلین ئومید ئەوەی خستەڕوو کە دەبێت هەڵمەتی ئازادی لەسەر بنەمای ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بە چالاکی دەوڵەمەندتر و فرەرەنگتر بەردەوام بێت و وتی، "دەبێت لە تورکیاش دەستپێشخەری ئازادی پێش بخرێت. لەسەر ئەو بنەمایە من داوا لە رۆشنبیرانی تورک و وڵاتپارێزانی تورک دەکەم. داوا لە رای گشتیی دیموکراتیکی تورک دەکەم. بە راستیس شتێک کە وەک دەستپێشخەری دەوڵەت باسی لێدەکرێت هەیە و ناوێکی لەو جۆرەیان لێناوە. دەستپێشخەری دەوڵەت بەمەبەستی پاکتاوکردنە. ئێمەش دەڵێین لە پێناو ئازادی و دیموکراسی دەستپێشخەری گەل ساز بکەن".

هەڵسەنگاندنەکانی ئەندامی کۆمیتەتی ناوەندی پەکەکە هێلین ئومێد بەم شێوەیە:

"لە سەرەتادا سڵاو لە تێکۆشانی بێهاوتای ڕێبەر ئاپۆ دەکەم کە لە ئیمراڵیدا بەڕێوەی دەبات. هەڵبەتە ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لە دوای ٤٣ مانگ جۆشوخرۆشێکی زۆری لە ناو گەل و تەڤگەرمان دروستکرد. بێگومان سیستەمێکی دروستکراوی ڕەش لە تورکیادا هەیە، پێویستە لە چییەتی و چۆنێتی ئەم سیستەمە باش تێبگەین. بۆیە لە قسەکانمدا هەموو کاتێک هەوڵمداوە سیستەمی قڕکردنی ئیمراڵی باش پێناسە بکەم. سیستەمێکی قڕکەرە کە ئازادی تێدا سەرکوتکراوە. خواستی سیستمی قڕکردنی ئیمراڵی تێکشکاندنی ئایندەی گەلانە. دووبارە دەرکەوتەوە بەبێ پێناسەیەکی باش و تێگەشتن لە ئیمراڵی ناتوانرێت پێشهاتەکانی ئیمراڵی هەڵسەنگێندرێت.

لەو ڕەهەندەوە بەڕاستی کاتێک مرۆڤ لە سیستەمی قڕکردنی ئیمراڵی وردەبێتەوە، هەموو ڕوداو و پێشهاتەکان تێدەگات. لە ئێستادا لەسەر ئەم بابەتە شەڕێکی تایبەتی سەخت ئەنجام دەدرێت.

دەوڵەت-نەتەوەی تورک ناچاربوو ڕێگە بە چاوپێکەوتن بدات

هەندێک پاگەندەی ئەوەدەکەن گەریلا و پەکەکە لە باکووردا نەماوە، هەندێکیش دەڵێن هاوسەنگی شەڕ بووە بە هۆکاری ئەنجامدانی چاوپێکەوتنێکی لەو شێوەیە. بەڵام باش لەمە تێگەین. لە بنەڕەتدا دەوڵەتی تورک لەبەر دوو هۆکاری سەرەکی ناچاربوو چاوپێکەوتنێکی ئاوا پێکبهێنێت. ئەوەش بەڕێگەی دەوڵەت باخچەلی ڕەگەز پەرستەوە دەربڕا.

هۆکاری سەرەکی بەرخۆدانی بە شکۆی ڕێبەر ئاپۆیە کە ئیمراڵی وەک ناوەندی تێکۆشان، ناوەندی شەڕ هەڵسەنگاند. لە ئیمراڵی پەرە بە چ جۆرە شەڕێک دەدرێت؟ هەموو ئەو شەڕانەی لە دەرەوەی ئیمراڵی بەڕێوەدەبرێت هەڵدەسەنگێنین. شەڕی سێهەمی جیهانی لە هەموو گۆڕەپانێکدا هەڵدەسەنگێنین. بەڵام هەموو کات جەختمان لەوەکردووەتەوە ناوەندی سەرەکی شەڕی سێهەمی جیهانی ئیمراڵییە.

بەو دەرنجامانەی دەرکەوتوون بەڕاستی لە ئێمراڵییدا ڕێبەر ئاپۆ بەرخۆدانێکی بە شکۆ بەڕێوەدەبات. وایکردووە دەوڵەتی تورک دووچاری ئەو حەقیقەتە ببێتەوە. دەبێت هەموو کاتێک بە باشی هەڵسەنگاندنی دەرنجامەکانی شەڕی سێهەمی جیهانی بکەین. بەڵام ڕێگەی شەڕی سێهەمی جیهانی بە دامەزراندنی سیستەمی قڕکردنی ئیمراڵی هێنرایە ئاراوە.

لەگەڵ دەرکەوتنی زیاتری کاریگەرییەکانی ئەم شەڕەدا، دەبینین جموجوڵی زیاتر لە ئیمراڵییدا دروستدەبێت. دەبێت بۆ ئەوەش هەڵوێست و بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ بە گەورەیی ببینرێت و هەڵسەنگێندرێت. هەموو ئەمانە هۆکاری یەکەمە. بۆچی چاوپێکەوتنێکی لەم جۆرە دروستبوو؟ دەڵێن کاتەکەی تەواو بووە و نازانم چی... بەڕاستی ئەمە لایەنی پروپاگەندەیە. ڕاستییەکە ئەوەیە وایان دانابوو بە سەپاندنی ئەو سیستەمە قڕکەرە کە لە کەسێتی ڕێبەرێتییدا لەسەر گەلی کورددا بەڕێوەدەبرێت و هەوڵیاندا ڕێبەر ئاپۆ بخەنە ناو سیستەمێکی لەم جۆرەوە، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ ئەو سیستەمی پوچەڵ کردەوە. ویستەکە ئەوە بوو بە سیستەمی ئیمراڵی؛ لە کاتی پێویستدا دیلکردنی ڕێبەر ئاپۆ لە سودی خۆیان بەکاربهێن، بەڵام دوای ٢٦ ساڵ ڕوونبوویەوەیە کە ناتوانن سەرکەون لەو مەرامەدا.

هەرخۆی هێزە دژبەرەکانمان، هێزە دەسەڵاتدارەکان کە فڕیان بە بەرژەوەندی گەلان و بەهاکانی دیموکراتیکیەوە نیە و دوورن لە بەهاکانی ئازادییەوە هیچ کات ناتوانن لەم ڕاستییە تێبگەن. ئەم سیستەمە سیاسیە لەم خاڵەدا گیربووە. زیهنییەت و هەڵسەنگاندییان جیاوازە. هەربۆیە ناتوانن ڕێبەر ئاپۆ بخەنە داوێکەوە و فریووی بدەن. بۆیە دەڵێین هەرگیز ڕێبەر ئاپۆ فریو نادرێت.

تێکۆشان و بەرخۆدان ئەنجامی وەرگرت

هۆکاری دووەم، هەڵبەتە تێکۆشان و بەرخۆدانی گەلی کوردە کە ڕێگەی لەبەر چاوپێکەوتنەکە کردەوە. کوردان لە هەموو جێگەیەکی ئەم جیهانە هەست بە شکۆی خۆیان دەکەن، دەڵێن لە پێناو ڕێبەر ئاپۆدا چی پێویستبکات ئەنجامی دەدەم.

بە قوربانیدان و نیازی کوردانەوە بەشداربوون، گەلی کورد تێکۆشانێکی لەم شێوەی بەڕێوەبرد. ڕێبەر ئاپۆ هۆکاری لە دایکبوونی گەلی کوردە وەک نەتەوەی دیموکراتیک. هەموو ئەو حەقیقەتانەی دەرکەوتوون ڕێبەر ئاپۆیە. فکر و ڕامان و بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆیە. ئەو فکر و چالاکی بنەڕەتی نەتەوەی دیموکراتیکی کوردە. دڵ و بیرکردنەوەی گەلە.

ڕاستییەکەی لەو جۆرەیە، بەڵام هاوکات گەلی کوردیش هۆکاری دەرکەوتن و لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆیە و تەواوکەری یەکترن. خواستی ئازادی ژیانی گەلی کوردە کە ڕێبەر ئاپۆ خوڵقاندوویەتی. هەموو ئەو شەڕە بەرفراوانە لە دژی گەلی کورد هەیە... کە بە بڕوای من هەرچەندی باسکەین کەمە. ڕاگەیاندنی ئازاد لەم بوارەدا کەموکورییان هەیە. لە جیهاندا هیچ وڵاتێکی دیکە بەم جۆرە بەڕێوەنابرێت.  بەڕاستی دەوڵەتی تورک بووەتە ناوەندی بەڕێوەبردنی سیاسەتەکانی دژ بە گەلان و بەتایبەت دژ بە گەلی کورد. لە هەموو جێگەیەک کوردان لە ئامانجدان و بە سیاسەتێکی شەڕی تایبەت فریودەدرێن و لەسەریان دەسەپێنرێت. وێڕای هەموو ئەمانە هیچ کاتێک لە پەیوەندییەکانی بە ڕێبەر ئاپۆ، لە بەرژەوەندییەکانی، لە بڕیارداری، لە ڕێپێوان و تامەزرۆیی بۆ ڕێبەر ئاپۆ پاشگەز نەبووەتەوە. ئەم هەڵوێستی تێکۆشانە سیستەمی ناچار بە کشاندەنەوە کردووە.

ئەم دوو هۆکارە سەرەکیین. بەرخۆدانی بەشکۆی ڕێبەرایەتی و تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کە گەلی کورد بەڕێوەی دەبات و بەرخۆدانی بێهاوتای گەریلا بووە هۆکاری پێشکەوتنێکی لەم جۆرە.

بینیمان تێکۆشان دەرگای بەڕووی پێشکەوتنەکاندا کردەوە

هەروەها پێشهاتە هەرێمەییەکان ترسی لە دڵی دەوڵەتی تورکدا دروستکردووە، ئەمانەش چەند هۆکارێکن. بەڵام بە دڵنیاییەوە دەیڵێم گەر تێکۆشانی بێهاوتای گەلی کورد نەبووایە، کە دەوڵەتی تورک وەک ترسێک لەسەرخۆی دەیبنێت ئەوا هەرگیز ئەم پێشکەونانە نەدەبوون. گەر حەقیقەتی کۆمەڵایەتی بوون و تێکۆشانێکی لەم جۆرە نەبووایە ئەوا چۆن دەوڵەتی تورک مەجبووری ڕێبەر ئاپۆ دەبوو؟ بۆچی شتێکی ئاوا دروستدەبێت؟ ئەو دەرنجامەی لەمەوە دەستدەخرێت ئەمەیە: گرنگ نییە چی ڕوودەدات، جارێکی دیکە بینمانەوە پرۆسەی تێکۆشان پێشکەوتن دەخوڵقێنێت و بە تێکۆشانەوە دەتوانین هەناسەیەک هەڵمژین. وە پێویستە باش لەو شەڕە تایبەتە تێبگەین کە لە ڕۆژڤدایە.

شەڕی تایبەت بە دروستکردنی چاوەروانییەکان بەڕیوەدەبرێت

ڕێبەر ئاپۆ وتی، "گۆشەگیری بەردەوامە". ئەو پەیامەی دای بە ڕای گشتی لەسەر ئەم بنەمایە بوو. بەڕاستی گۆشەگیری بەردەوامە. بڕوانین دوای ئەنجامدانی چاوپێکەوتنێک ڕاستەوخۆ قەدەغەی چاوپێکەوتنیان سەپاندەوە. هیچ شتێک لەسەر بنەمای یاسایی کاری پێناکرێت. هیچ جۆرە یاسایەک لە ئیمراڵییدا بوونی نیە. باخچەلی نوێنەری دەوڵەتی تورک نزیکایەتییەکی "گەر بمانەوێت چاوپێکەوتن ساز دەدرێت، نەشمانەوێت شتێک روونادات" نیشان دەدات. بۆچی نزیکایەتییەکیان هەیە کە ئیرادە سەرکەوت دەکات. ئەمە رێبازێکی شەڕی تایبەتە. با نەڵێن ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە ئاگایان لەمە  نیە.

دواتر زۆر بێ شەرمانە وەزیری داد دەرکەوت و وتی لە تورکیادا یاسا هەیە!. هەموو کەسێک بە سەیرکردنی ئیمراڵی دەبینێت یاسا هەیە یا نیە لە تورکیادا. دەبێت باش لەمە تێبگەین کە هەمووی شەڕی تایبەتە.

بەم مانایە گۆشەگیری بەردەوامە. پێشتریش بینومانە هەرکاتێک ڕای گشتی لە کوردستان، نەتەوەی دیموکراتیک، تێکۆشانی نەتەوەیی دیموکراتیکی بڵند دەبوو، دەوڵەتی تورک ناوە ناوە ڕێگەی بە چاوپێکەوتن دەدا و دواتر کۆتایی پێدەهێنا. لەسەر ئیمراڵی شەڕێکی دەرونی بەڕێوەدەبەن. بۆ ئەوەی ئەوە دروست نەبێت دەبێت چی بکرێت؟

مرۆڤ چۆن دەتوانێت لەم گێژاوە دەرچێت؟ گۆشەگیری بەردەوامە. بەڵام بینیمان گەر پەرە بە تێکۆشانمان بدەین و بەرفراوانتری بکەییەوەنەوە ئەوا دەتوانین سیستەمی ئیمراڵی تێکبشكێنین. کاتی ئەوە هاتووە. وتمان ئیدی کاتی ئازادییە. لە کاتی ئازادیداین. نابێت بکشێینەوە. بە ناچارکردنی چاوپێکەوتنێک دەستبەرداری ئایدیا و خواستەکانمان نەبین. لە هەموو شوێنێک و بەتایبەت لە باکووری کوردستان بە بەرفراوانی هەڵمەتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەڕیوەببرێت.

بەڕاستی لە قۆناغە دەربازبووەکاندا بینیمان گەشەدانی گرنگ بەدەستهێنرا. بۆ نمونە لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی جیهانییدا خۆمان گەیاندە گەلانی جیهان، ڕۆشنبیران و ...هتد. هەم حەقیقەتی ڕێبەرێتیمان گەیاند بەوان و هەمیش هێزمان لەوانەوە وەرگرت. پێویستە ئەمە بەردەوام بێت.

دەبێت دەستپێشخەری ئازادی لە تورکیادا پێشكەوێت

ئەوەی دووەمیش، هەڵبەتە لەگەڵ رۆژەڤەکانی تورکیادا نیازی هەموو کەسێک ڕوونتر دەبێتەوە. ئەمە بە ئەرێنی دەبینین. ئیدی تێدەگەین و دەبینین کە بەڕاستی لە دوای دەبڕینەکانی؛ کێ چییە. کێ دۆستە، کێ دووژمنە، کێ بە ڕاستی ئازادی تورکەکانی دەوێت، کێ نایەوێت، کە لە یاریکردندایە... هەموو ئەمانە ڕوونتر دەبنەوە.

دەبێت لە تورکیادا دەستپێشخەری ئازادی پێشکەوێ. لەسەر ئەم بنەمایە داوا لە ڕۆشنبیرانی تورک و وڵاتپارێزانی تورک دەکەم. بانگەوازی لە ڕای گشتی دیموکراتیکی تورکیا دەکەم. بەڕاستی ئەوەی پێی دەگوترێت دەستپێشخەری دەوڵەت، دەستپێشخەریی پاکتاوکردنە. بۆیە پێتان دەڵێین بۆ ئازادی و دیموکراسی دەستپێشخەری گەل دامەزرێنن. لەسەر بنەمای تێکۆشانی هاوبەش زۆر گرنگە. نابێت مرۆڤ پاشەکشە بکات و تێکۆشان فراوانتر بکرێت، وەک ئەوە نەجوڵێتەوە کە گوایە گۆشەگیری لابراوە. سڵاوێکی گرنگمان لە ڕێبەر ئاپۆوە وەرگرت و مۆڕاڵ و ورەی بەئێمە بەخشی. بەڵام دەبێت ئەم دۆخە زیاتر ببێتە هاندانی تێکۆشانمان. وەک چۆن ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ نوێنەرەوەی شکۆ و کولتووری کوردە لە بەرامبەر سیستەمی قڕکردنی ئیمراڵیدا، دەبێت ئێمەیش لە دەرەوە بە گوێرەی ئەوە تێکۆشانمان بەرفراوان بکەین.

'سڵاو لە چالاکی کۆڵن دەکەم'

لە کۆڵن بە شداری گەلەکەمان لە هەر چوار پارچەی کوردستاندا ئیرادە پیشاندرا. چالاکییەکانی کوردستان زیاتر هەڵگری تایبەتمەندی هەرێمییە. بەڵام گۆڕەپانێک کە تەمسیلی هەڵوێستێکی نەتەوەیی دەکات گۆڕەپانی ئەوروپایە. جەماوەرمان لە ئەوروپا لە گەلی باکوور، ڕۆژهەڵات، باشوور و ڕۆژئاوا پێكدێت. ئەوەی ڕاستی گەلەکەمان پیشان دەدات ئیرادەی نەتەوەییە. لەم ڕووەوە لە کۆڵن کۆبوونەوەیەکی بە شکۆ دەرکەوت. دوای چاوپێکەوتنەکەی رێبەر ئاپۆ چالاکی لەم شێوەیە زۆر مانادارە. لە کۆڵن خاوەنداری لە سڵاوەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرا، پشتگیرییەکەی گەورەییان دا بە رێبەرێتی. ڕاستییەکی لەم جۆرەیە.

وەک ڕوونە هەڵمەتی ئازادی کەوتە ناو ساڵی دووەمییەوە و بەم هەڵمەتە سنورەکانی نێوان پارچەکانی کوردستان نەما و لە کۆمەڵگەماندا تەڤگەرێک پێشکەوت. گەلەکەمان زیاتر تێگەیشت لەوەی دووچاری چ سیستەمێکی قڕکردن بووەتەوە. لەسەر ئەم بنەمایە حەقیقەتێکی لەم جۆرە دەرکەوت. بەم شێوەیە سڵاو لە هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە بەشداربوون. چالاکییەکی سەرکەوتووبوو. بەڵام پێویستە چالاکییەکان بەردەوام بێت.

گەلی کورد هەموو رۆژێک باشتر تێدەگات لە پەیوەستبوونی دۆخی بە دۆخی ڕێبەر ئاپۆوە. ئەمە بابەتێکی گرنگە.  بەو مەترسییانەی لە دەرنجامی شەڕی سێهەمی جیهانیەوە دەرکەوتوون، حەقیقەتی پاراستنی خۆی بە حەقیقەتی ڕێبەر ئاپۆوە گرێداوە. لەم پرۆسەیەدا گەلی کورد لە ناوەڕاستی تێکۆشانی ٥٠ ساڵەماندا ستاتۆی خۆی دەوێت. لەسەر ئەم بنەمایە دەتوانم بڵێم ڕاستییەکی بە ئایدا و بڕیارداری دەرکەوتووە.

شەڕ بە هەموو سەختییەکانیەوە بەردەوامە

باکووری کوردستان گۆڕەپانی سەرەکی شەڕە. چالاکی هەڤاڵانمان ئاسیا و ڕۆژگەر لەم ڕووەوە هەیە. لە تەواوی ساڵەکەدا هەڤاڵانمان چالاکییان کردووە و شەهیدمان هەبووە. ئەمەش نیشاندەری ئەوەیە شەڕ بە هەموو سەختییەکانیەوە بەردەوامە. هەڵەیە گەر بە ژمارە بە دواداچوونی بۆ بکرێت. ناتوانن هێزی گەریلا بە سوپایەکی گەورە بەراورد بکرێت. هیچ لۆژێکێک لەمەدا نیە. بابەتی گەریلایەتی جیاوازە.

بەڵام دەمەوێت بڵێم شەڕ ڕانەوەستاوە و بە سەختییەکانیەوە بەردەوامە. لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیاش ئەم دۆخە بەردەوامە و هەپەگە ڕۆژانە ئامارەکانی شەڕ ئاشکرا دەکات. شەڕێکی دژوار هەیە و دەوڵەتی تورکیش لەسەر پروپاگەندە ناڕاستەکانی بەردەوامە.

لێرەدا بە ڕێز و خۆشەویستییەوە هەڤاڵ ئاسیا و رۆژگەر یاد دەکەمەوە. ئێمە تەڤگەرێکین بە روحی ١٤ی تەمموزەوە تێدەکۆشین. هەڤاڵ ئاسیا  و ڕۆژگەر بە چالاکییەکەیان پیشانیاندا گرنگ نیە دۆخە هەرچۆنبێت، پێشکەوتنی تەکنەلۆژی هەرچۆن بێت، هیچ شتێک ناتوانێت فیدایی ئاپۆ ڕاوەستێنێت. دەبێت هەموو کەسێک باش لەمە تێبگات.

ئەمساڵ ئەو فیداییەمان بینی. پار لە کەسێتی هەڤاڵ ڕۆژهات و ئەرداڵدا و پشتریش لە کەسێتی هەڤاڵ سارا و ڕوکەندا بینیمان.

بە تەنها ئەمە نیە، بەرخۆدانێکی بە شکۆ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا  و تونێلەکاندا هەیە.  بەداخەوە ناتوانین وەک ئەوەی دەمانەوێت ئەمە بە گەلەکەمان راگەیەنێنین. لە دژی هێرشەکانی دووژمندا بەرخۆدانێکی بە شکۆ هەیە. دەبێت باش لەمە تێبگەین.

گەر هێرشەکان ڕانەگیرێت ئەوا چالاکییەکانی خۆپاراستنیش بەردەوام دەبن

چالاکی هاوڕێ ئاسیا و ڕۆژگەر چالاکییەک نییە کە چاوپۆشی لێ بکرێت. سەرنج بدەن، دەوڵەتی تورک سەری سوڕما. بەڵام ئێمەش سەرمان سوڕماوە لە سەرلێشێواوییەکانیان. ئەمە شەڕە بەردەوامی دەدات بە شەڕ. ئەگەر توساش بەردەوام بێت لە هێرشەکانی بۆ سەر ئێمە، ئەوا هێرشی نوێ دەکرێت. بۆچی ئەوەندە سەریان سوڕماوە بەم شتە؟ با هەموو لایەک بزانن ئەگەر دەوڵەتی تورکی هێرشەکانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و شوێنەکانی تر ڕانەگرێت، ئەوا چالاکییەکانی خۆپاراستن بەردەوام دەبێت. من تەنها باسی هێرشەکانیان بۆ سەر گەریلا ناکەم، باسی هێرشەکانیان بۆ سەر گەلیش دەکەم. هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گەل زۆر جددیی و دژوارە.

هێرشی شەڕی تایبەت، تیرۆرکردن، کوشتنی خەڵکی مەدەنی، زۆر شت هەیە. لە ئێستادا بە گوێرەی عەقڵی خۆی ئێمەی وەک هێزێک جیاکردووەتەوە، بەڵام لە هەموو شوێنێک هێرش دەکاتە سەر خەڵکی مەدەنی. لە ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان چەندین مەدەنی شەهیدکردووە و بەردەوامە. تێکۆشان بەردەوام دەبێت تا دەوڵەتی تورک هێرشە داگیرکارییەکانی ڕانەگرێت و ئیرادەی گەلی کورد قبوڵ نەکات، سیستەمی قڕکاری ئیمراڵی ڕانەگرێت. با هەمووان ئەمە بزانن، با کەس سەری سوڕنەمێنیت و با کەس نەڵێت بۆچی ڕوودەدات.

درەکەوتنی ئاسیا دەرکەوتنێکی گەورەی ئازادییە

 ئەم چالاکییەی هاوڕێ ئاسیا و رۆژگەر چالاکییەک نیە زوو تێپەڕی بکەین. داوا لە ژنانی کوردستان، ژنانی گەنج و گەنجان دەکەم لە نزیکەوە هاوڕێ ئاسیا و ڕۆژگەر بناسن. داوا دەکەم لەو پاڵنەرانەی کە دوو هەڤاڵەکەمان کارێکی وایان کرد بە باشی لێی تێبگەن. بیری لێ بکەرەوە هاوڕێ ئاسیا، ئەندازیاری کۆمپیوتەر، پرۆگرامسازی کۆمپیوتەر لە قوتابخانەکانی دەوڵەتی تورک خوێندوویەتی، بەو سیستەمەدا تێپەڕیوە. بەڵام چی ڕوودەدات؟ گەڕانەکەی، گەڕان بەدوای ناسنامەکەیدا، دەیگەیەنێتە لای پارتەکەمان (پەکەکە). هەڵوێستی هاوڕێ ئاسیا دەرکەوتنی ئازادییەکی گەورەیە. لەو نامەیەیی کە بۆی بەجێیهێشتووین، وتی لەوانەیە من وەک هاوڕێی زیلان نەبم، ئەوەندە خاکەڕاو و لەخۆبووردەبوو، بەڵام هاوڕێی ئاسیا نوێنەری ئەمڕۆی زیلانمانە. پێویستە بەو شێوەیە تێیبگەین، بەو شێوەیە لێکبدرێتەوە و بەو شێوەیە بخوێنرێتەوە.

دەرفەتێکم بۆ ڕەخسا کە هەندێک لە نامەکانی بپشکنم، چەند جارێک خوێندمەوە. گەڕانێکی گەورە بۆ ژیان هەیە. هۆکاری سەرەکی کە ئەوی گەیاندە پەکەکە و تێکۆشانی پەکەکە کتێبی 'ئەوینی کوردە'. تەوەری سەرەکی ئەوینی کورد ئەوەیە چۆن بژین؟ ئەمە تەوەری سەرەکی کتێبی ئەوینی کوردە.

خۆی دەڵێت، کاتێک بۆ یەکەمجار خوێندمەوە، زۆر لە چۆنیەتی ژیان تێنەگەیشتم، بەڵام تێگەیشتم چۆن نەژیم. لە ڕاستیدا لە سەردەمی ئێمەدا زۆر گرنگە ئەم پێوەرانەمان هەبێت. سەیرکە، لەم سەردەمەدا قڕکردنێکی کۆمەڵایەتی هەیە، بەتایبەتی لەسەر ژن، گەنجان و مرۆڤەکان. دژە ژیان هەیە. دووچاری راستی دژە ژیانی بووینەتەوە. ئەوەی پێی دەوترێت ژیان وەک هەر شتێک وایە جگە لە ژیان.

بەم مانایە هەڤاڵ ئاسیا هێڵی کەمال پیر پەیڕەو دەکات. پێویستە ئاسیا وەک هێزێکی ژیان بناسین، پێناسەی بکەین و لە هەوڵەکانی تێبگەن، سەیری چاوەکانی بکەن. ژنانی کوردستان، گەنجانی کوردستان، بە چاوی ئاسیا سەیری ژیان بکەن. بەچاوی ژیانییەوە ژیان لە کوردستان پێناسە بکەن. ئەگەر وا بێت هەم مانای ڕاستەقینەی شەهیدەکانمان دەدەین، هەم لەو گێژاو رزگارمان دەبێت کە تێیکەوتووین. ئێستا لە کوردستان پراکتیکی شەڕی تایبەت دەیەوێت کوردستان بگەڕێنێتەوە بۆ دۆخی زەلکاو و تاریکی، دەیەوێت بیخنکێنێت. سەرنج بدەن لەوێ دەرکەوتنێکی بێهاوتا پیشان دەدات.

هاوڕێ ئاسیا دوای شەهیدبوونی بەڵین بە هاوڕێ لاشەر دەدات. دەڵێت، "کاتێک شەهید بوو، چووم تەرمەکەیم کۆکردەوە". بەڵێنم بە هەموو پارچەکانی دا." ئێستا دەمەوێت ئەمە بە گەل و گەنج و ژنانی خۆمان بڵێم؛ لەکوردستان هیچ خاکێک نیە بەخوێنی شەهیدان ئاو نەدرابێت، شەهیدەکانمان تیایدا نەنێژراون. بەو مانایە پیرۆزە. پێویستە هەموو کەسێک لەسەر ئەم بنەمایە بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ بکات. چونکە هاوڕێ ئاسیا ئەم فەرمانە دەدات.

هاوڕێ ئاسیا نوێنەرایەتی وڵاتپارێزی دەکات. ئەوە نیشان دەدات کە خۆشەویستی نیشتمان چۆن دەبێت، چۆن گرنگی پێبدرێت. لەسەر ئەو بنەمایە پێویستە گەنجان و بەتایبەت ژنان خاوەنداری لەم هەڵوێستەی هاورێ ئاسیا بکەن.

سێیەمیان خۆشەویستی و حەماسەت و پاڵنەری گەورەیە بۆ ژیان. بەدوای ژیانێکی نوێدا دەگەڕێت. دەڵێت، "ئەمە لەدایکبوونەوە و ژیانی نوێی منە." لەو بەشەی بۆ هاوڕێیانی نوسیوێتی ئەمە دەڵێت، "ئێمە منداڵی لەدایکبووی مردووین." ئەوە نیشان دەدات کە ژیان لە ژێر سیستەمی قڕکردندا بوونی نییە. دەڵێت لەوانەیە وا بیر بکەینەوە کە دەژین بەڵام پێی ناگوترێت ژیان. وە لە دایکبوونەوەی خۆی بە بەشداربوونی بە پەکەکەوە پێناسە دەکات.

لەسەر ئەم بنەمایە سەرنجم خستە سەر چەند خاڵێک، بەڵام پێویستە ئەمانە بە وردی لەبەرچاو بگیرێن و بەم بەهایانە خۆت، جیهانی زیهنی خۆت، جیهانی سۆزداریت لە قاڵب بدەیت. تۆڵەسەندنەوەیەکی گەورەیە. دۆزی هاوڕێیانی شەهید، ئەو هاوڕێیانەی لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە تێکۆشاندان بەردەوامە. دەیەوێت ببێتە تەواوکەری چالاکیی تەواونەکراوەکان. بۆیە دەبێت هەر تاکێکی کورد، هەر شۆڕشگێڕێک بە ئیرادە و گەڕانی شتێک کە شۆڕشگێڕ تەواوی نەکردووە لە پراکتیکی خۆیدا تەواوی بکات.

دەبێت فەرمانەکانیان بکەن بە فەرمانی خۆیان تا ئەوکاتەی سیستەمێکی ئازادی دەخوڵقێنن، تا بە دەستهێنانی ئازادی ئەم دۆزە بەردەوام بکەن. لە نامەکەیدا سەرنج دەخاتەسەر قسەیەک لە نامەکەی شەهید چەکدار کە دەڵێت، "ڕۆڵەکانی گەلێکی قارەمان دەبنە فیدایی." بەڕاستیش هەروایە. ئەم گەلە قارەمانە و ڕۆڵەکانی فیدایین. ئەم فیدایەتییە وادەکات کە گەلەکەمان زیاتر قارەمان بێت، زیاتر خاوەنداری لە ڕۆڵەکانی بکات و لەسەر هێڵی ئەوان هەنگاوهەڵگرێت. بە دڵنییانەوە پەیامێکی ئاوا پێویستییە.

لەسەر ئەم بنەمایە دەربارەی هەڵوێستی هاوڕێ ئاسیا، پەیوەندی و پەیوەستبوونی بە ڕێبەر ئاپۆوە بڵێم و تەواوی بکەم. ڕێبەرێتی لە دێڕێکدا کە لە کتێبی نەورەس وەریگرتبوو دەڵێت، گەر کات و شوێنەکان تێپەڕ بکەین دەتوانین ببینە هاوڕێیەکی ڕاستەقینە. هاوڕێ ئاسیا هاوڕێیەکە کە لە لێگەڕێنی ئەمەدایە. چەندی لە کاریگەری شوێن و کات دەبازکەین، ئەوەندە دەتوانین ببینە هاورێی ڕاستەقینە لە پەیوەندییەکانماندا. ئەو پەیوەندییانەی کە کات و شوێن دەرباز دەکەن، پەیوەندییەکن کە دڵسۆزی و خۆشەویستی ڕاستەقینە دەردەخەن.

پێویستە گەنجان ڕێبازی هەڤاڵ ڕۆژگەر بگرنەبەر

هەڤاڵ ڕۆژگەر هەڤاڵێکی گەنجە. بەڵام سەرەتاییترین تایبەتمەندی هەڤاڵ ڕۆژگەر ئەوەیە کە سەرەڕای تەمەنی زۆر گەنج، ئاپۆیبوونی بە دڵی وەرگرتووە. بۆخۆی وتویەتی کە پیاوێکی بەتەمەن لە کاتی چالاکیەکدا پێی وتووە؛ "ئەگەر تۆ بەدوای ئاپۆچیدا دەگەڕێیت، نە تۆ ئاپۆچیت و نە من، ئاپۆچی لە شاخەکاندایە."هەمیشە کەوتووە شوێن ئەو رێبازە. ئاشکرایە کە ویستویەتی بگاتە ئەو ئامانجە و لەگەڵی تێکەڵ بێت.

لە سەر ئەو بنەمایە، لە تەمەنێکی گەنجیدا، ڕووبەڕووی بارودۆخی سەختی تێکۆشان بووەتەوە. لە خۆبەڕێوەبەریەکانی باکووردا بەشداری کردووە، زۆر بە باشی هێرشە دڕندەکانی دوژمنی لە نزیکەوە بینیوە و تووڕەیی خۆی لە دژی کۆکردۆتەوە. ئەگەر توڕەیی و ناڕەزایی وەک خۆی هەڵسەنگێندرێت، زەمینەی دڵسۆزی و عەشقی ڕاستەقینە دەخوڵقێنێت. لێرەدا ڕاستییەکی وەها لە هەڤاڵ ڕۆژگەردا دەبینین. بۆیە داوا لە هەموو گەنجانی کوردستان دەکەم هەڤاڵ ڕۆژگەر وەکوو ڕەمزی خۆیان ببینن و شوێن ڕێبازی ئەوبکەون.

ئەگەر ڕۆژگەر و ئاسیاکان زۆر بن، دەتوانین بیانکەین بە راستەیەکی بەردەوام و زیندوو. ئەوەی من باسی دەکەم هەڵوێستی ژیانە، هەڵوێستە لە دژی تیرۆر و کۆمەڵکوژیی، ئەمە ئەرکێکە کە لەپێشی گەنجانی کورددایە.

شەڕی تایبەت بەردەوامی هەیە

دەوڵەتی تورک دەیەوێت بە سیستەمی شەڕی تایبەت لە دژی ئێمە باڵادەستی خۆی بەدەست بێنێت. گفتوگۆکان زۆر بەشێوازیکی چەواشەکارانە و بە پیلان بەڕێوە دەبات. بۆ نموونە لێدوانەکانی باخچەلی، دەیانەوێت دۆخێک بخوڵقێنن کە ڕەگەزپەرستەکان بەکار بێنن. بەڕاستی مەترسییەکی وا هەیە.

لەلایەکی دیکەوە دەرئەنجامی خەباتی گەلی کوردیش هەیە. هێشتا گوشارێکی ناوخۆیی هەیە، سەپاندن هەیە. هاوکات پێشهاتەکانی ناوچەکەش لەئارادایە، ڕەنگە پێشهاتی نوێیش ڕووبدات. دۆخێکیش هەیە کە دەیەوێت ڕێگری بکات. بەڵام هەموو کەسێک لەوە تێگەیشتووە کە کاتی ئەوەیە پەیوەندییەکانی تورک و کورد لە ڕوانگەی مێژووییەوە پێناسە بکرێتەوە. لەوەتەی ئەمە پێناسەیە وەک خۆی نەکراوە، ١٠٠ساڵە کۆمار تووشی قەیرانێکی مەزن بووە.

ئەگەر سەرنج بدەن، لەلایەکی دیکەوە شەڕی تایبەت هەیە، لە لایەن گلادیۆی تورکەوە. لەولاشەوە هەوڵدانێک بۆ چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتییەکان پێویستە. قەیرانەکان لە هەموو بوارێکەوە تورکیایان تەنیوەتەوە. ئێمە ڕۆژانە باسی کوشتنی منداڵان، دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان دەکەین. ئەمە دۆخێکی زۆر مەترسیدارە. ئانادۆڵ و کوردستان کە بە ناوەندی ئەخلاق و کولتووری ناسراون چۆن گەیشتووتە ئەم دۆخە؟ ئەمە دۆخێکی قبوڵنەکراوە دەبێت کۆتایی پێ بهێندرێت. لە تورکیا میکانیزمێک دامەزراوە کە دەیەوێت لە هەر ڕووداوێک سوود وەربگرێت، دەیەوێت کۆمەڵگا زیاتر گرێدراوی دەسەڵاتی خۆی بکاتەوە.

شتێکی تر ئەوەیە کۆمەڵگا ئاشتی ناوخۆیی بنیات دەنێت. ئەو گرژی و ململانێیەی ڕوودەدات، سەرچاوەی هەموو کێشەکانە. ئەمەش لە ناخی سیستەمی شەڕی ئابووری و تایبەتی دەسەڵاتدایە. لە دژی تێکۆشانی ڕەوای گەلی کوردە، هەموو جۆرە سیاسەتێکی شەڕی تایبەت بەکار دەبەن. لە هەموو شوێنێک چەواشەکاری دەکرێت، پیلانگێڕی هەیە. ئەمەش پێویستە بە باشی بۆ کۆمەڵگای تورکیا ڕوون بکرێتەوە، هەتاکوو ڕاستیەکان ببینن کە تورک بەبێ کورد بوونی نییە، کوردیش بەبێ تورک ناتوانێت بوونی هەبێت.

نزیکایەتی پەکەکە لە گەڵ گەلانی دیکە هاوشێوەی حەقی کارەر و کەماڵ پیرە

رێبەرایەتی ١٠ ساڵ پێش ئەم دەستەواژەیەی بەکارهێناوە. ئێستا باخچەلی ئەمە بەکاردەهێنێت. وە بێ شەرمانە ناڵێت کێ ئەمەی وتووە. ئەمە قسەی ڕێبەر ئاپۆیە. دەزانن کە پەکەکە لە ئەنجامی دۆستایەتیی نێوان حەقی کارەر و ڕێبەرایەتیدا دروست بووە. پەکەکە وەک وەڵامێک و تۆڵەکردنەوەی هەڤاڵ حەقی کارەر لە دیلۆک دامەزرا. لەگەڵ دامەزراندنی پەکەکە وەڵامی شەهیدبوونی هەڤاڵ حەقی درایەوە. لەسەر بنەمای ئەو بەڵێنەی پێی درابوو، پەکەکە دامەزرا.

هەڤاڵ حەقی کێیە؟ هەڤاڵ حەقی شۆڕشگێڕێکی تورک بوو خەڵکی ئۆردوو. ئەو پەیوەندییەی کە ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ هەڤاڵ حەقیدا دەستی پێکرد، هەمان پەیوەندیی بوو کە لەگەڵ گەلانی تورکیادا دەستی پێکردبوو. لە هەمان قۆناغدا پەیوەندییەکی هاوشێوە لەگەڵ کەماڵ پیردا دروست بوو. ئەو پەیوەندییەی کە ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ هەڤاڵانی حەقی و کەماڵ بنیاتی نا، ڕێبازی شۆڕشی کوردستان و پەکەکەی دیاری کرد. بە گشتی ڕۆحی پەکەکەی پێناسە کرد. ڕێبەر ئاپۆ سەبارەت بە حەقی کارەری هەڤاڵی دەڵێت "ڕۆحی شاراوەی منە". هەڤاڵیەتی پەکەکە، نزیکبوونەوەی پەکەکە لە گەڵ گەلان هاوشێوەی ئەو پەیوەندیانەیە.

جگە لەمانە ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەوەی ئاڵای دەنیز، ماهیر و ئیبراهیم لەسەر زەوی نەهێڵێت سوێندی خوارد. بۆچی سوێندی خوارد؟ وتی کە دەنیزەکان لە کاتی سێدارەدا ناوی گەلەکەمی هێناوە. کاتێک لە هەلومەرجی کۆمەڵکوژییدا، لە هەلومەرجی فاشیزمی تاریک پەرەستدا ناوی گەلی کورد باس نەکرایە، بە خوشک و برایەتی گەلی کورد و تورک هەژمار نەدەکرا.

ماهیر داکۆکی لە دیاریکردنی مافی چارەنووسی گەلی کورد کرد. ئیبراهیم ڕووی کردە شاخەکانی دێرسیم. بەهەزاران کەسی وا هەیە. بە سەدان کەس لەسەر ئەو بنەمایە بەشداری پەکەکە بوون. بۆیە ڕێبەر ئاپۆ قەد لە دیموکراتیک بوون و لە شۆڕشی تورکیا دانەبڕاوە. ئەوەی هەڤاڵ کەماڵ کردی فۆرمولەکردنە، با هەمووان بیبیستن و بزانن. شۆڕشی تورکیا و دیموکراتیک بوونی لە کوردستانەوە دەست پێدەکات. لە ساڵی ١٩٩٣ڕێبەایەتی ئەو پرۆسەیەی کە ئێمە تێیداین بە وتنی "بەدوای موخاتەبێکدا دەگەڕێم" دەستی پێکرد.

ئێستا چیرۆکی ئەلپ ئەرسلان سەر لەنوێ دەگێڕنەوە، چیرۆکی تورکەکان چۆن هاتوونە ئانادۆڵ. بەڵێ ئەمانە چیرۆکی ڕاستین. پێویستە مانایەکی باشتری پێبدرێت. کاتێک دەستووری ١٩٢١، پرۆسەکانی ساڵی١٩١٧، ١٩١٩، ١٩١٨، لە دامەزراندنی کۆماری تورکیادا دەخرێنە بەر لێکۆڵینەوە، دەبینرێت کە لە ڕاستیدا ڕەوشەکە وەهایە. ڕێبەر ئاپۆ کەسێکە کە گوزارشت لەمانە دەکات. ڕێبەر ئاپۆ لەسەر بنەمای ئەو ڕاستیانە هەوڵی ڕوونکردنەوەی داهاتووی کۆمەڵگای تورکیا دەدات. بۆیە گەلانی تورکیا پێویستیان بە رێبەر و لیدەرێکی تر نییە. پێویستە کۆمەڵگای تورکیا بەباشی لەوە تێبگەن یاری بە ڕاستیە مێژوویەکان کراوە.

پێویستە لە دژی ژەهراوی کردنی عەقڵیەت و هۆشیاری بوەستینەوە

لەم سەردەمەدا شەڕی ئایدیۆلۆژی یان شەڕی هۆشیاری هەیە. بە وردی سەرەنج بدەن، یەکەمجارە باخچەلی بەم شێوەیە هێندە دەردەکەوێت؛ باس لە مێژوو و فەلسەفەی تورکیا و ڕێگاکانی پێکهێنانی مەهەپە و تورکیا و زیا گۆکالپ دەکات. بەڵام کاتێک ئەم کارە دەکات، ڕاستی و درۆ تێکەڵ دەکات. واتە ڕاستیەکان باس ناکات. بۆیە پێویستە هەمووان لە ژەهراویکردنی هۆشیاری ئاگادار و وریا بن.

دووەم: لەدژی پەکەکە شەڕی تایبەت بەڕێوە دەچێت. لەم دواییانەدا هەندێک هەڵسەنگاندن لە سەر پەکەکە دەکەن. دەڵێن پەکەکە دەوڵەت بنیات دەنێت و هتد. پارادایممان لەسەر بنەمای پاراستنی رێبەرایەتی لە ئیمرالی گۆڕانکاری بەسەردا دێت. ئەو دەنگۆیانەی کە دەڵێن پەکەکە دەوڵەت دادەمەزرێنێت، درۆیەکی تەواوە. پێویستە گەلانی تورکیاش لەو ڕاستیە تێبگەن. چونکە جگە لە کۆمەڵگای کوردستان، گەلانی تورکیاش وەک شێت و هار مامەڵەی لەگەڵ کراوە. هەرچەندە کێشەکان ئەوەندە زۆرن، بەڵام لە بوونی پەکەکە دەترسن. پەکەکە خاوەن پارادایمێکی ستاتیستی لەو شێوە نییە کە ئەوان دەیناسێنن. ئەگەر لە بیرمان بێت ڕێبەر ئاپۆ گوتبووی: "بە ئاوی زێڕیش بیشۆرن، دەوڵەت میکانیزمی کۆیلایەتییە؛ ئازادی بە هەبوونی دەوڵەتەوە بەدی نایەت، ئەوە دژی پرەنسیپی منە و ڕەتیدەکەمەوە." ئێمەش پارتی ڕێبەر ئاپۆین، پەکەکەش پارتی ڕێبەر ئاپۆیە.

من ناکەومە ئەو مشتومڕەوە کە ئایا دەوڵەتی کوردی هەبێت یان نا، مەسەلەکە ئەوە نییە. ئەگەر هێرشە کۆمەڵکوژییەکان بەم توندوتیژییە بەردەوام بێت، کورد چارەسەرێکی دیکە هەڵدەبژێرێ. کورد بەردەوام چارەسەری دەخوڵقێنێ. پەکەکە خۆی بێ پەیوەندی و سیاسەت ناهێڵێتەوە. بەڵام لە ڕوانگەی پارادایمەوە، بەدواداچوونێکی وەها لە ئارادا نییە. پەکەکە دەیەوێت سیستەمی دیموکراتیک دابمەزرێنێت، نوێنەرایەتی سۆسیالیزمی ڕادیکاڵ دەکات؛ ئەمە ڕاستی ئایدیۆلۆژیی پەکەکەیە. ئەوانەی دوژمنایەتیمان دەکەن، با وەڵامی ئەم ئارگیومێنتانە بدەنەوە بۆ ئەوەی لە ڕاستیەکان تێبگەن.

بۆ نموونە بینیتان دەڵێن ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ پەکەکە لە پەیوەندیدان. بۆ خۆی ئەو کەسەی زۆرترین پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل هەیە ئەردۆغان و باخچەلین. پارتەکەی باخچەلی لە ئەمریکا دامەزرا. بەڵێ پشتگیری گولەن دەکات، بەڵام لە ئەمریکاوە نێردراوە بۆ ئەوەی دژی کۆمۆنیزم بێتەوە لە تورکیا. پێویستە گەل باسی ئەمانەش بکەن.

پێویستە ئێمە بەباشی بەدواداچوون بۆ ئیمرالی و ڕێبەر ئاپۆ بکەین

دەگوترێ ڕێبەرایەتی شتێکی دەست نیشانکردووە، بەڵام پەکەکە قبووڵی نەکردووە. گەلەکەمان بۆ خۆی هەموو شتێک دەزانێت، بەڵام من بۆ ڕای گشتی، دۆستان و ئەوانەی ئێمە ناناسن قسە دەکەم. هیچ شتێک لە ئارادانییە. هیچ شتێک بۆ پەکەکە ناهاتووە. هیچ شتێک نییە گفتوگۆی لەسەر بکرێت یان وەڵام بدرێتەوە. بە یاری شەڕی تایبەت وا نیشان دەدەن کە شتێک هەیە.

پێویستە چی بکرێت؟ ئێمە بە باشی بەدوادا چوون بۆ ئیمرالی و ڕەوشی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین. تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری ئیمرالی بەرز دەکەینەوە. لە هەموو بوارێکدا شوێن ڕاستیەکان دەکەوین. لەسەر ئەم بنەمایە، خۆتان و مێشکتان ڕوون بکەنەوە. ئەگەرنا ئەمە دەبێتە هۆی ژەهراویبوون و ناڕوونی دۆخەکە و ئەنجامی نەرێنی لێدەکەوێتەوە. بۆیە پێویستە گەل بە شێوەیەکی سەرەکی ئاگاداری سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت دژی کۆمەڵگا، کێشە ئابوورییەکان، قەیرانی کۆمەڵایەتی، لەشفرۆشی، ماددەی هۆشبەر و ڕانت بێت. ئێمە لە دژی لەناوچوونی سروشت تێکۆشان دەکەین. هۆکارەکان زۆرن، ئێمە قبوڵ ناکەین. ئەمە شەرمەزارییە و بۆ کۆمەڵگای تورکیا بێ کەرامەتیە.

سەبارەت بە کۆمەڵگای کوردستان ئەگەر هێرشە کۆمەڵکوژییەکان و داگیرکاری قبوڵ بکرێن، زۆر شتی دیکەش لەدەست دەچێت. ئەگەر گرنگی بەم بابەتە بدەین، دەتوانین زەمینەیەکی کۆمەڵایەتی و سیاسی بۆ کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە بخوڵقێنین. ئاشتی کۆمەڵایەتی بەدی بێنین، هێزەکانی دیموکراسی بەهێزبکەین، دواتر پێکەوە چارەسەری بنەڕەتی دروست بکەین.

دەسەڵات ناتوانێت دەست بە چارەسەری بکات. سیستەمی دەوڵەت ناتوانی چارەسەری بەرهەم بێنێ، ئەوان تەنها بە چەوساندنەوە، بەکارهێنان، هەڕەشە و زۆرەملێ، داگیرکاری و بەرژەوەندی دەسەڵاتەکەیان پشت دەبەستن. لە فەلسەفەی ئێمەدا هونەری ئازادی هەیە. ئەوەش لەلایەن گەلەوە بەڕێوە دەچێت. لەسەر ئەم بنەمایە پێویستە کۆمەڵگای کورد لە هەموو بوارێکدا ڕێکخستنی خۆی بەهێز بکات، کاریگەری لەسەر کۆمەڵگەی تورکیا دابنێت، زانیاری و ڕوونکردنەوە بدات بە کۆمەڵگەی تورکیا. بۆ نمونە هەر وڵاتپارێزیکی کورد دەبێت دۆستێکی تورکی هەبێت. پێویستە باس بکرێت و بناسرێت. چونکە لە ڕاستیدا مرۆڤەکان زۆر کەوتوونەتە ناو ژەهری شۆڤێنیزمەوە.

بەڵام ئێمە دەمانەوێت لەگەڵ گەلی تورکدا بژین. لەسەر ئەم بنەمایە، ئەگەر ڕێ و ڕێباز نیشان بدرێت، لەگەڵ هێزەکانی دیموکراسی، لەسەر ئەم بنەمایە، ڕێکخستنی پێویست و کار و چالاکی پێویست دەبێ ئەنجام بدرێت هەتا لە داهاتوودا ئەنجامێکی یەکلایی بەدەست بێنین.

ڕۆڵەکانی ئاگر گەڕاونەتەوە

سەرەتا سڵاو بۆ هەموو ئەو کەسانەی لە ئێلیح درێژە بە بەرخۆدان دەدەن دەنێرم، بەتایبەت گەنجان. لە ڕاستیدا هەوڵێکی زۆر گرنگی گەنجان لە کاردا بوو، هەستان و لە بەرامبەر زرێپۆشەکانی دوژمن، بەرخۆدانێکی بەهێزیان ئەنجامدا و شەهیدیش ڕوویدا نموونە هەڤاڵمان ئوزگور ژیانی خۆی لەدەستدا.

بەڕاستی ڕۆڵەکانی ئاگر گەڕاونەتەوە. دیارە هەرچەند گوشار هەبێت، کۆمەڵکوژییەک هەبێت، پیلان و گەمەی سیاسی هەبێت، گەنجانی کورد لە بەرامبەردا خۆیان بەڕێکخستن دەکەن. بۆیە بەو پەڕی خۆشحاڵیەوە سڵاویان لێدەکەم. پێویستە گەنجان بەبەردەوامی درێژە بە چالاکییەکانیان بدەن.

دانانی قەیوم واتە دانانی کەسانێکی نەشیاو. لە کوردستان داگیرکاری هەیە. بەپێی یاسای چەوساندنەوە و داگیرکاری، سیاسەتی بەرێوە دەچێت. یاسای داگیرکاری لە ئارادایە. لە کوردستان لە دژی سیاسەتی قەیوم و داگیرکاری تێکۆشان دەکرێت. گەل قبووڵ ناکەن دەستوەردان لە مافی دەنگدانی بکرێت. لە کوردستان دەستدرێژی و داگیرکاری هەیە، ئیرادەی گەل تاڵان دەکرێت.

دەڵێن لەسەر بنەمای ناسنامەی نەتەوەیی با سیاسەت ناکەین، دەڵێن دەم پارتی کاری وا دەکات، کورد سیاسەتی نەتەوەیی دەکات. لە ڕاستیدا ڕژێم بۆ خۆی لە تورکیا سیاسەتی نەتەوەیی پراکتیزە دەکات.

لەم وڵاتەدا چی لە دەستی تورکدایە، بەڵام کورد دەستی پێنەگەیشتووە؟ کورد نەیتوانیوە بە کوردایەتی خۆی بگات. بەڵام دەتوانێت هەموو شتێک بەدەست بهێنێت. دەتوانێت ببێتە سەرۆک، بازرگان، پارێزگار، پۆلیس، هەموو شتێک. بەڵام بە مەرجێک کورد بوونی خۆی ئینکار بکات، واتە دەبێت پێش هەموو شتێک دەست هەڵگری ناسنامەکەت بیت.

ئەگەر لە کوردستان بەرخۆدانێک هەیە، بە پێی ڕاستی ڕێبەر ئاپۆ گەشە دەکات. لە ڕاستی کوردستاندا قەڵای بەرخۆدان و ڕاستی ڕێبەرایەتی هەیە. هەر کەسێک هێزی خۆی لەوێوە وەردەگرێت. سەرچاوەیە، ڕووناکی ژیانی ئێمەیە. بۆ گەنجانیش هەمان شتە. بۆیە پێویستە زیاتر گرنگی و خاوەنداری لێبکرێت. گەنجانی دڵسۆز و وەفادار بە ڕێبەر ئاپۆ لەسەر ئەم بنەمایە تێکۆشان دەکەن و لەو باوەڕەداین سەردەکەون.

بارگرانی شەڕ زیاتر لەسەر شانی ژنانە

٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی دژی توندوتیژی بەرامبەر ژنان، ڕۆژێکی گرنگە. ئەو دۆخەی ئێمە تێیداین، بارودۆخی شەڕی جیهانی سێیەمە ئەم دۆخە گرنگتر دەکات. بۆچی؟ چونکە دژی ژنان لە هەموو شوێنێکی جیهان توندوتیژی پەرەی سەندووە. بەڵام لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت لەو ناوچانەی شەڕ لە ئارادایە، ژنان زۆرتر دەبنە قوربانی.

لە نا ڕەوتی ئاسایی ژیاندا توندوتیژی ئابووری، گوشاری کولتوری باڵادەستی پیاو، کولتوری دەستدرێژی هەیە. لەمەش زیاتر توندوتیژی زۆر لە دژی ژنان لە ناوچەکانی شەڕ بەڕێوەدەچێت. لە ڕۆژئاواش لەو شوێنانەی کە لەلایەن چەتەکانەوە داگیرکراوە ئاستی توندوتێژی دژی ژنان بەرزە. بەتایبەت کەس ئاگادار نییە لەوێ چی ڕوودەدات. هەروەها ژنانی فەلەستینی لە شەڕی فەلەستین و ئیسرائیلدا یەکەم قوربانین. بەراستی جهانی پیاوسالاری بەرپرسیاری ئەم کارەساتەیە. ئێمە ئەم پرۆسەیەمان بە دروشمی 'سەدەی ٢١ سەدەی ژنانە' دەست پێکردووە.

لە کۆتایی سەدەی ٢١ نزیک دەبینەوە. هەڵبژاردنی ترەمپ لە ئەمریکا یەکێکە لە ناوە هێماکانی دەسەڵاتداری پیاو و ڕەگەز پەرەست کە بزانە چۆن وردە وردە جیهان ڕووبەڕووی زەحمەتی ژیان دکاتەوە. سەبارەت بە ٢٥ی تشرینی دووەمەوە سەرەتا داوا لە هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە بەدوای ژیانێکی دیموکراتیک، یەکسان و ئازاددا دەگەڕێن بۆ تێگەیشتن لە کولتور و جیهانی ژنان، بەرەو پارادایمێکی نوێ دەست بە هەوڵدان بکەن.

سیستەمی ئێستا و سیستەمی پیاوسالاری، سەرمایەداری مۆدێرنیتە و کولتووری پیاوسالاری بە گشتی دەکرێ بەم شێوەیە هەڵسەنگێندرێت. مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بەرزترین ئاستی ئەم سیستەمەدایە. سیستەمی دەوڵەت پێش ٥ هەزار ساڵ بەکارهاتووە، لە سەردەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی. لە ڕاستیدا لە هەموو بوارێکەوە دەرفەتی ژیانی بۆ مرۆڤایەتی نە‌هێشتووە. لە ڕاستیدا ئەگەر بڕیارە لە دژی توندوتیژی بەرامبەر ژنان تێکۆشانێک دەست پێبکات، داوا لە هەمووان دەکەم ڕوو لە جیهانێکی جیاواز، پارادایمێکی نوێ بکەن. لەبەر ئەوەی جیا لەوە هیچ ڕێگایەکی تری ئازادیی ناگاتە ئەنجام.

لەسەر ئەم بنەمایە دەبێت بەرخۆدانمان بەهێزتر بکەین. هەروەها ئەرکی سەرەکی هەرکەسێکی ئەوەیە کە لەبواری فیکرییەوە خۆی بەڕێکخستن بکات. بە تایبەت ژنان دەبێ زیاتر لە هەوڵ و تێکۆشاندابن. لەبەر ئەوەی لە کوردستان شەڕ هەیە، بە زانابوون سیاسەتەکان لە تورکیا بۆ لەناوبردنی کۆمەڵگا بەڕێوە دەچێت. کۆمەڵگاش ئەم سیاسەتانە قبوڵ ناکات.

پەکەکە دەتوانێت جیهان بگۆڕێت

پێش هەموو شتێک ٢٧ی تشرینی دووەم لە ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەم. هاوکات لە گەلەکەمان، ژنان و گەنجان پیرۆز دەکەم.

ماوەی ٤٦ساڵ کاتێکی زۆرە. نزیکەی نیو سەدەیە. پەکەکە مۆرکی خۆی لە مێژووی تورکیا داوە. لەوێ سەریهەڵدا و بوو بە بزووتنەوەیەک کە کاریگەری لەسەر بنیاتنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات. لەم بوارەدا هیچ کەسێک ناتوانێت بەبێ پەکەکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سیاسەت بکات. بێگومان ئەوەی ئێمەی گەیاندە ئەم ئاستە بەرخۆدانی گەورەی شەهیدە قارەمانەکانمان بوو. بەم بۆنەیەوە لە کەسایەتی هەڤاڵانی شەهیدی پارتیمان پەکەکە، هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادی بە  خۆشەویستی، رێز و پێزانینەوە بەبیر دێنمەوە.

بزووتنەوەیەک کە لەوکاتەدا سەریهەڵدا، لە کوردستان هیچ شتێک بە ناوی کورد و ئیرادەیەکی کوردبوونەوە نەمابوو، بە جەماوەر، هێز، دەرفەت و هێزی فیکری و پارادایمەکەی و دۆستانی وەرچەرخانێکی مەزن لە جیهاندا دێنێتە پێشەوە، ئەمە پەیامی سەرەکیمانە. پەکەکە بۆ ئەم مەبەستە هێزی ئەو گۆڕانکاریەی هەیە. خاوەن بڕیار و ئیرادەی خۆیە.

بەو بۆنەوە دەڵێم، ٤٧ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتیمان هەر وەک ٤٦ـەمین ساڵ دەبێتە مەیدانی تێکۆشانێکی مەزن. داوا لە هەموو لایەک، وڵاتپارێز، دۆستانمان، ژنان، گەنجان دەکەم کە بەشێوەیەکی چالاک بەشداری تێکۆشان بن، ببنە خاوەن مانا و ئازاد بژین.