ئیلاس پانچارد: پێویستە ئەورووپا هەڵوێستێکی ڕوون نیشان بدا و ڕۆژئاوا بپارێزێت
ئیلاس پانچارد: ڕۆژئاوا لە نێو هەلومەرجێکی سەختدا درووستبووە، مۆدێلەکە بۆ داهاتووی هەرێمەکە. ئەورووپا و بەتایبەت سویسرا بۆ پاراستنی ئەم مۆدێلە پێویستە هەنگاو بنێت.
ئیلاس پانچارد: ڕۆژئاوا لە نێو هەلومەرجێکی سەختدا درووستبووە، مۆدێلەکە بۆ داهاتووی هەرێمەکە. ئەورووپا و بەتایبەت سویسرا بۆ پاراستنی ئەم مۆدێلە پێویستە هەنگاو بنێت.
ئەندامی ئەنجوومەنی لۆزانی سویسرا و هاوسەرۆکی لۆزانی پارتی سەوز، ئیلاس پانچارد سەبارەت بە دۆخی سووریا و ڕۆژئاوا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ( ANF) قسەی کرد.
پانچارد تیشکی خستەسەر سیستەمی هاوسەرۆکایەتی لە ڕۆژئاوای کوردستان و گوتی: "هەر شارەوانییەک لە لایەن ژن و پیاوێک بە شێوەیەکی دەستەکۆی و هاوبەش بەڕێوەدەبرێت. لەگەڵ ئەو دۆخە ئاڵۆزەشدا ئیرادەیەکی لەو شێوەیە لە ئارادایە کە ڕێگە بە بەرێوەبەریی دەستەکۆیی دەدات.
لە بابەتی دیموکراسیدا هەمان شت دەبینرێت، لەگەڵ هێرشەکان، سەرەڕای هێرش و سەختی و نەبوونی پێشکەوتنی ئابووری لە هەندێک هەرێم، ڕێکخسینێکی دیموکراتیک هەیە کە لە کۆمەڵگەوە دەستی پێکردوە. لە بابەتی ئیکۆلۆژی نزیکایەتییەکی شکۆدارنە لە ئاست ئیکۆلۆژییدا نیشاندەدرێت. پڕۆژەیەکە دیموکراتیکی، پشتیوانی و پێشکەوتن دێتە ئاراوە.
پانچارد ئاماژەی بەوەکرد کە مرۆڤەکان لە ڕۆژئاوا نێو لە هەلومەرجێکی زۆر سەختی ئەمنی و سەربازی ئەم سیستەمەیان دامەزراند، بۆیە شایەنی ڕێزگرتنە و ئاماژەی بەوەدا کە ئەم مۆدێلە بۆ داهاتووی سووریا دەتوانێت ببێت بە نموونە.
لە بەردەوامییدا وتی: "دەبێت بزانرێت لە سووریا دامەزراندنی دەوڵەت- نەتەوە ئیدی کاتی بەسەرچووە. لە عێراقیش ئاڕاستەیی دۆخەکە هەمان ئاڕاستەی وەرگرت. عەقڵێتی دەوڵەت-نەتەوەی پێشوو کە لە ئەنجامی عەقڵیتی دەسەڵاتخوازی ئیمریالیستی دامەزرێنرا ئیتر بوونی نییە. دەبێت ئەوەش لە بیرنەکەین کە سنوور و هەندێک وڵات لە لایەن ئینگلیز و فەڕەنسییەکانەوە بە هەمان تێڕوانینی ئیمپرالیستییەوە دیاری کران.
بە تێڕوانینی من پارادایمی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک، سیستەمی کانتۆنی یان فیدراڵی بۆ ئاییندەیە. ڕوونە کە ئەو سیستەمەی لە ڕۆژئاوا هەیە دەتوانرێت جێبەجێ بکرێت. هەربۆیە بانگەواز لە وەزیری دەرەوەی سویسرا و ئەندامی کۆنسەی فیدراڵ ئیگنازیۆ کاسیس دەکەم پێویستە ڕۆژئاوا بپارێزێت و پشتیوانی ئەم مۆدێلە بێت.
دیموکراسی پڕۆژەیەکی درێژخایەنە و بە تێڕوانینی من پێویستە سویسرا پشتیوانی و هاوکاری قۆناغی ڕاگوزەری سووریا بکات".
دەربارەی ئەوەی پێویستە لە ئاستی نێونەتەوەییدا چی هەنگاوێک بنرێت بۆ پاراستنی ڕۆژئاوا پانچارد گوتی: "لە ئاستی سیاسییدا هەندێک شت هەیە پێویستە ئەنجام بدرێت. بە تێڕوانینی من فشاری سەرەکی کە سویسرا و یەکێتی ئەوروپا ئەنجامی بدەن ڕاوەستاندنی فرۆشتنی چەکە بە تورکیا. سویسرا ڕاستەوخۆ چەک نافرۆشێت بەڵکو ئەو کەرەستانە کە وەک پێویستی شەڕ بەکار دەهێنرێت دەفرۆشێتە تورکیا".
لە کۆتاییدا پانچارد تیشکی خستەسەر جێبەجێ کردن و پشتگیرییە ئابووریییەکان و جەختی کردەوە لەوەی دەبێت سویسرا هەنگاوبنێت لە بەرانبەر ئۆلیگارشی و بازرگانانی تورکیا بۆ چی پەیوەندی بە باڵوێز و کونسوڵخانەکانەوە ناکەن، گەر ڕەمزیش بێت هەنگاوی سەرەتایی بنێن و گوتی: "وەک چۆن ئەوەی لە دژی هێرشەکانی ڕووسیای دژ بە ئۆکرانییا ڕێوشوێن گیرایەبەر، دەبێت بە هەمان شێوە بڕیار و هەڵوێست وەرگرن. ڕەنگە پێویست بە پشتیوانی ڕاشکاوانە و تەنانەت قەدەغەکاریش هەبێت. هەروەها دەبێت داوا لە کۆمەڵگەی سویسرا بکەین پشتگیری لە کۆمەڵگەی کوردی بکەن و لەو ڕووەوە هەنگاوبنێنن."