بە دیمەن

ئیڤانا هۆفمان لەسەر گۆڕەکەی یاد کرایەوە

شەڕڤانی ئەنتەرناسیۆنالیستی ئیڤانا هۆفمان لە سەر گۆڕەکەیی بە مەراسیمێک یاد کرایەوە.

ئیڤانا هۆفمان

شەڕڤانی ئەنتەرناسیۆنالیستی ئیڤانا هۆفمان، کە ٧ی ئاداری ٢٠١٥ لە بەرخۆدانی دژ بە چەتەکانی داعشدا لە تل تەمر شەهید ببوو. بە بەشداری سەدان ئەندامی پارتی کۆمۆنیستی ئەڵمان، مەلەکەپە، دەستپێشخەری هاوڕێیانی ئیڤانا، AGÎF, ATÎK, DDKTM، KGO لەسەر گۆڕەکەی یاد کرایەوە.

یادکرنەوەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان دەستیپێکرد و دواتر لەسەرناوی مەلەکەپە و KGO قسەکرا. لە قسەکاندا ڕاگەیاندرا هۆفمان لە ئەفریقاوە تا ئەورووپا بووە پردی یەکگرتووی و پاڵپشتی و گوترا: "بە هەر هەنگاوێکمان کە لەسەر ڕێچکەی شەهیدانمان هەڵیدەگرین، بەرەوە تێکۆشانی شۆرش و ئازادی بەرەوپێش دەچین."

دواتر لە گۆڕستانەوە تا بینای AGÎF ڕێپێوانێک ئەنجامدرا و لە ڕێپێوانەکەدا درووشمی "لە دیوسبۆرگ هەتا ڕۆژئاوا ئیڤانا لە تێکۆشانماندا زیندوو دەبێت" و "شەهید نامرن" بەرزکرانەوە.

لە کۆتاییدا لەسەر ناوی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی دیوسبۆرگ قسەکرا و بەڵێنی بەردەوام بوون لەسەر ڕیچکەی ئامانجی شەهیدانی ئازادی درا.