ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە، موراد قەرەیلان ڕایگەیاند هەوڵەکانی ڕێبەر ئاپۆ و ئەو چوارچێوەی چارەسەرەی کە دەستنیشانی کردووە، گرنگییەکی مەزنی هەیە، گوتی کە هەرێمەکە سەرلەنوێ دیزاین دەکرێتەوە و بژاردەیەکی مەزن پێشکەش بە هەمووان دەکات، ئەمە بۆ گەلانی تورکیا و گەلانی هەرێمەکە چارەسەرێکی ڕاستە و بە قازانجی گەلان دەشکێتەوە. قەرەیلان دووپاتی کردەوە، تا ئێستە لە ئاستی دەوڵەت و دەسەڵاتدا ئاماژەی پرۆسەی نوێ بەدی ناکرێت، بەپێچەوانەوە ڕۆژانە باس لە هەڕەشە و ڕووخاندن و توندوتیژی دەکرێت، گوتی: "لەوە تێدەگەین کە بەرپرسانی دەوڵەت لە ئیمراڵی چەند دیدارێکیان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامداوە، بەڵام هێشتا دەسەڵات بە فەرمی خاوەنداری لەمە نەکردووە. پێویستە بزانرێت لەم قۆناغە مێژووییە گرنگەدا، هەوڵەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەربارەی هەڵوێستی خوشک و برایەتی تورک_کورد ئاسایی نین، بەڵکو مێژوویین. ئەمە بۆ بەرژەوەندی و ئایندە تەواوی کۆمەڵگەی تورکیا گرنگییەکی مەزنی هەیە. پێویستە ئەم هەوڵە گرنگانە بەدرووستی وەربگیرێن. لەبری ئەوەی وەڵامێکی ئەرێنی بدەنەوە، جووڵە و قسەگەلێک دەکەن کە دەبنە مایەی نیگەرانیی قووڵ".
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەک موراد قەرەیلان، بەم جۆرە وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ـی دایەوە.
لە مانگی کانوونی دووەمداین. ئەم مانگە لەڕووی تێکۆشانەوە، مانگی شەهیدانە. بەبۆنەی ئەم مانگەوە دەتانەوێت چ بڵێن؟
سەرەتا لە کەسێتی هاوڕێ ساکینە جانسز و لەیلا سورخوێن و ڕووبار دیجلەدا هەموو شەهیدانی مانگی کانوونی دووەم بیردەهێنمەوە. هەڵبەت وەک مانگەکانی تر، لە مانگی کانوونی دووەمیشدا شەهیدی گرنگ و هێژامان هەن. لە پرۆسەی بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەرییدا لە ٤ ی کانوونی دووەم هاوڕێیانمان سێڤێ دەمیر و فاتمە ئویار و پاکیزە نایەر و ئیسلام ئاتاک بەشێوەیەکی دڕندانە شەهیدکران. لە ٦ ی کانوونی دووەم، لە ئەنجامی هێرشێکی دڕندانە هاوڕێیانمان خەلیل (نیهاد ئایاز) و موراد (ئەحمەد کلیچ) لەگەڵ فەرماندەی هێژا و هاوڕێی پێشەنگمان ڕووبار دیجلە (حوسەین پۆیراز) لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهیدبوون. هەروەها شەهیدبوونی هەرە گرنگ لەم مانگەدا، لە ٩ ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس ڕوویدا، لە دامەزرێنەرانی پارتەکەمان و پێشەنگی تەڤگەری ژنانی ئازاد، هاوڕێ ساکینە جانسز و هەڤاڵانمان فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز لە پاریس لە هێرشێکی تیرۆریستانەی میت بە خیانەت و دڕندانە، شەهیدکران. هێرشێکی وەها دڕندانە لەمیانی پرۆسەی چارەسەردا ڕوویدا. پاش چەند ساڵ ئەندامی بەڕێوەبەری کەجەکە ئەڤین گۆیی هاوڕێیانی عەبدولڕەحمان کزل و میر پەروەر شەهیدکران. ئەوە جێی سەرنجە ئەم هێرشە لە پاریس ڕوویدا، ئەگەر دەوڵەتی فەرەنسا ئەم کۆمەڵکوژییانە ڕوون نەکاتەوە، بە ئاشکرا دەبێتە هاوبەشی ئەم کۆمەڵکوژییانە.
لە ساڵی ٢٠٢٣ لە گابار و بەستا شەهیدمان هەبوو. لە ٩ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ هاوڕێیانم ئەبریم و هۆگر و شەڕڤان و ڕێناس بە بەرخۆدانێکی قارەمانانە شەهیدبوون. لە ٢٣ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتەکەمان و ئەندامی کۆنسەی فەرماندەیی هەپەگە، هاوڕێ لەیلا سورخوێن (هامیەت یاڵچین کایا) و ڕۆژبین دێرسیم (ڕایفعە کوتلاک) و ٤ هاوڕێی دیکەی ژن پاش ٣ ڕۆژ بەرخۆدان لە بەستا شەهیدبوون. هەروەها لە ١٤ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ هاوڕێ سەبری باگۆک شەهیدبوو، هەر لە پرۆسەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی ساڵی ڕابردوو، لە ١٢ ی کانوونی دووەم هاوڕێیانمان سەرخۆبوون سەرحەد و ڕزگار چاڤڕەش شەهیدبوون. هەڵبەت بێجگە لەمانەش، لەم مانگەدا چەندین شەهیدی گرنگ هەن.
هەموو شەهیدانی مانگی کانوونی دووەم بە ڕێز و سوپاسەوە بیردەهێنمەوە و بەڵێن دەدەین لە ڕێپێوانی ڕێبەر ئازاد و کوردستانی ئازاددا یادەوەرییان زیندوو ڕابگرین.
پاش سەردانەکەی عومەر ئۆجالان، شاندی دەم پارتیش دیداریان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدا. ئێستە لە ڕۆژەڤی سیاسییدا، گفتوگۆی جیاواز لەم بارەیەوە دەکرێت. هەرچەند دەگوترێت، پرۆسەی نوێ دەستی پێ کردووە، بەڵام هەندێکیش لە ئاستی گفتوگۆکان دەڕوانن و پێیان وایە هیچ گۆڕانکارییەک نییە. لەم بارەیەوە چ دەڵێن؟
بەڵێ، پاش ماوەیەکی درێژ لە گۆشەگیری، پاش سەردانەکەی عومەر ئۆجالان، شاندی دەم پارتی سەردانی ڕێبەرمانیان کرد. ئەمە لەڕووی ئاگاداربوونمان لە تەندروستی ڕێبەرێتی و وەرگرتنی سڵاو و بڵاوکردنەوەی پەیامەکانی سەبارەت بە پرۆسەکە لە ڕاگەیاندندا، بۆ پارتەکەمان و گەلەکەمان جێی خۆشحاڵی بوو. ئەمە ڕەوشێکی زۆر گرنگە بۆ ئێمە. بە تایبەتی دیداری بەڕێز سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ زۆر گرنگە، بەو پێیەی پێشتر لە ڕابردوودا چەندین جار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ کۆبوونەتەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر. هەروەها بە وردی چاودێری ئەم پرۆسەیە دەکەین.
ڕێبەر ئاپۆ لە ماوەی ٣٢ ساڵی ڕابردوودا بەردەوام هەوڵی داوە چارەسەری سیاسی-دیموکراتیک بۆ پرسی کورد بدۆزێتەوە، هەوڵیداوە هەموو دەرفەتەکان بۆ ئەم مەبەستە بەکاربهێنێت. تا ئێستا ئەم ئامانجە هەوڵی زۆری داوە. ڕێبەر ئاپۆ، لە دوایین جاردا لەسەر بانگەوازی سەرۆکی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی، جارێکی دیکە دەیەوێت هەنگاو بنێت بۆ چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد. ئێمە دەبینین کە رێبەرمان هەوڵێکی گرنگ لەم ڕووەوە دەدات.
ئێستا دەم پارتی زنجیرە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ چەند پارتێک ئەنجام دەدات. ئەمە کارێکی زۆر بەنرخ و گرنگە. ئێمە وەک تەڤگەرەکەمان بە فەرمی ڕامانگەیاندووە کە پشتیوانی ئەو پرۆسەیە دەکەین کە ڕێبەر ئاپۆ پێشی دەخات. تەڤگەرەکەمان و پارتەکەمان بۆ هەمیشە گرێدراوی ڕێبەر ئاپۆیە و باوەڕێکی پتەوی هەیە. لەم ڕووەوە هیچ کێشەیەک نییە.
دەسەڵات هەمان هەستیاری نیشان نادات...
کاتێک مرۆڤ لە گرنگی پرسەکە و تایبەتمەندییە مێژوویی و کۆمەڵایەتییەکانی دەڕوانێت، دەردەکەوێت کە ناکرێت بە نزیکایەتی یەکلایەنە چارەسەر بکرێت. لەم بارەیەوە، تا ئێستە لەلایەن دەوڵەت و دەسەڵاتەوە ئاماژەیەک نییە بۆ پرۆسەی نوێ. بەپێچەوانەوە ڕۆژانە هەڕەشەی لەناوبردن و توندوتیژیمان لێ دەکەن. ئەمە ناکۆکییە. ئێمە لەم پێشهاتانە تێدەگەین کە بەرپرسانی دەوڵەت هەندێک دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی ئەنجام دەدەن، بەڵام دەوڵەت هێشتا خاوەندارییەکی ڕوونی لێ نەکردووە. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هەوڵەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ خوشک و برایەتی تورک-کورد لەم پڕۆسە مێژووییەدا هەوڵی ئاسایی نین، بەڵکو هەوڵی مێژوویین. ئەمە بۆ ئایندە و بەرژەوەندیی هەموو کۆمەڵگەی تورکیا گرنگە. نابێت ئەم هەوڵە گرنگانە بێ وەڵام بمێننەوە. تا ئێستا هیچ وەڵامێکی فەرمی نەدراوەتەوە. لەبری ئەوەی وەڵامێکی ئەرێنی بدەنەوە، جووڵە و قسەگەلێک دەکەن کە دەبنە مایەی نیگەرانیی و مەترسیی قووڵ.
لەم بابەتەدا، ئەو زمانەی ڕاگەیاندن بەکاری دەهێنێت کاریگەرە. لەم ڕووەوە، چۆن دەڕواننە زمان و ئسلوبی دەسەڵات و ڕاگەیاندنی سەر بە دەسەڵات؟
لە ڕاگەیاندنی ئازاددا، هەندێک نووسەر ئسلوبی ڕاگەیاندنی تورک بە "زمانی ژەهراوی" پێناسە دەکەن. زمانی ئەم ڕاگەیاندنانە، بەتایبەت ئەوانەی سەر بە ئاکەپە، نەوەک هەر ژەهراوی، بەڵکو ئاژاوەسازە. هەڵوێست و مەیلێکی وەهایە، کە هەوڵەکان بۆ چارەسەر بێمانا دەکات و لەناوی دەبات و لەبری چارەسەر بەدوای شەڕدا دەگەڕێت. وەک زۆر جار وتراوە ئەم زمانە زمانی توندوتیژیی و دوژمنایەتیییە، خوشک و برایەتی لەگەڵ کورد و ئاشتی ناوخۆیی بەهێز ناکات. زاراوەی وەک "سەرکردەی تیرۆریست، بکوژی منداڵ" کە تا ئێستاش بۆ وەسفکردنی ڕێبەرمان بەکاریدەهێنن، تەنها زمانی ئاژاوەگێڕی نین؛ لە ڕاستییدا بێڕێزییە بەرامبەر ئیرادەی گەلەکەمان. پێناسەی وەها دژی مرۆڤێک کە گەلی کورد وەک ڕێبەری خۆی قبوڵی دەکات و باوەڕی پێیەتی، بێڕێزیی و سوکایەتیکردنە بە ئیرادەی گەلی کورد. مادام ڕێبەر ئاپۆ کەسێکی ئاسایی نییە، بەڵکو ڕێبەرێکە کە نوێنەرایەتی گەلێکی دێرین دەکات، بۆیە هەر نزیکایەتییەک بەرامبەر ڕێبەر ئاپۆ، نزیکایەتییە بەرامبەر تەواوی گەلەکەمان. بۆیە هەڵوێستی دوورخستنەوەی ڕێبەرێتی و تەڤگەر و گەلی کورد لە یەکتر، سیاسەتی شەڕی تایبەتە، زمانی شەڕی تایبەتە.
هەمووان دەزانن ئەمە ڕاست نییە و زۆرینەی کورد لەپشتی ڕێبەر ئاپۆن. چونکە ڕاستی دەزانن، بۆیە ڕوو لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەن. لەلایەک ئەم تێکۆشانەی دەکرێت، ئەو بەرخۆدانەی پێش دەخرێت، ئەو پێشهاتانەی لەگەڵ جەنگی جیهانیی سێیەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەرکەوتن، ئەوانی ناچارکرد لە دەرگای ڕێبەر ئاپۆ بدەن. گوتیان ناچارن کە بچنە بەر پێی ڕێبەر ئاپۆ، کەچی لەولاوە هێشتا زمانی ڕق و سوکایەتی بەکاردەهێنن. ڕاگەیاندنی ئۆپۆزیسیۆنیش ڕۆڵی هەیە و لەم ڕووەوە هەڵوێستی جیاواز نیشان دەدات.
بەردەوام دەڵێن تەڤگەری ئازادیی کوردستان بە قۆناغێکی سەختدا تێدەپەڕێت، بۆیە ناچارە چەک دابنێت. ئەم قسانە تا چەندێک ڕاستن؟
ئەگەر وەک ئەوان دەڵێن تەڤگەری ئازادیی کوردستان بە قۆناغێکی سەختدا تێدەپەڕێت، یان وەک خۆیان دەڵێن تەڤگەرەکەمان بێکاریگەر کراوە، ئەوا پێویستیان بە شتێکی لەم جۆرە نەدەبوو. لە ڕەوشێکی وەهادا نەدەچوونە بەر دەرگای ڕێبەر ئاپۆ. ئاشکرایە کە تێکۆشانی ئێمە خاوەن هێز و ئیرادەیە و ئەکتەرێکی سەرەکییە لەو پرسەدا کە داهاتووی تورکیا دیاری دەکات. گوایە مەبەست لەمە ڕێکخۆشکردنە بۆ چەند پێشکەوتنێک، بەڵام ئسلوب و زمان و نزیکایەتییەکەیان پێچەوانەی ئەمەیە. هیچ پرۆسەیەک بەم زمان و نزیکایەتییە پێش ناکەوێت. بۆیە دەبێت ئەم ئسلوبە بگۆڕدرێت. ئەگەر لەم ڕووەوە، هەڵوێست و نزیکایەتییەکەیان بەرامبەر گەلی کورد جدی بێت و خواستی خوشک و برایەتی و ئاشتی ناوخۆییان هەبێت، هەر بە قسە نابێت، لانی کەم با سەرەتا زمانی شەڕی خۆیان و هەڵوێستی خۆیان بگۆڕن. لەکوێی دنیا بینراوە، ئاشتی بە شەڕ و هەڕەشە بێتەدی؟
ئەگەر لە ڕەوشی ئەمڕۆ بڕوانین، پێشبینی چ گۆڕانکارییەک دەکرێت؟
پێش هەموو شتێک، پێویستە بەرپرسانی تورک ئەمە بزانن: گەلی کورد کێشەی متمانەی لەگەڵ دەوڵەتی تورک هەیە. سەرەتا ڕێوشوێنی دروستکردنی متمانە پێویستە. دەوڵەت دەبێ سەرەتا بە هەڵوێست و زمانی خۆی متمانە پەیدا بکات و دواتر هەنگاوی پراکتیکی بنێت. تا ئێستا گۆشەگیریی ڕێبەر ئاپۆ هەڵنەگیراوە، هێرش لە گۆڕەپانی سەربازی بەردەوامە، هێرشی ئاسمانی ڕۆژانە بەردەوامە، فشار و گرتن لە دژی گەلەکەمان بەردەوامە. بەگوێرەی دوایین زانیارییەکانی ڕاگەیاندنەکان، ٦٥ کەس دەستبەسەر کراون و سیاسەتی فشاری فاشیستی بەردەوامە. لە ڕۆژئاوا ڕەوشی شەڕ هەیە و پێداگرن لەسەر هەڵوێستی شەڕ، بە واتایەکی تر بچوکترین گۆڕانکاری لە سیاسەتی توندوتیژی و لەناوبردن نییە. بۆ نموونە؛ جێگری سەرۆکی گشتی مەهەپە چەندین جار پرسی ئازادکردنی زیندانیانی نەخۆش و بەساڵاچووی وروژاندووە. ئەمە شتێکە کە دەکرێت لە هەر وڵاتێک و بە شێوەیەکی ئاسایی ڕووبدات، بەڵام دەنگێک لە بەرەی ئاکەپەوە هیچ هەڵوێستێک نییە، گوێیان لێی داخستووە. ئایا نیاز و نزیکایەتی چارەسەر، بەم جۆرەیە؟ ڕوونە کە هیچ شتێکی لەو جۆرە لە بەرەی ئاکەپەوە نییە.
واتە ئیرادەی چارەسەر لای مەهەپە لە هی ئاکەپە بەهێزترە؟
لە ئێستەوە، لە چەپەوە بۆ ڕاست، زۆربەی سیاسەتی تورکیا، چارەسەری پرسی کورد لەو چارەسەرەدا دەبینن کە ڕێبەر ئاپۆ دەستنیشانی کردووە. بەگوێرەی چاودێرییەکانی ئێمە، سەرەڕای نزیکایەتیی نابوێرانە و هەڵوێستی لاواز، لێدوانی پشتیوانی بۆ پرۆسەکە سەری هەڵداوە. بەڵام لەبەرامبەر ئەمەدا، ئەو لایەنەی بە ئاشکرا هەڵوێست نیشان نادات و دەست لە زمانی شەڕ و توندوتیژی هەڵناگرێت و بەردەوامە لە شەڕخوازی، تەیب ئەردۆغان و ئاکەپەن. ڕەوشی ئێستە وا دێتە بەرچاو. ئێستەش لەبری ڕاستی، پەنا بۆ تاکتیک و زمانی شەڕی تایبەت دەبات. بۆ ڕەوشی چارەسەر دەبێت ڕاستییەکان ببینن. دەست لە زمان و هەڵوێست و پراکتیکی پێشوویان هەڵبگرن.
مەبەستتان چییە؟
مەبەستم تێگەیاندنی کۆمەڵگەیە، لەم کاتەدا، نەوەک هەر لەنێو کۆمەڵگەی تورکیا، بەڵکو لە ئاستی نێونەتەوەییشدا، زمانی چەواشەکاری بەکاردێت. بە قسەی ناڕاست، هەوڵی پێچەوانەکردنەوەی پرۆسەکە دەدرێت. بۆ نمونە دەڵێن؛ "ئیتر پرسی کورد لەناو تورکیادا نەماوە، بەڵکو دەبێت پرسی کورد لە دەرەوە کە ئامانجی دابەشکردنی تورکیایە چارەسەر بکرێت". ئەم زمانە هەوڵدانە بۆ ئافراندنی تێگەیشتنێک کە بەپێی سیاسەتەکانیان. دەڵێن؛ "پرسی کورد هەبوو، بەڵام ئێمە چارەسەرمان کرد". چۆن چارەسەرتان کرد؟ لە ئێستادا نزیکەی ١٠ هەزار سیاسەتمەدار لە زینداندان. ڕۆژانە بۆردومان هەیە، فڕۆکە جەنگییەکان ڕۆژانە هێرش دەکەن و هەموو ڕۆژێک شەڕ ڕوودەدات. ئەمە چ جۆرە چارەسەرێکە؟ ئایا دەکرێت پرسێکی کۆمەڵایەتی بە قڕکردن و توندوتیژی و کوشتن چارەسەر بکرێت؟ ئەمە چارەسەر نییە، خۆ ئاشکرایە.
لە لایەکی تریشەوە دەڵێن تەڤگەرەکەمان لاواز بووە و هێزی سەربازیمان خەریکە تەواو دەبێت. تەنانەت تەیب ئەردۆغان و وەزیری دەرەوەی تورک داەیانگوت؛ "ڕێکخستن کاتی زۆری نەماوە، بەم زووانە کۆتایی دێت و نامێنێت" بەڵام ڕاستییەکان بەو شێوەیە نییە و تەواو پێچەوانەکەیەتی. ئێمە لە باشترین و سەرکەوتووترین قۆناغی مێژووی تێکۆشانمانداین.
لە سەرەتای قسەکانم شەهیدبوونەکانی گابار و بەستام بیر هێنایەوە. شەڕی بەستا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو، لەوێ ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیمان شەهید بوو، هاوکات لەگەڵ ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیمان، ئەندامانی کۆنسەی فەرماندەییمان تا ئێستاش لە ناوچەکانی سنووری تورکیان، و هێزەکانی گەریلامان لە سەرانسەر سنوور جێگیربوون. لەم بارەیەوە، ناتوانن بڵێن کۆتاییمان بە تەڤگەرەکە هێناوە. هەروەها ساڵانە چەندین چالاکی و پێکدادان ڕوودەدەن. بۆیە لە باکوری کوردستان، واتە لەناو سنوورەکانی تورکیادا شەڕ هەیە. ساڵانە ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجام دەدرێن و ژمارەی سەربازەکانیان لە دە هەزار سەرباز تێدەپەڕێت.
بابەتی هەرە سەیر ئەوەیە، ئەمە چوار ساڵە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، واتە لەسەر خاکی باشووری کوردستان، بە پشتیوانی ناتۆ و پەدەکە و دەوڵەتی عێراق، پرۆژەی داگیرکاری هەیە. ئامانجی ئەم پرۆژەیە ئەوە بوو، لەماوەی ٢ بۆ ٣ مانگدا، کۆتایی بە ئێمە بهێنن و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا نەهێڵن. بەڵام ئەوە چوار ساڵە نەیانتوانیوە بگەنە زاپ. بە هەموو هێزی خۆیان و بە بەکارهێنانی تەکنیک و چەکی قەدەغەکراو و چەتەکانی سوریا و هێزەکانی پەدەکە و دەوڵەتی عێراق، ویستیان لە زاپ و مەتینا ئەنجامێک بەرامبەر گەریلا بەدەست بهێنن. بەڵام کامە ئەنجام، چیان بەدەست هێنا؟
مانگی تشرینی دووەم، یاشار گولەر ڕایگەیاند قوفڵەکەیان داخستووە...
ئەمە شێواندنی ڕاستییەکانە. ڕەنگە ئەم کەسانە ئەو جۆرە ڕاپۆرتانە پێشکەش بە سەرووی خۆیان بکەن و دواتر بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە لێدوان بۆ کۆمەڵگا بدەن. بەڵام ئەمانە ڕاست نین و هەموویان درۆن. پێویستە لەو کەسانە بپرسن کە دەڵێن قفڵەکە داخراوە، چۆن ئەمەیان کردووە؟ ئەوان دەیانویست بە پشتیوانی پەدەکە و دەوڵەتی عێراق لەنێوان ئامێدی و دێرەلووک لە گردی بەهار ڕێگەیەک بکەنەوە، بەڵام نەیانتوانی. بە بەرخۆدانی بێوێنەی گەریلا و سەرەرای هەموو هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکان، نەیانتوانی ئەنجامی دڵخوازی خۆیان بەدەست بهێنن.
* هەموو ڕۆژێک باسی ئەمە دەکەن، لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەوە هەندێک دیمەن بڵاو دەکەنەوە...
دەبێت هەموو کۆمەڵگە و گەلی کورد ئەمە بزانن؛ وێڕای بەکارهێنانی هەموو دەرفەتەکانی وا بۆ ماوەی چوار ساڵە سوپای دەوڵەتی تورک هێشتا نەیتوانییوە بکەوێتە ناو زاپ و کۆنترۆڵی بکات. هیچ هێزێکی گرێدراوی دەوڵەتی تورکیش هیشتا نەهاتووەتە سەر ئاوی زاپ. ئەشکەوتی پەڕلەمان کە کامپە سەرەکییەکانمانی لێیە و گردی جودییش هێشتا لەژێر کۆنترۆڵی گەریلاکاندایە. ڕاستە؛ لە ڕۆژئاوای زاپ هەندێک گردی بەرز لە دەستی دەوڵەتی تورکدایە بەڵام گەلێکی دیکەش لەژێر کۆنترۆڵی ئێمەدایە و هێزەکانمان لەو هەرێمەیە. سوپای تورک ئەمە چوار ساڵە نەیتوانییوە هێزەکانمان لەو دەڤەرە تێکبشكێنێت و بێتە دۆڵەکە. لە دۆخی ئێستادا دەوڵەتی تورک لە سەرانسەری ئاوی زاپ توانیوێتی لە دوو جێگە تەماس دروست بکات. یەکێکیان لەسەر هێڵی باکوورە ئەویش دەکەوێتە باشووری چەلێ؛ ئەوی دیکە خاڵێکە لە کەناری بەنداو لە پشتی دێرەلۆکەوە کە ئەویش لە سایەیی پشتیوانی پەدەکەوە پێکهات. بەڵام لە هێڵی ناوەندی هیچ تەماس و کۆنترۆڵێکی ئەوان بوونی نییە. هیچ کەسێک ناتوانێت خۆی بگەیەنێت بەوێ. ئەو دەڤەرە لەژێر کۆنترۆڵی گەریلادایە. مادام ئەوان پرپاگەندەی شتانێکی پێچەوانەی ئەمە دەکەن؛ ئەو کاتە کەسایەتییەکانی شەڕی تایبەت کە ئێوە رۆژنامەوانان لەهەر جێگەیەک دەیبینن، بیهێننە ئاوی زاپ. ناتوانن بیهێنن. لەبەرئەوەی ئەو جێگەیە لەژێر کۆنترۆڵی سوپای تورکیادا نییە. لە دیوی باشوور بە هاوکاری پەدەکە، گوایە ویستییان لەسەر ڕێگە کلیل تەواو بکەن؛ نەیانتوانی ئەوەش بکەن، لە لێدوانەکانی خۆیاندا گوتیان 'کلیلەکە داخرا' ئەمەش ڕاست نییە. ئەمە هەوڵی فریودانی کۆمەڵگەیە.
لە ئێستادا هێزەکانی گەریلا لە مەتینا، زاپ، ئاڤاشین و خواکوڕک لەبەرخۆداندان و لەو هەرێمانەدا شەڕ بەردەوامە. گوایە سوپای دووەمی ناتۆیە؛ تەکنیکی هەرە پێشکەوتوو بەکاردەهێنن، بەڵام ئەمە ماوەی چوار ساڵە نەیانتوانیوە گەریلاکانی پەکەکە لەوێ تێکبشکێنن. پەیوەست بەمەوە چۆن دەتوانن بڵێن پەکەکە لە بواری سەربازییەوە لاواز بووە؟ ئەمە ڕاستییەکەیە: گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە بڕیارداری، فیداکارییەکی مەزن، بە تاکتیک و پێرفۆرمانسی سەربازی خاوەن سەرکەوتنی مەزنی خۆیەوە ئەمە چوار ساڵە ڕێگەی لە دووەم گەورەترین سوپانی ناو ناتۆ گرتووە. پەیوەست بەم مەسەلەوە گوتنی، 'پەکەکە لاواز بووە' نا ڕاستە. ئەنجامەکانی شەڕی ئێستا ئاشکرایە و لە بەرچاوە.
پەیوەست بەم بابەتەوە هەموو کات فاکتەری تەکنیکی شەر لە ڕۆژەڤدایە. بەڵام لەبەرانبەر ئەم تەکنیکە، دەبینین گەریلا چ وەڵامێکی سەرکەوتووانەی داوەتەوە. ئەم دۆخە لە ئامارەکانیشدا ڕوونبووەتەوە. بە کورتییەکەی گەریلا لەبەرانبەر ئەم شەڕەدا زیانی کەمی بەرەکەوێت و لە لایەکی دیکەوە ئێستا خۆی تەکینک بەکاردەهێنێت. ئێوە دەتوانن ئەم بابەتە چۆن هەڵسەنگێنن؟
بەڵێ؛ بەرپرسانی دەوڵەتی تورک دوای ئەوەی فڕۆکەی بێفڕکەوانی چاودێری و هێرشبەریان بەدەستهێنا پڕوپاگەندەی ئەوەیان دەکرد ئیدی بەم چەکانە کۆتایی بە گەریلا دێنن. هەتا وەزیری ناوخۆ کە مرۆ پێویست ناکات ناوی بهێنێن لە ساڵی ٢٠١٦دا گوتبووی، "لە ساڵێ ٢٠١٧دا ئیدی کەس ناوی پەکەکە ناهێنێت." بەم شێوەیە کاتییان نیشاندا و بە جەختکردنەوە قسەیان کرد. ئێستا چی هەیە؟ شەڕ بەردەوام بوو و تا ڕۆژی ئەمڕۆش درێژەی هەیە. لە ئێستادا پەکەکە لە دژی ئەو چەکانە کە ئەوەندە جێگەی شانازییانە چارەسەری دۆزیوەتەوە. لە دژی ئەوە گەیشتووەتە ئاستێک کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی بەدەست بهێنێت. تا ئێستا چەندین فڕۆکەی ئاکسنگور، ئاکنجی، بەیراقدار تی بی-٢ و ئانکایی خستووەتەوە خوارەوە. بۆچی وەزیری بەرگری باسی یەک لەمانە ناکات؟ بۆ ڕای گشتی بڵێن، "ئەوەندە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چاودێری و هێرشبەرمان خراونەتەخوارەوە!" گەر بوێرییان هەبێت ئەم حەقیقەتە دەدەنە ڕای گشتی، بۆ مەگەر ئەمانە درۆن؟ دیمەن هەیە. شاردەنەوەیان ڕاستییەکان ناگۆڕێت.
هێزێکی بە ئەزموونی سەرکەوتووی پەکەکە هەیە کە هەمووی لە گۆڕەپانەکانی شەڕەوە بەدەستی خستووە، لەمڕۆدا خاوەنی تەکنەلۆژیایەکە کە دەتوانێت تەکنیکەکانی دەوڵەتی تورک تێکبشكێنێت و لەم بابەتەدا پێشکەوێت. لە ئێستادا خاوەنی ئەو هێزەین لە لایەنی تەکنەلۆژییەوە گورز بدەین لە هەموو دەرفەتەکانی دەوڵەتی تورک لە تەواوی باکووری کوردستان و هەتا هەندێک بەشی ئەنادۆڵی ناوەڕاست و دەریای ناوەڕاستیشی لەگەڵدابێت. گەر تا ئێستا ئەمەمان نەکردووە هۆکاری خۆی هەیە، بەڵام گەر پێویست بکات ئەوا ئەوە دەکەین. خاوەنی ئەو ئاستە تەکنەلۆژییەین کە گورزە لە چەندین ناوەندی گرنگ و کاریگەری ئابووری و سەربازی بدەین. ئەو دەرفەتە تەکنیکییەمان لە دەستدایە. جا بۆیە نابێت بە هیچ شێوەیەک باسی دۆخێکی لاوازبوون بکرێت. بەگوێرەی داتاکانی ئێستا قسەدەکەین. پڕوپاگەندەی زیادە ناکەین. بە گوێرەی داتاکان بە ڕوونی باسی ئەمان دەکەین. گەر وەک ئەوەی پڕوپاگەندەی دەکرێت هێزەکانمان لاواز بووە، ئەوا هەرخۆی تا ئێستا ئیمکانی مانەوەمان نەمابوو.
ویستیان لە ماوەی سێ مانگەدا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا کۆتاییمان پێ بهێنن. بۆ ئەمەش بۆ ئەوەی پشتیوانی و هاوکاری لە ناتۆ، پەدەکە و عێراقەوە بەدەستبهێنن، هەوڵدانی بەفراوانیان دەستپێکرد. وێڕای ئەوەی هەموو فایلاتی دیبلۆماسی و هەوڵدانی سەربازی دژواریان پێکهێنا، بەڵام ئەوەتا دەرنجامەکان دیارە!. ئاشکرایە هەموو دەرفەتەکانی ئابووری، دیبلۆماسی... وە پێگەی جیۆستراتیژی تورکیاشی لەگەڵدا بێت، هەموویان بەکارهێنا، بەڵام دیسانەوە سەرنەکووتن. هیچ دۆخێکی سەرکەوتنیان لە ئارادا نییە، بەڵام نزیکایەتیک گیراوەتە بەر و نیشانی ڕای گشتی دەدرێت وەک بڵێی ڕێکخستن لە بەرانبەرایاندا شکستی هێناوە و لەبەرئەوە ناچارە ملکەچ بێت. ئەم نزیکایەتییە مەترسییە و ڕێگە بۆ دەرنجام گەلێکی زۆر قورس دەکاتەوە. تەیب ئەردۆغان دەڵێت. 'یان چەکەکانتان دانێن، یان لەگەڵ چەکەکانتاندا دەنێژرێن.' باشە ئەو کاتە ئەم پرسیارە ناکرێت 'ئەگەر هێزی ئەوەتان هەیە کە لەگەڵ چەکانیاندا بیان نێژن، خێرە تا ئێستا نەتان کردووە'. پێش هەموو کەسێک ئەردۆغان پێویستە زۆر باوەڕنەکات بەو ڕاپۆرتە فشەڵانە کە ڕادەگەینرێن و دەبێت بزانێت، ئێمە کۆمەڵێک مرۆڤی بە شەرەف و شکۆیین کە بۆ ئەو دۆزەی باوەڕمان پێیەتی، دەتوانین بە بێ دوودڵێ هەموو فیداکارییەک بکەین. ئێمە وەک ئاپۆییەکان هیچ کاتێک لە بەرانبەر هیچ هەڕەشەیەکدا ملکەچ نەبووین و ناشبین. بەڵام گەر هەوڵدانە بەهادارە مێژوویەکانی ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی دروست پێشوازی لێ بکرێت، ئێمەش ئامادەین بە گوێرەی ڕوحی پرۆسەکە بجوڵێینەوە.
سەیرکەن، چاو دەبڕێتە چاوی هەمووان دەڵێت، 'وەک چۆن ئەوەی لە خەندەقەکاندا ئێوەمان ناشت، ئێساش ئاوا دەتان نێژین.' لێرەدا بەشێوەیەکی ڕوون هەڵوێستی لە ئامێزگرتنی دڕندایەتی جزیرە و گەورەترین ستەمی مێژوو هەیە. لە جزیرە چی ڕوویدا؟ هیچ کەسێک لە خەندەق یان لە جێگەیەکی دیکەدا نەنێژرا. لەو ژێر زەمینانەدا بەنزینیان ڕژاند بەسەر مرۆڤی برینداردا و بە زیندووی سوتاندیانن. یەکێک لە دڕندایەتییەکانی سەدەی ٢١ ئەنجامدرا. بەڵێ، لە ئێستادا کۆمەڵکوژی لە غەززەدا دەکرێت، بەڵام نەمان بیست لە هیچ یەک لەوانەدا بەنزین بکرێت بەسەر مرۆڤدا و بە زیندووی بسوتێنرێت. بەڵام ئەمان ئەمەیان کرد. مرۆڤی بێتاوان و بێ بەرپرسیارمی سڤیلمانیان کوشت. تەنها دۆخی ئەوان خاوەنداریکردن لە زمان، ناسنامە و حورمەتی خۆیان بوو. لە ژێر زەمینێکدا بە بێ ئەوەی بڵێن ئەمانە ژن، منداڵن، گەورەن... هەموویان بە زیندوی سووتاند. وە ئێستاش خاوەنداری لەمانە دەکەین. کاتێک دەوڵەت دڕندایەتییەکی لەم شێوەیە دەکات، هەموو جۆرە ئەنجامدانێکی کوشتن و کۆمەڵکوژی دەکات کێشەیەک نییە، بەڵام کاتێک ئێمە وەک گەل لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا بەرخۆدان دەکەین، وەک تیرۆرست حسابمان بۆ دەکەن.
بە کورتییەکەی گەر دڵسۆزی هەبێت، ئەوا کەس بەم شێوە میتۆدەی شەری تایبەت ناگاتە ئەنجامێک. وێڕای ئەوەی بە گوتنی وەک 'کۆتایمان پێهێنان'، 'ئیدی گەیشتووین بە کۆتایی ڕێگەکە و کۆتایی بە هەبوونی ڕێکخستن دێنین'...هتد نەگەیشتوون بە هیچ ئامانجێکی خۆیان. شێوازی شەڕی تایبەتە و دوورە لە ڕاستییەوە. بەم شێوازە هیچ ئەنجامێک بەدەستناهێنن. لەسەر بنەمای ئەم زانیارییە ناڕاستە، هەندێک نوسەری شەڕی تایبەت دەڵێن، 'با بەڕووی تورکیادا هەڵدەکات.' بەڵام پێشکەوتنەکانی هەرێمەکە پێچەوانەی ئەو قسانە دەخاتە بەرچاو. بە هەڵوەشاندەنەوەی ڕژێمی بەعسی ٦١ ساڵە، لە سووریادا پرۆسەیەکی نوێ دەستیپێکرد. لە ڕاستییدا پرۆسە نوێکە تەنها سووریا نەگرتووەتەوە. لە ڕاستییدا لەگەڵ ڕووخانی ڕژێمی بەعس نەک تەنها لە سووریا بەڵکو لەتەواوی هەرێمەکەدا پرۆسەیەکی نوێ پێشکەوت. لە پێش هەموویەوە لە فەلەستین، دواترلە لوبنان و لە کۆتاییشدا لە سووریا، پرۆسەی سەرلەنوێ دیزاینکردنەوەی هەرێمەکە بە شێوەیەکی ڕوون دەرکەوت.
* کورد لەم پرۆسەی سەرلەنوێ دیزاینکردنەوەیەدا ڕۆڵێ دەبێت؟
هەڵبەت دەبێت ئیدی کورد لەم پرۆسەیەدا جێگە بگرێت. هەرخۆی پێشکەوتنی هەرە گرنگ و کاریگەر لەم خاڵەدا هەیە. وەک چۆن ئەوەی لە هەرێمەکەدا گەلانی بنەڕەتی بوونیان هەیە، یەکێک لەو گەلە دیرۆکیانە گەلی کوردە. دیارە گەلی کورد بەو پێشکەوتنانەی لەم ساڵانەی دواییدا بەدەستهێناوە و ئەو ئاستەی کە لە ئاستی نەتەوەیی و نێونەتەوییدا بە دەستیهێناوە، بە دڵنیاییەوە لە سەرلەنوێ دیزانکردنەوەی هەرێمەکەدا دەبێت.
* ئەو شتە بنەڕەتییەی کە دەوڵەتی تورکی ترساندووە ئەمەیە؟
دەوڵەتی تورک زۆر لەمە نیگەرانە. هۆکاری بنەڕەتی ترسەکە ئەمەیە، بەڵام لەم بابەتەدا میحوەرەکەی دیکە دەیەوێت ئەم پرۆسەیە لەسەر ڕێبەر ئاپۆ پەرەپێبدات. ڕێبەرێتی دەیەوێت پرۆسەی چارەسەری لەسەر بنەمای یەکسان و یەکێتی گەلانی کورد و تورک پەرە بە پرۆسەیەکی چارەسەری بدات. ئەمە پرۆسەیەکە کە ترس و نیگەرانییەکانی هەموو بەشەکانی کۆمەڵگەی تورکیا دەڕەوێنێتەوە. بەڵام لە بری ئەوەی وەڵامی بدەنەوە، هەموو شێوازی شەڕ و هەڕەشەکردن بەکاردەهێنن. پێویستە لەمە بکۆڵینەوە.
* لە قسەکانەوە لەوە تێدەگەین کە پەکەکە بژاردەی جیاوازی هەیە...
بێگومان لەم کاتەدا پەکەکە چەندین بژاردەی جیاوازی هەیە. بژاردەی مەزنترمان لە پێشە. لە ڕاستییدا دەوڵەتی تورکیش بەمە دەزانێت، بەڵام لە ڕای گشتی دەشارێتەوە. بۆیە بە پێویستی دەبینن کە گۆشەگیری و تاوانبارکردن کە وا واماوەی چوار ساڵە لە ئیمراڵی بەردەوامە، هەندێک سوکی بکەن. ڕێبەر ئاپۆ هەم لە چارەسەری پرسەکانی تورکیادا و هەمیش لەوانەی هەرێمەکەدا پێگەیەکی سەرەکی هەیە. ئەمە ڕاستییەکە. تورکیا یان دەگاتە ئەم چارەسەر یان ناچار دەبێت ئەو پێشهاتانە قبوڵ بکات کە بەبێ خواستی ئەوان ڕوودەدەن. بۆیە دەبێت دەستبەرداری ئەم هەڵوێستە خۆسەری خۆی بهێنێت و تێبگات لەوەی ناتوانن بە هەڕەشکردن ناتوانن بگەن بەهیچ ئەنجامێک.
* دەربارەی پێشهاتەکانی سووریا پەیوەست بە هەڕەشە و هێرشەکانی تورکیا بە تایبەت لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا چی دەڵێن؟
لە پرسی کورددا ڕۆژئاوا پەنجەرەیەکی جیاوازە. دۆخێکی شۆڕشگێڕانە هەیە کە بووەتە موڵک بۆ ڕای گشتی جیهانی. هەمیشە دەڵێن پەکەکە-پەیەدە-یەپەگە، بەڵام ئەمە زمانی شەڕی تایبەتە. وەک ئەوەی دەڵێن لەوێ کێشەکە پەکەکە نییە. لەوێ دۆخی 'پەکەکە کردن بە کێشە' لە ئارادایە. هەرخۆی پەکەکە چووە ئەوێ، شەڕی کردووە، نزیکەی ٢٠٠٠ شەهیدی داوە، چەندین برینداری هەیە و دواتر لەوێ دەرکەوتووە. لە دۆخی ئێستادا هەندێک بریندار، کەمئەندام و کەسانێک لە وێ هەبن، ئەمە بە مانای ئەوە نییە کە پەکەکە لەوێییە. گومانی تێدانییە کە قسەی بەم شێوە بۆیە ئەکرێت بۆئەوەی دەوڵەتی تورک ئەوێ بکاتە ئامانج. لەوێ کورد، عەرەب، سوریانی و ئەرمەنی هەیە. سوپایەکییان هەیە کە پێکەوە دایانمەزراندووە: ئیدارەی هاوبەشیان هەیە، سیستەمێکی دیموکراتیک هەیە. سیستەمێکی هەیە کە پشت دەبەستێت بە ئازادی ژن و ئیکۆلۆژیا. دەوڵەتی تورکیش ڕقی لەمەیە و دەیەوێت لەناوی بەرێت. هەرخۆی بە ئاشکرا ڕایگەیاندووە کە دەیەوێت کۆتای پێبهێنێت.
* ئایە دەتوانێت لەناوی بەرێت؟
بە دڵنیاییەوە ناتوانێت لە ناوی بەرێت.
* بۆچی؟
سەرەتا ئەوەندەی بینیمان پێشەنگانی باکوری و ڕۆژهەڵاتی سوریا چەندین وانەیان لە ئەزموونەکانی ڕابردوو وەرگرتووە. واتە پڕۆسەی عەفرین، سەرێکانی و تل ئەبیاد دووبارە نابێتەوە و دروستکردنی ئەستەمە. بەڵام چونکە لەم بابەتەدا بە شێوازەکانی شەڕی تایبەت، بە شێوازی شەڕی دەروونی نزیک دەبنەوە لە ڕاستی.
ئەوەندەی ئێمە بەدواداچوونمان کردووە، هێزەکانی شەهبا- تل ڕفعەت بە ئیرادەی خۆیان بڕیاریانداوە لەو ناوچەیە بکشێنەوە. واتە دۆخی تێکچوون و شکست نییە. ململانێ درێژکردنەوەی ڕۆژەکە هەیە: پاشان پرۆسەی ڕاگرتنی ململانێکان و دواتر کشانەوە دەست پێدەکات. هەندێک بارودۆخ لە منبج ڕوویدا کە تەنانەت ئێمەیش نازانین. بارودۆخی سەربازی و سیاسی ڕوویداوە. ئەوەندەی ئێمە تێبگەین، کشانەوەی ئەنجوومەنی سەربازی منبجیش بەهۆی کاریگەریی سیاسەتەکانی ڕۆژهەڵاتی فورات لەلایەن هێزە نێونەتەوەییەکانەوە ڕوودەدات. ئەوەندی بیستمان کە هەندێک ڕێککەوتن دەکرێت، بەڵام پێویستی ئەو ڕێککەوتنانە بە کردەوە لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانییەوە جێبەجێ ناکرێت.
بە کورتی دۆخی هێزی خۆیان نەخستە شەڕکردنەوە و دواتر کشانەوەی قەسەدەش هەیە. بەڵام چەتەکانی ئەوێ و دەوڵەتی تورک لە ڕاگەیاندندا ئەمەیان وەک سەرکەوتنێکی سەربازی باس کردووە. "ئێمە سەرکەوتین، SNAیە کە پشتگیری دەکەین مبنجی لە قەسەدە پاککردەوە." بەم شێوەیە پڕوپاگەندەیان کرد. بەڵام ئەوەندەی دەبینرێت شتێکی لەو جۆرە نییە. چونکە ئەو پێکهاتەیەی کە دەڵێن SNA هێزێکی نیمچە سەربازییە. هێشتا عەقڵێتی دز و داگیرکردنی ماڵی خەڵکییان هەیە. تێکشاندنی ئەو چەتانە یان قەسەدە بابەتی قسەکردن نییە. جارێک فۆڕمی ئەو بۆئەمە نەگونجاوە.
قەسەدە هێزێکە کە ئەزموونی هەیە و خەباتێکی ناوازەی لە دژی داعش ئەنجامداوە. بۆیە هێزێکی سەلمێنراوە. لە بارودۆخی ئێستادا هیچ هێزێک لە سوریا توانای شکستپێهێنانی هێزەکانی قەسەدەی نییە. چونکە لە ڕابردوودا ناکۆکی لە نێوانیاندا ڕوویداوە و ئەم ڕاستییە دەرکەوتووە. لە مانگی ڕابردوودا ئەو ململانێیانەی کە لە قەرەقۆزاق و تشرین و دێرحافیر ڕوودەدەن، ئەم دۆخەی خستە ڕوو. چەند جارێک ئەو چەتەیە کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکەوە ڕێکخرابوو ویستوویانە ئەو شوێنە بگرن کە گۆڕی سلێمان شای لێیە لە قەرەقۆزاق. هەروەها هەمیشە هێرشیان دەکرد بۆ ئەوەی بەنداوەکە بە دەست بێنن، بەڵام بە هیچ شێوەیەک سەرکەوتوو نەبوون. هەروەها لە ڕێکخراوە جیهادی-سەلەفیەکانی چیچانی و قیرغیزستان و تورکستانەوە هێزیان هێنا بۆ هێرشکردنە سەر ئەوێ. ئەوان پێیان وایە 'قەوقازییەکان هێشتا شەڕکەرن و دەتوانن بەدەستی بهێنن'. هێنران و دران بە شەڕدا. تەکنیکی دەوڵەتی تورک، زرێپۆشەکەیان، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چاودێری و شەڕکەر چالاکانە بەکاردەهێنرێن. لە بنەڕەتدا دەوڵەتی تورک لەوێ شەڕ دەکات. گوایە وەک شەڕی بەوەکالەتە بەڵام لە ڕاستییدا ئەوانی تێدایە ئەو بەڕێوەی دەبات و پلان دادەڕێژێت. بەڵام شکستیان هێنا. هێشتا دەسەڵاتی قەسەدە لە هەرێمەکەدا هەیە. تەنانەت ئەوانەی هێرش دەکەن شکست دەهێنن. لەم پرۆسەیەدا چەند هەواڵێک وەک ئەو هەرێمە لە دەستی قەسەدە وەرگیراوە و SANی تێدایە بڵاو کراوەیە. چەندین هەواڵییان دروستکرد: ویستیان تێگەیشتی مرۆڤەکان بگۆڕن.
لە بنەڕەتدا بەپێی بەرنامەی ٢٧ی تشرینی یەکەم هێزەکانی هەتەشە حەلەب دەگرن و لەوێوە دەچنە حەما. ئەم هێزانەی سوپای نیشتیمانی سوریا-SAN کە دەوڵەتی تورک بە ڕیکخستنیانی کردووە هەرێمەکانی خۆبەرێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا تەسفییە بکردایە. هەتەشە خۆی گەیاندە شام، بەڵام ئەو چەتانەی کە بۆ خۆیان دەڵێن SAN هەتا قەرەقۆزاق و تشرین هاتن و لەوێ گیرییان کردووە.
بە کورتییەکەی پرۆژەی دەوڵەتی تورک لەوێ سەرنەکەوت. هێزەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا خۆیان پاراست.
* پەیوەست بە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە هەندێک هەواڵی وەک هۆزە عەرەبییەکان هەستاون و هەندێک شارییان بەدەستهێناوە درستکرد، بەڵام لە ئێستادا هەندێک ناوبریان داوە بە هەواڵی لەو شێوەیە.
بێگومان لەم بابەتەشدا درۆیان کرد. هەندێک دەرکەوتنی بچووک دروستبوو، بەشێوەیەک هەموو چارەسەرکران. لە دۆخی ئێستادا جێگەی هەرە ئارام ئەو هەرێمانەیە کە لەژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریدایە.
* پێشتر گوتت قەسەدە لە منبج و تل ڕفعەت بە گوێرەی بڕیارێک کشایەوە. بۆی هەیە ئەم دۆخە هەندێک هەرێمی دیکەش بگرێتەوە؟
لە ڕووی سەربازییەوە ئەوەندی بیستیبێتمان ئامادەکارییەکی زۆری یەپەژە-یەپەگە و قەسەدە هەیە. نمونەی سیستەمی ژێر زەمین. ڕاستە، ڕەنگە لە منبج و تل ڕەفعەت بە هەندێک بڕیار کشابێتنەوە، بەڵام گریمانەی ئەوە ناکەم کە کشانەوەی دیکە ڕووبدات. دیسان ئەمە دەڵێمەوە: ئەم چەتانەی SNA هاوئاست و پۆلینی قەسەدە نین. ئەوان ناتوانن کارێک بکەن. ڕەنگە سووپای تورک بۆخی تەداخول بکات، بەڵام هێرشێک کە سوپای تورک بیکاتە سەر کۆبانێ ئەو شەڕە بەلای کەمەوە ٣ ساڵ دەخایەنێت. بڕوانین لە زاپدا لە تونێلی ٣٠٠ مەتریدا ئەمە ٣ ساڵە شەڕ بەردەوامە. بۆ مەگەر لە جێگەیەکی وەک کۆبانێ و قامیشلۆ... لە تونێلی کیلۆمەترییدا مرۆڤ ناتوانێ ٣ ساڵ شەڕ بکات؟ بێگومان دەتوانێ شەڕ بکات.
پێویستە ئەمە بزانرێت: ئیدی کورد جۆری شەڕی خۆی پێشخستووە. خۆی گەیاندووە بە شەڕی ژێرئەزر و پێشخستنی شەڕی بەرگری ئاسمانی. بۆیە قسەی وەک 'مشتی ئاسنینی دەوەشێنین و لەناوی دەبین' هیچ مانایەکی نییە. ئەو مشتە ئاسنەتە پارچە دەبێت. ئەو عەیامە گوزەشت. ئیدی تەنها ئێوە لە تەکنیک تێنگان، هەندێک دیکەش لە تەکنیک تێدەگەن. لە هونەری شەڕ تێدەگەن و پێشی دەخەن. ئیدی کورد لە سیاسەتی دیبلۆماسیش تێدەگەن. پێویستە ئەمە بزانرێت. جا بۆیە کاتی قسەی وەک 'گورز لە هەموو جێگەیەک دەدەین و تێیدەپەڕێنین' بەسەرچووە.
لە کۆتاییدا دەتانەوێت دەربارەی ئەو پرۆسەیەیی لە لاین ڕێبەر ئاپۆوە دەستپێکراوە، چی بڵێن؟
هەوڵەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە چوارچێوەی چارەسەرییدا گەلێک گرنگە. بۆ گەلانی تورکیا و گەلانی هەرێمەکە زۆر باش و گرنگە، درووسترین جۆری چارەسەرییە. دەبێت ئاوا هەڵسەنگێندرێت. بەڵام گەر دەسەڵاتداری ئاکەپە بە شێوەیەکی دروست نزیکی نەبێتەوە، پێش هەموو شتێک خۆی لە ناودەبات. لەگەڵ ئەم ڕاستیانەدا نزیکایەتییەکی پێچەوانە دەبێتە هۆکاری دۆڕاندنی ئەوان. یانی لەم قۆناغەدا نەک بە تەنها گەلی کورد، گەلانی تورکیا و دەوڵەتی تورکیش پێویستی بە چارەسەری هەیە. لەگەڵ هەموو ئەمانەدە گەر شەڕ هەڵبژێرنن، ئەمە دەبێتە شتێکی جیاواز. ڕێبەر ئاپۆ بژاردەی گەلی کوردی دەرخست، بەڵام گەر ئەوان گوێ نەدەنێ و بە کەمی سەیربکەن و لە فریودان و شەڕی تایبەت بەردەوام بن، ئەوان لەناودەچن. ئایدیای ئێمە لەم بابەتەدا ڕوون و ئاشکرایە. ئایدی سەرکەوتنمان لە بواری سەربازییدا لە هەموو هەنگاوەکاندا بەهێزترە و بە ئەزموونی ٤٠ ساڵی قوڵاتی تاکتیکی، پێرفۆرمانسی سەربازیمان، ئاستی تەنکنیکی و ڕوحی فیدایانەی هێزەکانمان لە شەڕی ڕەوای پاراستندا سەردەکەون. ئەزموونێک کە ستراتیژ و تاکتی ئەمە پێش دەخەن لە ئارادایە. بەڵام لە کاتی سەرلەنوێ دیزانکردنەوەی هەرێمدا پرۆسەی چارەسەری لە لایەن ڕێبەرێتیمانەوە پێشخراوە، بۆ هەموو کەسێک زۆر گرنگە. هەڵسەنگاندنی ئەمە زۆر گرنگە. لە دۆخی پێچەوانەدا شەڕ لە هەرێمەکەدا بەهێزتر دەبێ و ئیمکانی سەرکەوتنی دەوڵەتی تورک لەم شەڕەدا نییە. هاوسەنگییەکان گۆڕی. شانس و دەرفەتی سەرکەوتنی گەلی کورد و هێزە شۆڕشگێڕەکانی هەرێمەکە لە هەموو هەنگاوەکاندا زیاتر بووە.