لە ژێر چەتری هەپەجەدا ٣ گرووپ دامەزران

ئەنجوومەنی گەلی شارۆچکەی گرباویەی قامیشلۆ ڕایگەیاند کە بۆ پشتیوانی لە هێزەکانی قەسەدە ٣ گرووپیان دامەزراندووە.

ئەنجوومەنی گەلی شارۆچکەی گرباویەی قامیشلۆ لە بەیاننامەیەکدا دامەزراندنی ٣ گرووپی دیکەی لە ژێر چرتری یەکینەکانی هێزی پاراستنی جەوهەری (هەپەجە) بۆ پاڵپشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ڕاگەیاند.

بەیاننامەکە لەلایەن عەدلا مەجید ئەندامی کۆمیتەی پەروەردەی کۆنگری ستارەوە لە بەردەم ناوەندی ئەنجومەنی گەلی شارۆچکەی گرباویە خوێندرایەوە.

لە بەیاننامەکەدا سەرنج خراوەتە سەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی و ئاماژە بەوە کراوە کە چی دەبێت باببێت هەتا کۆتایی، بە پێشەنگایەتی بەرخۆدانی هێزەکانی (قەسەدە، یەپەگە و یەپەژە) بەرگری لە دەستکەوتەکانی شۆڕش دەکەین.

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا سڵاو لە بەرخۆدانی هێزەکانی قەسەدە، یەپەگە و یەپەژە لە بەنداوی تشرین کراوە و ئاماژە بەوە کراوە کە لە چوارچێوەی بەشداریکردنیان لە سەفەربەریدا شانبەشانی بەرخۆدانی هێزەکانی قەسەدە، یەپەگە و یەپەژە بەردەوام دەبین لە تێکۆشان.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە: "بە دروشمی لە هەر گوندێک، کۆڵان، گەڕەک و شارێک خۆمان بەڕێکخستن دەکەین و دەستکەوتەکانی شۆڕش دەگەیەنینە سەرکەوتنی ژیانێکی دیموکراتیک. ئێمە دامەزراندنی ٣ گرووپ لەژێر چەتری هەپەجەدا ڕادەگەیەنین و دەڵێین کە بەردەوام لەسەر بنەمای خۆپاراستن، پارێزوانی لە خۆمان و گەلەکەمان دەکەین و داگیرکاری تێکدەشکێنین."