بە دیمەن

لە بەنداوی تشرین ئیشکگری گەل بەردەوامە

چالاکی ئیشکگری گەل لە بەنداوی تشرین لە ڕۆژی ٣ هەمدا بەردەوامە.

هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و گروپە میلیشیاکانی سوپای نیشتمانی بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە. هەروەها هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) و یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) بەرەنگاری هێرشەکان دەبنەوە. هێرشەکان بۆ سەر بەنداوی تشرین ٣٣ ڕۆژە بەردەوامن. بەهەزاران کەس لە کانتۆنەکانی جزیرە، ڕەقە، تەبقا و فورات ڕوویان لە بەنداوەکە کردووە و لە ڕۆژی ٣هەمدا بەردەوامن لە چالاکیی ئیشکگریی خۆیان. ئەمڕۆ بە سەدان کەس لە دانیشتووانی حەسەکە، تل تەمر، زرگان، دربێسی، عامودێ و شەدادێ لە کانتۆنی جزیرە گەیشتنە بەنداوەکە و بەشداری چالاکی ئیشکگریی بوون.

بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ەوە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە بە فڕۆکەی شەڕ و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەکرێتە ئامانج، هەروەها بەکرێگیراو و چەتەکانی بە تۆپ و هێرشی زەمینی هەرێمەکەیان کردووتە ئامانج.

گرێدراوی ئەمە هێزەکانی سوریای دیموکراتیک هۆشدارییان لەوەدا کە بە هۆی چڕی هێرشەکانەوە ئەگەری ڕووخانی بەنداوەکە زۆرە و دروستبوونی کارەساتی مرۆیی و ئیکۆلۆژی لێدەکەوێتەوە.