لە ئاکدەنیز لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی ڕێپێوان ئەنجام درا

لە ناوچەی ئاکدەنیز گەل لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی ڕێپێوانی ئەنجامدا و پەیامی "بەرخۆدان" درا.

ناڕەزایەتییەکان لە دژی دەستبەسەرکردنی هاوسەرۆکانی شارەوانی ئاکدەنیزی مێرسینی پارتی یەکسان و دیموکراسی گەلان دەم پارتی (دەم پارتی) هۆشیار ساریلدز و نورییە ئەرسلان و ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی بەردەوامە. بەرخۆدانی گەل لە پێش بینای ئاکدەنیزی گەمارۆدراو هەتاوەکو شەو بەردەوامبوو.

گەل لە ناوچەی ئاکدەنیز و تۆرۆس ڕێپێوان و دروشمی "ئاکدەنیز هی ئێمەیە"یان بەرز کردەوە. جێگری هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی محەمەد ڕوتوش، پەرلەمانتاری دەم پارتی عەلی بۆزان و بورجوگول بەشداری ڕێپێوانەکە بوون. لە ڕێپێوانەکەدا بانگەوازی بەشداری کردن لە چالاکییەکەی سبەی کرا.

پەرلەمانتاری دەم پارتی عەلی بۆزان ئاماژەی بەوەکرد کە وەک چۆن لە ٣١ی ئادار خاوەندارێتیان لە ئیرادەی خۆیان کرد دیسان وادەکەنەوە و گوتی: "گەلی وان وەک چۆن خاوەندارێتی لە ئیرادەی خۆی کرد، وە گەلی ئاکدەنیزیش خاوەندارێتی لە ئیرادەی خۆی دەکات. بانگەواز لە هەمووکەسێک دەکەین کە سبەی لە کاتژمێر ١٠:٠٠ لە پێش بینای شارەوانی دەستبەسەرداگیراو و خاوەندارێتی لە ئیرادەی خۆی بکات".

جێگری هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی محەمەد ڕوتوش ئاماژەی بەوەکرد کە لە بەرانبەر ئەوەدا بێدەنگ نابن و گوتی: "لە گۆڕەپانەکان بەرخۆدان دەکەین و لە بەرخۆدانەکانمان بەردەوامین. سبەی لە کاتژمێر ١٠:٠٠ لەبەردەم شارەوانی دەست بە ئێشکگری دەکەین. بەرخۆدان بکەین و ڕێگە نەدەین کە شارەوانییەکەمان دەستی بەسەردا بگیرێت".