کۆڕێکی شیعری بۆ پشتوانی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا

لە کەرکوک بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە بەرخۆدان و تێکۆشانی کوردانی رۆژئاوای کوردستان دژ بە هێرش و داگیرکاری تورکیا، کۆڕێکی شیعری سازکرا.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە، لە سەکۆی باخچەی شۆرجە لە شاری کەرکوکی باشووری کوردستان، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە کەسایەتی ڕۆشنبیر، سیاسەتمەدار، چالاکوان، پێشمەرگەی دێرین و کەسایەتی ووڵاتپارێزی شارەکە لەژێر ناونیشانی "پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان" کۆڕێک بۆ شاعیری لاو ئەحمەد خاڵۆ ڕەحیم سازکرا.

ئەحمەد خاڵۆ بە شێوەزاری سۆرانی چەندین پارچە هەڵبەستی لەسەر بەرخۆدانی شەڕڤانان وتەوە. لە سەرجەم شیعرەکاندا شاعیر تیشکی خستەسەر بوێری و نەبەردی گەنجانی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

سەبارەت بە کۆڕە شیعرییەکەی شاعیری لاو ئەحمەد خاڵۆ بۆ ئاژانسمان قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا پێویستە لە هەرچوار پارچەی کوردستانەوە کوردان پشتیوانی ڕۆژئاوای کوردستان بکەن.

'جیگای شانازییە کە بە شعرەکانم پشتیوانی رۆژئاوای کوردستان دەکەم'

ئەحمەد خاڵۆ شیعرەکانم جێگەی شانازییە کە بۆ پشتیوانیکردنی بەرخۆدانی ڕۆژئاوایە و وتی: "هیچ جیاوازییەک لە نێوان پارچەکانی کوردستان نیە و ئەو سنورەی کە دوژمنان دیارییان کردووە و تەنها لەسەر نەخشە بوونی هەیە بەڵام لەنێو دڵی هەموو ڕۆلەكانی نشتیمان سنورە دەستکردەکان بوونیان نیە و کورد هەمووی یەکە، شانازی دەکەم کە بە شعرەکانم توانیومە هاوکاری و پشتیوانی رۆژئاوای کوردستان بکەم، زۆر هاوڕێ رۆژئاواییم هەیە کە جێگای خۆشحاڵییە توانیومە شێوە زاری کرمانجیش فێرببم و چەندین شعرم بە کرمانجی نووسیوە".