هەپەگە: هێزەکانی گەریلا لە زەمین و ئاسمانەوە گورزیان لە داگیرکەران وەشاند
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە زاپ و خواکورک و مەتینا، لە زەمین و ئاسمانەوە گورزیان لە داگیرکەران وەشاند، لە چالاکییەکاندا، داگیرکەرێک سزادرا، خێمەیەک و کۆنتێنەرێک لەناوبران.
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە زاپ و خواکورک و مەتینا، لە زەمین و ئاسمانەوە گورزیان لە داگیرکەران وەشاند، لە چالاکییەکاندا، داگیرکەرێک سزادرا، خێمەیەک و کۆنتێنەرێک لەناوبران.
ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:
"یەکینەکانی شەهید ئاخین موش:
٥ ی کانوونی دووەم لە کاتژمێر ١٤:١٤ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گۆلکا لە هەرێمی مەتینا خێمەیەک لە شوێنی نیشتنەوەی هەلیکۆپتەر کرایە ئامانج و خێمەکە لەناوبرا.
٧ ی کانوونی دووەم لە کاتژمێر ١٥:٠٠ لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی، کۆنتێنەرێکی داگیرکەران لە ئاسمانەوە کرایە ئامانج و تێک شکێندرا.
لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ:
٨ ی کانوونی دووەم لە کاتژمێر ١٥:١٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.
٩ ی کانوونی دووەم لە کاتژمێر ١٢:٠٩ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. لە چالاکییەکەدا داگیرکەرێک برینداربوو، گورز لە دۆشکەیەک وەشێنرا.
٩ ی کانوونی دووەم لە کاتژمێر ١٤:١٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای بەهار بە شێوازی نیشانەشکێن لە داگیرکەران درا. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا.
لە هەرێمی خواکورک:
٧ ی کانوونی دووەم لە کاتژمێر ١٥:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای مەسکەنە بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا، بەهۆی دەستوەردانی هێزەکانمانەوە داگیرکەران ناچاربوون تا ئاستێک لە گۆڕەپانەکە بکشێنەوە.
٩ ی کانوونی دووەم لە کاتژمێر ١٢:٠٥ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای مەسکەنە بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو:
٦ و ٧ و ٩ ی کانوونی دووەم لە هەرێمی مەتینا، تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شیلازێ ١٣ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو و ٣ جار بە درۆن بۆردوومان کران.
٦ و ٧ ی کانوونی دووەم، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئێف ئێم ٥ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومان کران.
٨ ی کانوونی دووەم لە لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکران.
هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک:
لەنێوان ٥-٩ ی کانوونی دووەم لە هەرێمی خواکورک لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بەربزنە و گردی شەهید هاوار و گردی شەهید زنار و شەهید شەریف ٦ جار؛ لە هەرێمی گارە، گۆڕەپانەکانی دەشتی کافیە و گرێ و دێڕەشە و زێڤکێ و هەفتەباغ و مژێ ١٦ جار؛ لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی چیای جودی و چیای ئێف ئێم و چیای بەهار ٥ جار؛ لە هەرێمی مەتینا، گۆڕەپانەکانی سەری مەتینا یەک جار؛ بە گشتی ٢٨ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کراون".