کۆمەڵێک لە ژنانی ئۆگاندا سڵاویان لە بەرخۆدانی یەپەژە کرد

کۆمەڵێک لە ژنانی ئۆگاندا بە پەیامێک سڵاویان لە بەرخۆدانی یەپەژە کرد.

کۆمەڵێک لە ژنانی وڵاتی ئۆگاندا  لە ئەفریقا، لە ژێر ناوی "سڵاوی شۆڕشگێڕانە ئاراستەی ئەو ژنانە دەکەین کە شۆڕشی ڕۆژئاوا دەپارێزن" پەیامێکیان بۆ یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) ڕەوانە کرد.

پەیامەکەی ژنانی ئۆگاندا بەم شێوەیەیە:

"ئێوە بەهێزترین ژنانی ئێستای سەر هەسارەی زەوینن. ئێمە سەرسامین بە بوێری، ئازایەتی و ئاستی بەرزی ڕێکخستنیتان.

بەو هیوایەی هەموو ژنانی زەحمەتکێش لە سەرانسەری جیهان لە ئێوە فێربن و ئێوەش بە نموونە وەربگرن.

ڕووخانی دیکتاتۆری بەعس نیشانەی هێزی بەڕێکخستنی ئێوەیە. بەردەوامی خەباتی ئێوە لە دژی ئەو هێزە ئیمپریالیستیانەی کە هەڕەشە لەAANS  دەکەن، سەلماندنی بەرخۆدانی ئێوەیە. بەهێزی بۆ ئێوە!

بەهێز بمێننەوە، درێژە بە تێکۆشانتان بدەن.

ئێمەش پشتگیریتان دەکەین و دڵخۆشین بە بوونتان.

ئێمە ژنانی ئۆگاندا موراڵ و هێزتان لێ وەردەگرین.

هەر بژین."