لە وان بۆ ڕۆژین کابایش ڕێپێوان بەڕێوە چوو
لە زانکۆیی وان بۆ ڕۆژین کابایش کە تەرمەکەی پاش ١٨ ڕۆژ دۆزرایەوە ڕێپێوان ئەنجام درا
لە زانکۆیی وان بۆ ڕۆژین کابایش کە تەرمەکەی پاش ١٨ ڕۆژ دۆزرایەوە ڕێپێوان ئەنجام درا
بە پێشەنگایەتی سەندیکای وان بۆ ڕۆژین کابایش کە ونبووبوو، لە دوای ١٨ ڕۆژ تەرمەکەی دۆزرایەوە، لە کەمپی زانکۆی وان ڕێپێووانێک بەڕێوەچوو. ڕێکخراوە پیشەییەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و گەلێک خوێندکاری زانکۆ بەشداری ڕێپێوانەکە بوون.
هەروەها لە ڕێپێوانەکەدا باوکی ڕۆژین کابایش، نیزامەدین کابایش بەشداری ڕێپێوانەکە بوو. پانکارتی 'بۆ ڕۆژین کابایش تێکۆشین بۆ ژنان تێکۆشین' دانرا و دروشمی 'ببنە دەنگی ڕۆژین'، 'ڕۆژین نامرێ'، 'بۆ ڕۆژین دادپەروەری' و دروشمی 'ژن ژیان ئازادی' 'سەرۆکی زانکۆ دەست لە کار بکێشەوە' بەرز کرایەوە.
ئەندامی ناوەندی مافەکانی ژنانی سەندیکای وان مەدینە تورانتایلاک ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە.
مەدینە تورانتایلاک ئاماژەی بەوەکرد کە بەرپرسانی زانکۆ و لێپرساوانی زانکۆ لە ڕوودواەکە و روونەکردنەوەی بەرپرسیارن و گوتی: "دەمانەوێت ئەمە وەک گومانێک لە دۆسێیەک دابنێین. هەوڵ دەدەن ئەو بڕوایە دروست بکەن کە ڕۆژین خۆی کوشتووە. ئەمەش لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بڵاوکراوەتەوە، بەڵام ئێمەش لێکۆڵینەوەمان لەم بابەتە کردووە. پێویستە ئەو ڕووداوانەی کە کۆتایی بە ژیانی ژنان دێنێت، نەبێت بە بابەتی ڕاگەیاندن."
مەدینە تورانتایلاک ڕایگەیاند کە داواکارییان ئەوەیە کە دی ئێن ئەی ئەو دوو پیاوە کە لەسەر ڕۆژین کابایش بینراوە بناسرێتەوە و کە ئەمە هەنگاوێک دەبێت بۆ ڕوونکردنەوەی گومانەکان.
سەرۆکی سەندیکای وان سینان ئۆزاراز گوتی: "مردنی ڕۆژین گوماناوییە، بڕیاری سنووردارکردنی دۆسێیەکە بەردەوامە. دەبێت دەستبەجێ ئاستەنگەکانی بەردەم دۆسێیەکە لاببرێت و لێکۆڵینەوەیەکی کاریگەر بەڕێوەبچێت".
پاشان باوکی ڕۆژین کابایش نیزامەدین کابایش قسەی کرد و گوتی: "لە مافی خۆم لە بەشە ناوخۆی خۆشنابم، کچەکەم نەچووەتە دەرەوە. کچەکەم شەوێک نەچووەتەوە بەشە ناوخۆیی و منیان ئاگادار نەکردووتەوە. لە کوێبوون کاتێک ڕۆژین دیار نەما؟ با بکوژەکانی بدۆزرێتەوە و دادگایی بکرێن. با سزای توند بسەپێنن تا ئێمە بە ئارام بین".